گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

زانستى ئامارو په‌يوه‌نديه‌كانى به‌ پارستنى ژينگه‌وه‌

له‌لایه‌ن Rzgar Rasul on March 10,2008

image
گۆڕانكاريه‌ خێراكانى پێشكه‌وتنى بوارى پيشه‌سازى  له‌ سه‌ده‌ى نۆێدا كێشه‌ى گه‌وره‌ى بۆ ژينگه‌ى مرۆڤايه‌تى دروستكردوه‌ كه‌ بووه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى راسته‌قينه‌ بۆ ته‌ندروستى گشتى له‌ ئاستى جيهاندا,  ده‌زگا په‌يوه‌ندى داره‌كانى پاراستنى ژينگه‌ هه‌وڵ و توانايه‌كى بي َوێنه‌يان له‌ پێناوى ده‌رخستنى راستيه‌كان خسته‌ كار ئه‌م ئاكاره‌ش پشتى به‌ست به‌وردى ئاماره‌كان به‌م شێوه‌يه‌ش زانستى ئامار گرنگى و بايه‌خى تايبه‌تى هه‌يه‌ بۆ ده‌رخستنى راستيه‌كان , زانستى ئامار زانستێكى ورده‌  و به‌ پله‌ى يه‌كه‌م پشت به‌ ژماره‌ و خشته‌ ده‌به‌ستێت وه‌ك زانستێك له‌سه‌ر جه‌م بواره‌كانى ژياندا كاريگه‌رى ڕاسته‌وخۆى هه‌يه‌ ,ژينگه‌ش يه‌كێكه‌ له‌بواره‌ گرنگ و مه‌ترسيداره‌كانى سه‌ده‌ى نوێ بۆ ته‌ندروستى گشتى مرۆڤايه‌تى و توخمه‌ سه‌ره‌كيه‌كانى هه‌ساره‌ى زه‌وى كه‌ ڕۆژانه‌ له‌ جيهاندا توێژينه‌وه‌ى  وردى له‌سه‌ر ده‌كرێت  له‌به‌ر په‌يوه‌ست بوونى به‌ ته‌ندروستى گشتى مرۆڤه‌وه‌ ,له‌ توێژينه‌وه‌ى ژينگه‌دا زانستى  ئامار گرنگترين زانسته‌ كه‌ پشتى پێده‌به‌سرێت بۆ زانينى رێژه‌كان و جۆره‌كانى پيسبوون سه‌ربارى هه‌ژمێركردنى ژماره‌يى يه‌كه‌ ژينگه‌يه‌كان , توێژينه‌وه‌ى ژينگه‌يش پشت به‌ ئامارى ڕاست  و ورده‌كان ده‌به‌ستێت بۆ لێكدانه‌وه‌ى بڕه‌كانى پيسبوون له‌ پاشان كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ئامارانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پيسبوون و بڕياردانى ڕێنماى گونجاو له‌سه‌ر كێشه‌ چاره‌نوس سازه‌كان له‌ بوارى پاراستنى ژينگه‌دا زانايان به‌ شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشت به‌و ئاماره‌ ته‌ندروستانه‌ ده‌به‌ستن بۆ لێكدانه‌وه‌ى ئاسته‌نگان ,به‌م شێوه‌يه‌ش زانسته‌ جۆربه‌جۆره‌كانى ئامار گرنگى تايبه‌ت وه‌رده‌گرن بۆ زانسته‌كانى ژينگه‌ناسى و شێوه‌ى چاره‌سه‌ركردنى جۆره‌كانى پيسبوون , زانستى ئامار له‌ سه‌ده‌ى نوێدا پشت به‌ زانسته‌ ئه‌لكترۆنيه‌كان ده‌بێستێت به‌ تايبه‌تى تۆڕه‌ كانى په‌يوه‌ندى جيهانى كه‌ ئێستا جيهانى به‌ شێوازێكى سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌يكه‌وه‌ به‌ستۆته‌وه‌ بۆته‌ هۆكارێكى گرنگ بۆ گۆڕينه‌وه‌ى ئاماره‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى جيهاندا تاكو زانايان له‌هه‌ر شوێنكى جيهاندا بن بتوانن زانيارى بگۆڕنه‌وه‌ بۆ بڕياردان له‌ شێوازى چاره‌سه‌ركردنى پيسبوونى ژينگه‌ .        Rzgar152z@yahoo.com

 


265 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.89Rating: 4.89Rating: 4.89Rating: 4.89Rating: 4.89 ( 65 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌