گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا دانیشگاکانی کوردستان
ئایا دانیشگاکانی کوردستان تا ئێستا جه‌ند توێژینه‌وه‌یان کردوه‌؟
سه‌د توێژینه‌وه‌
بیست توێژینه‌وه‌
هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مه‌کینه‌ی کات

له‌لایه‌ن Fouad Said on December 14,2008

image

ئه‌گه‌ر بێت و مه‌کینه‌یه‌ک دروست بکه‌یت وه‌ بتوانیت به‌ کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه‌  بۆ ڕابردوو یا‌ن به‌ره‌و داهاتوو، چی ده‌گۆڕێت له‌ ژیانی مرۆڤ و ئێستا و داهاتوودا؟

ئه‌م پرسیاره‌ تا ئێستا وه‌ڵامێکی ته‌واو  نیه‌ که‌ بتوانێت به‌ ته‌واوه‌تی ئیسپاتی بکات چی ڕووده‌دات.

به‌ڵام به‌ وته‌ی پڕۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت ده‌توانرێت مه‌کینه یه‌ک دروست بکرێت که‌ بتوانیت به‌ کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه‌ یان به‌ره‌و داهاتوو بڕۆیت، پڕۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت  ده‌یه‌وێت مه‌کینه‌یه‌ک له‌م جۆره‌ دروست بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کی باشی هه‌بوه‌ به‌ باوکی یه‌وه‌ وه‌ باوکی که‌‌ ئێستا مردوه‌ ، پڕۆفێسۆرڕۆناڵد ئێل ماڵێت ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووه‌ که‌ باوکی مردوه‌  وه‌ له‌گه‌ڵ باوکیدا په‌یوه‌ندی یه‌کی زۆر باشیان هه‌بووه‌، ئێستا ئه‌م خۆی ئاماده‌ کردوه‌ بۆ دروست کردنی مه‌کینه‌یه‌ک که‌ بتوانێت به‌ کاتددا بگه‌ڕێته‌وه‌و تێر له‌گه‌ڵ باوکی گفتوگۆ بکات

پرۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت ده‌ڵێت ده‌توانیت به‌ تیشکی له‌یزه‌ر سلنده‌رێکی خڕ دروست بکه‌یت که‌ بتوانیت به‌ کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه‌، به‌ڵام له‌و کاته‌وه‌ ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه‌ که‌ مه‌کینه‌که‌ داگیرساوه‌ واته‌ پڕۆفێسۆر ڕۆن ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه‌ باوکی ببینێت. به‌ڵام ئیحتمالات هه‌یه‌ له‌و کاته‌وه‌ که مه‌کینه‌ ده‌که‌وێته‌ کار چه‌نده‌ها مه‌سه‌ج له‌ ئاینده‌ی خۆمانه‌وه‌ بێته‌ وه‌ بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی که‌ مه‌کینه‌که‌ ده‌که‌وێته‌ کار. ‌به‌ باوڕی چه‌ند زانایه‌کی تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و به‌ کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه‌ ئه‌وا ده‌توانیت داهاتوو بگۆڕیت ، به‌ڵام چه‌ند زانایاکی تر به‌ جۆرێکی تر بیر له‌مه‌ ده‌که‌نه‌وه‌  ده‌ڵین که‌ گوایه‌ له‌و کاته‌دا تۆ له‌ دونیایه‌کی تردا ده‌بیت له‌ ته‌نیشت ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی که‌ خۆمانی تێداین ، که‌واته‌ تۆ ناتوانیت هیچ بگۆڕیت له‌ ئاینده‌دا.

به‌ڵام ئه‌مانه‌ هه‌موو ته‌یۆرین و تا ئێستا ئه‌وه‌ی که‌ زانرابێت که‌س نه‌یتوانیوه‌ ئه‌م ته‌یۆری یه‌ له‌ پراکتیکدا بسه‌لمێنێت .به‌ وته‌ی چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی مێژوویی ده‌ڵێن که‌ گوایه‌ له‌ ساڵی 1943دا ئه‌ڵمانیای نازی توانیویه‌تی ئاله‌تی قاپی فڕیوو دروست بکات وه‌ توانیویانه‌ به‌ کاتددا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ کاتی بابلی یه‌کان وه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌کیان گرتوه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا.

ئێستاش فه‌موو کلیکی ئه‌م لینکه‌ بکه‌ بۆ وته‌کانی پڕۆفێسۆرڕۆناڵد ئێل ماڵێت 

لینکی دووه‌م


435 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92 ( 24 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌
له‌لایه‌ن