گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

قه‌باره‌ى مێشك ده‌وازه‌يه‌ك نى يه‌ بۆ تێگه‌شتن

له‌لایه‌ن fouad said on August 02,2008

image
قه‌باره‌ى مێشك ده‌وازه‌يه‌ك نى يه‌ بۆ تێگه‌شتن  BBC: هه‌ندێك له‌ توێژه‌ره‌وان پێ يان وايه‌ قه‌باره‌ كاريگه‌رى دروست ناكات له‌سه‌ر گه‌شه‌ى مێشك.توێژينه‌وه‌يه‌كى به‌ريتانى ده‌ريخستووه‌ , كه‌ زياد بوونى ئاڵۆزى په‌يوه‌ندى يه‌كان له‌ نێوان خانه‌كان دا به‌هۆى هێزيكى زۆر كاراو كاريگه‌ره‌وه‌يه‌ . توێژينه‌وه‌ى زانستى ده‌مارى ئه‌وه‌ى ده‌رخستووه‌ چه‌ند جياوازى يه‌كى ڕوون و ئاشكرا هه‌يه‌ له‌نێوان شوێنى به‌يه‌كگه‌يشتنى نێوان ده‌ماره‌كان له‌ گيانداره‌ شيرده‌ره‌كان و مێرووه‌كان و چه‌ند زينده‌وه‌رێكى تاك خانه‌يى دا. پڕۆفيسۆر سێس گرانت له‌ دامه‌زراوه‌ى سانگار ده‌ڵێ ( ئێمه‌ يه‌ك هه‌نگاو نزيكتر بووينه‌ته‌وه‌ له‌ گرنگى ئاڵۆزى ده‌ماره‌كانى مرۆڤ) .مرۆڤه‌كانى چاغه‌ دێرينه‌كان قه‌باره‌ى مێشكيان ته‌واو بچووكتر بووه‌ له‌ مرۆڤى سه‌رده‌مى نوێ.ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌به‌ر ده‌ستان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن  مێشكى مرۆڤ  ده‌بێت قازانجێكى په‌ره‌سندووى پێويست به‌ده‌ست بهێنێت  تا قه‌ره‌بووى باره‌ زيانلێكه‌وتووه‌كه‌ى پێشوو بگاته‌وه‌ به‌ تايبه‌تى ئه‌و مه‌ترسى يانه‌ى له‌كاتى منداڵبوون دا ڕوو ده‌ده‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ى پێويستى به‌ وزه‌يه‌كى زۆر هه‌يه‌ تا مێشك له‌ كارنه‌كه‌وێت . هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كه‌ى دامه‌زراوه‌ى سانگار له‌ كامبريج  و زانكۆكانى كيڵ و ئێدنبێرگ پيشانى ده‌ده‌ن  ڕه‌نگه‌ باسه‌كه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌يه‌ نه‌بێت , چونكه‌ هه‌ندێك  له‌و په‌ره‌سندن و گۆڕانكارى يانه‌  پشت ده‌به‌ستن به‌ شتێك  كه‌ گرنگتره‌ له‌ زياد بوونى ژماره‌ى خانه‌كان. ده‌بينين په‌يوه‌نديه‌كى لێچوو له‌ نێوان خانه‌كانى كۆئه‌ندامى ده‌مار دا هه‌يه‌ له‌م  سێ جۆره‌ى زينده‌وه‌ران دا (به‌كترياى هه‌وێن كه‌ زينده‌وه‌رێكى تاك خانه‌يه‌ , مێشى ميوه‌ , مشك ) كه‌ هه‌موويان قۆناغه‌ جياوازه‌كانى په‌ره‌سه‌ندنى ژيان ده‌نوێنن له‌سه‌ر زه‌وى . له‌به‌ر هۆكارى تايبه‌تى 600 جۆرى پڕۆتين دۆزراونه‌ته‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندى خانه‌كانى شيرده‌ره‌كان دا.ئه‌وه‌ى بووه‌ته‌ جێگه‌ى سه‌رسوڕمانى توێژه‌ره‌وه‌كان نزيكه‌ى نيوه‌ى ئه‌وه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ په‌يوه‌ندى يه‌كانى نێوان خانه‌كانى مێشى ميوه‌ و به‌كترياى هه‌وێن دا , كه‌ ده‌ماره‌خانه‌يان نى يه‌ , ته‌نها نزيكه‌ى 25 جۆرى پڕۆتين هه‌بووه‌ .ئه‌وان پێشنيارى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و به‌ره‌و پێشچوونه‌ گه‌وره‌يه‌ى له‌ په‌ره‌سه‌ندن دا  له‌ تاك خانه‌يى يه‌وه‌ بۆ فره‌ خانه‌يى هه‌روه‌ها گۆڕانكارى نێوان بێبڕبڕه‌كان و بڕبڕه‌ داره‌كان دا ڕوويداوه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆى ئه‌و گۆڕانكارى يه‌ خێرايى يه‌ى له‌ ئاڵۆزى په‌يوه‌ندى خانه‌كان دا بووه‌ ."زياد بوون"پڕۆفيسۆر سێس گرانت يه‌كێكه‌ له‌وانه‌ى توێژينه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌ ده‌بات , ده‌ڵێ (ئه‌و بۆچوونه‌ى ئێمه‌ {زياد بوونى دڵه‌ڕاوكێ} به‌سه‌ ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون بكاته‌وه‌ كه‌ كاره‌كه‌ى ئێمه‌ له‌ ئاستى  تواناى زياترى مێشك دا نى يه‌ .  چه‌ند مليار ساڵێك  به‌ر له‌ ئێستا كاتێك  يه‌كه‌م جار گيانه‌وه‌رى فره‌ خانه‌ په‌يدا بوو , ژماره‌ و ئاڵۆزى پڕۆتينه‌كان له‌ په‌يوه‌ندى نێوان خانه‌كان دا ڕووى له‌ زيادى كرد .وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت (ڕه‌نگه‌ 500 مليۆن ساڵ له‌مه‌و پێش دووه‌م شه‌پۆل سه‌رى هه‌ڵدا  بێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنى بڕبڕه‌داره‌كان دا ) . ئه‌و وتى دۆزينه‌وه‌كه‌ سه‌ره‌داوێكمان بۆ ده‌رده‌خات نه‌ك ته‌نها سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارى يه‌ به‌رچاوه‌كان به‌ڵكو سه‌باره‌ت به‌ به‌رده‌وامى په‌ره‌سه‌ندنى مرۆڤ .دكتۆر هۆگۆ سايه‌رز, شاره‌زا له‌ بوارى زانستى كۆئه‌ندامى ده‌مار له‌ زانكۆى له‌نده‌ن , وتى (هه‌رچه‌نده‌ قه‌باره‌ى مێشك ناتوانێت جياوازى يه‌كان له‌تواناكانى ئه‌ندامه‌كانمان بۆ ده‌ربخات, به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ده‌ورى سه‌ره‌كى هه‌يه‌ ) وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى وت ( قه‌باره‌ى مێشك هه‌موو شتێك نى يه‌ چونكه‌ بۆ نمونه‌ نه‌هه‌نگ و فيل مێشكيان زۆر له‌ هى ئێمه‌ گه‌وره‌تره‌ . هه‌رچه‌نده‌  ڕاسته‌ ئه‌گه‌ر بكۆڵيته‌وه‌ له‌تێگه‌يشتن , كه‌ هه‌ندێك به‌ش هه‌يه‌ له‌ مێشك دا نه‌گوناو و گه‌وره‌ن له‌ مرۆڤ دا و جياواز ده‌رده‌كه‌ون ) وه‌رگێڕانى : فه‌رهاد مه‌جيد  

 


762 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.72Rating: 4.72Rating: 4.72Rating: 4.72Rating: 4.72 ( 94 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌