گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

نهێنی نه‌خشه‌کانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی دووهه‌م و سێهه‌می ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکا

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on March 27,2011

image

 

 

پێشه‌کی حه‌ز ئه‌که‌م به‌ کورتی باسی نوسه‌ر و کۆنه‌ کارمه‌ندی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریکی       ( میلتۆن ولییه‌م کۆپه‌ر) بکه‌م ،که‌ په‌رتوکێکی به‌ ناوی  ( ئێم جه‌ی 12 – حوکمه‌تی نهێنی ) نوسیوه‌ و له‌ ساڵی 1996 که‌وته‌ ده‌ست خوێنه‌رانی .

ئه‌م نوسه‌ره‌ له‌ ساڵی 1943 له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنیای ئه‌مه‌ریکا له‌ دایك بووه‌،هه‌ر له‌وێش له‌ ساڵی 2001  له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێکراو کوژرا .

میلتۆن ته‌نها نوسه‌ر نه‌بووه‌،به‌ڵکو کارمه‌نێکی چالاکی ئاژانسی هه‌واڵگری بووه‌ ، یه‌کێك بووه‌ له‌ چالاکترین گروپی نه‌خشه‌سازی شارستانی ، ووته‌بێژی ڕادیۆش بووه‌ ،له‌ ساڵی 1980 ه‌وه‌  چه‌ندین بیردۆزه‌ی له‌ باره‌ی کوشتنی سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا (  ج . ف . که‌نه‌دی)  و بونی  په‌یوه‌ندی و هاریکاری  حکومه‌تی ئه‌مریکا له‌ گه‌ڵ مرۆڤ وبونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ، دواتر باسکردنی نهێنی نه‌خشه‌کانی ئه‌ڵته‌رناتیڤی 1،2،3 ،که‌ گوایه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ساڵانی 1957 له‌ پاش چه‌ند لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی پسپۆر و زاناکان بڕیاری جێ به‌ جێ کردنیان  دراوه‌.

به‌ کورتی باس له‌ ناوه‌ڕۆکی په‌رتوکه‌که‌ی میلتۆن ئه‌که‌م:

له‌ ساڵی 1957 له‌ شاری(  هونتسڤیلا / ئه‌له‌باما  ) چه‌نده‌ها زانا و پسپۆر گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامێك ،که‌ گۆی زه‌وی  له‌ چه‌ند سه‌ده‌یه‌کی که‌می داهاتودا له‌ ئه‌نجامی زۆربونی دانیشتوانی زه‌وی و گه‌رم بوونی به‌ره‌و له‌ ناوچون ئه‌چێت و ڕزگارکردنی مه‌حاڵه‌ ،بۆیه‌ سه‌رۆکی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مه‌ریکا ( ئایزنهاوه‌ر) داوای لێکردن که‌ به‌ شوێن چاره‌سه‌رێکی گونجاو بگه‌ڕێن و ئه‌ڵته‌رناتیڤێك بدۆزنه‌وه‌ بۆ ڕزگارکردنی  مرۆڤ و شارستانیه‌که‌ی.

له‌ پاش لێکۆڵینه‌وه‌ی زاناکان بڕیار له‌ 3 ئه‌ڵته‌رناتیڤ دراو و پێشکه‌ش به‌ سه‌رۆك کرا ،ئه‌مه‌ش ئه‌و ئه‌ڵته‌ناتیڤانه‌ بوون:

+پێشنیاری یه‌که‌م : به‌ هۆی بۆمبی ئه‌تۆمیه‌وه‌ ،چه‌ند کونێك بکرێته‌  چینی ئه‌تمۆسفیری چوارچێوه‌ی زه‌وی ( که‌ درێژییه‌که‌ی ‌ 12 تا 50 کیلۆمه‌تر ئه‌بێت ، تاکو بتوانرێت ئه‌و گه‌رماییه‌ی گۆی زه‌وی گرتووه‌ ،بتوانرێت له‌م کونانه‌وه‌ ئه‌و تیشکانه‌ ده‌ربازی گه‌ردوون بکرێنه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوکردنی باری ئابوری گۆی زه‌وی ، به‌ڵام ئه‌م پێشنیاره‌ ڕه‌تکرایه‌وه‌ ، چونکه‌ ده‌رکه‌وت له‌ کاتی ته‌قینه‌وه‌ی  بۆمبی ئه‌تۆم ماده‌ی ( ئایرۆزۆله‌) دروست ئه‌بێت و زیانێکی زۆر به‌ چینی ( ئۆزۆن) ئه‌دات و کاریگه‌ری خراپ ئه‌کاته‌ سه‌ر زه‌وی ، ژیان به‌ره‌و نه‌مان ئه‌بات.

+ پێشنیاری دووه‌م : هه‌ڵبژاردنی کۆمه‌ڵێك مرۆڤی زیره‌ك و به‌ توانا و پسپۆر له‌ هه‌موو ووڵاتانی گۆی زه‌وی و ناردنیان بۆ ژێر  زه‌وی ،واته‌ دروستکردنی چه‌ند شارێك له‌ ژێر گۆی زه‌وی له‌ قوڵاییه‌کی زۆردا ، که‌ له‌ دوای له ناوچونی ژیان له‌ سه‌ر گۆی زه‌وی ،ئه‌م مرۆڤه‌ هه‌ڵبژێردراوانه‌ بتوانن جارێکی تر ژیان و شارستانیه‌کی نوێ دروست بکه‌نه‌وه‌ ( گه‌ر ڕوی بدایه‌ ، بێگومان هیچ کوردێك هه‌ڵنه‌ده‌بژێرا چونکه‌ خۆخۆرین).

له‌ ڕاستیدا وه‌ك (جان ڤان هێلسینگ) باسی ئه‌کات له‌په‌رتوکه‌که‌یدا ، تا ڕاده‌یه‌ك ده‌ست کرا به جێبه‌ جێ کردنی ئه‌م پێشنیاره، له‌ د‌وای ساڵانی 1960 ه‌وه‌ 75 شاری ژیر زه‌وی دروستکرا ،65 دانه‌یان له‌ ئه‌مه‌ریکا ،ئه‌وانی تر له‌ چیای ئه‌لپی سویسرا ،ئه‌فه‌ریقای خواروو ،ئوسترالیا ، ئه‌ڵمانیا .ئه‌مه‌ دوو وێنه‌ی ‌ ئه‌و ئامێرانه‌یه‌  که‌ دورستکرابوون  بۆ هه‌ڵکه‌ندنی ژێر زه‌وی به‌ خێراییه‌کی زۆر:

 

 

ئه‌م وێنانه‌ش چه‌ند به‌شێکن له‌و شاره‌ ژێر زه‌وییانه‌ی که‌ دروستکراون:

 

له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی ئه‌م کارانه‌ش،ته‌رخان کردنی ملیارده‌ها دۆلار له‌ لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریکاوه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ، بۆیان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێکی دروست نیه‌ و ناتوانرێت مرۆڤ و شارستانیه‌که‌ی بپارێزرێت ،ئه‌ویش له‌ به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ،له‌ ئه‌نجامی بێهێزی ئه‌تمۆسفیری گۆی زه‌وی ، ئه‌بێته‌ هۆی  دروستبونی گه‌رمییه‌کی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ری له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی ،دواتر سووتانێکی زۆر  ڕوئه‌دات ،ئه‌بێته‌ دروستکردنی دیۆکسیدی کاربۆن وپیسکردنی ژینگه‌و ئاوی زه‌وی و ئه‌مه‌ش کار له‌ ژێرزه‌وی ئه‌کات و ژیانی که‌سانی هه‌ڵبژێردراو سه‌خت ئه‌کات و دروستکردنه‌وه‌ی ژیانێکی ئاسایی و ژینکه‌یه‌کی پاك مه‌حاڵ ئه‌بێت. بۆیه‌ بیر له‌ ئه‌ڵته‌ناتیڤی 3 کرایه‌وه‌ بۆ جێ به‌جێ کردنی  ،که‌ ئه‌مه‌ش له‌ ساڵانی کۆتایی 50 ه‌وه‌ ده‌ستی پێکرا.

+ پێشنیاری سێهه‌م: ئه‌مه‌ش ئه‌ڵته‌ناتیڤی سێهه‌م بوو که‌ زاناکان بڕیاریان له‌سه‌ردا ،ناوه‌ڕۆکی ئه‌م پێشنیاره‌ بریتی بوو له‌ هه‌ڵهاتنی مرۆڤ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ،چونکه‌ مرۆڤ ناتوانێت تا سه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی بمێنێته‌وه‌ بۆیه‌ هه‌وڵدرا  بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌وارگه‌یه‌کی نوێ له‌ گه‌ردوندا ، ئه‌وه‌ی که‌ نزیکیش بێت له‌ مرۆڤه‌وه‌ ده‌ستی به‌ ئاسانی بگاتێ له‌ ماوه‌یه‌کی کورتدا بریتی بوون له‌ مانگ و مه‌ریخ . ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ناوی نهێنی ( پرۆژه‌ی ئاده‌م وحه‌وای ) لێنرا.

وه‌ك  نوسه‌ر (جان ڤان هێلسینگ) ئه‌نوسێت ،ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌ ساڵی 1959 ده‌ستی پێکرد ،له‌ 50 ساڵی ڕابردوودا به‌ یارمه‌تی زانایانی ئه‌ڵمانی (ڤیکتۆر شاوبێرگه‌ر) و وه‌رگرتنی زانیاری له‌و جۆره‌ فرۆکانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی ،که‌ چه‌ند دانانه‌یه‌ك له‌ ئه‌مه‌ریکادا که‌وتبونه‌ خواره‌وه‌،توانرا چه‌ند ڕۆکێت و فرۆکه‌یی سینیی (صحن طائره) دروست بکه‌ن.

له‌گه‌ڵ (ج.ڤ .هێلسینگ) ،به‌ هه‌مان شێوه‌ (م . و. کۆپه‌ر) باس له‌وه‌ ئه‌که‌ن که‌ ئه‌مه‌ریکا و سۆڤیه‌ت (ئێستاش ڕوسیا)  له‌ ساڵی 1960 به‌ نهێنی دوو ڕۆکێتیان نارده‌ سه‌ر مانگ بۆ دروستکردنی دوو بنکه‌ به‌ ناوی (بنکه‌ی ئه‌رخه‌میدیس ) و (بنکه‌ی کاسینی) ،له‌ ڕێی ئه‌مانیشه‌وه‌  به‌ره‌و مه‌ریخ هه‌نگاویان نا ، شانبه‌شانی ئه‌وه‌ش باسی ئه‌و  ڕۆکێتانه‌ی  ئه‌مه‌ریکا و روسیا به‌ئاشکرا‌ ئه‌کرا تاکو مرۆڤی سه‌ر زه‌وی هه‌ستی  به‌ ڕاستیه‌که‌ نه‌که‌ن.

وه‌ك (کۆپه‌ر) باسی ئه‌کات: کاتێك سه‌رۆك ( ج.ف، که‌نه‌دی) له‌ 22-5-1962 له‌ ووته‌که‌یدا به‌ بۆنه‌ی نیشتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌سه‌ر مانگ ئه‌کرد ،هاوکات ڕۆکێتێکی (سۆنده‌) ی ئه‌مه‌ریکی و سۆڤێتی له‌سه‌ر مه‌ریخ نیشتبوه‌وه‌‌. له‌پاشدا باس له‌وه‌ کراوه‌ که‌ ئاوهه‌وای مه‌ریخ گونجاوه‌ بۆ ژیان، بۆیه‌ بابه‌ته‌که‌یان به‌ هه‌ند وه‌رگرتووه‌ و ده‌ستیان کردووه‌ به‌ دروستکردنی بنکه‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ ،ئه‌مه‌ش چه‌ند وێنه‌یه‌کی بنکه‌کان له‌ سه‌ر مانگ و مه‌ریخ:

 چه‌ند وێنه‌یه‌که‌ که‌ له‌لایه‌ن ده‌زگای (نازا) وه‌ گیراوه‌ له‌سه‌ر مانگ ،وێنه‌ی بنکه‌کانه‌.  

                                         


 

 ئه‌م وێنانه‌ی سه‌ره‌وه‌ وێنه‌ی ئه‌و بنکانه‌ن که‌ له‌سه‌ر مه‌ریخ دروستکراون ،گه‌ر له‌ وێنه‌ی سێهه‌م سه‌رنج بده‌ین له‌ لایه‌ن ده‌زگای (نازا) ه‌وه‌ لێڵ کراوه‌ بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و فرۆکانه‌ی که‌ نیشتونه‌ته‌وه‌ ،بۆ زیاتر بینی وێنه‌ی تری مانگ و مه‌ریخ ،ئه‌توانن سه‌یری ماڵپه‌ڕی ده‌زگای (نازا) بکه‌ن :

http://www.nasa.gov/mission_pages/mars/main/index.html

ئیمڕۆ له‌ سه‌ر مه‌ریخ چه‌ند شارێك دروستکرا ،که‌ مرۆڤی هه‌لبژێردرای تێدا ئه‌ژین .ئا‌سترۆناوتی ئه‌پۆلۆ ،چه‌ند وێنه‌یه‌کی بنکه‌ی سه‌ر مانگی گرتووه‌ ،به‌ ناوی نهێنی (لۆنا)،که‌ چه‌ند فرۆکه‌ و توتۆمبیلی شاخاوی تێدا به‌دی ئه‌کرێت ، گه‌ر ئه‌تانه‌وێت وێنه‌ی ئه‌و ڤیدۆیانه‌ ببینن ئه‌توانن سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بکه‌ن :

http://www.fast-geheim.de/Alternative-3.html

وه‌ك نوسه‌ر  (ج.ڤ .هێلسینگ) ئه‌ڵێت :ئه‌و پاره‌یه‌ی ئێستا له‌ پرۆژه‌ی (نازا) د اخه‌رج ئه‌کرێت بۆ چه‌واشه‌کارییه‌ و پاره‌که‌ به‌ فێڕۆ ئه‌چێت ، به‌ڵکو ڕاستیه‌که‌ی ،پڕۆژه‌ی ئه‌ڵته‌ناتیڤی 3 که‌ ده‌مێکه‌ ده‌ستی پێکراوه‌ ، گه‌ر چاوێك به‌ ژیانی ئاسترۆناوته‌کان بخشێنین (ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری ئه‌که‌ن له‌ گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کاندا) ئه‌بینین کاریگه‌ری ده‌رونیان له‌سه‌ره‌ ،ژیانیان سه‌خته‌ ،چونکه‌ ئه‌مانه‌ به‌ زۆر ناچارکراون بێده‌نگ بن له‌و ڕاستیانه‌ی که‌ بینیویانه‌،گه‌ر سه‌رپێچی بکه‌ن سزاکه‌ی مردنه‌.

وه‌ك ( کۆپه‌ر) ئه‌ڵێت ،تاکو ئێستا ڕاستی جۆری ته‌کنه‌لۆجیا و بواری پێشکه‌وتن له‌ ڕووه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ ئاووهه‌وا و ئه‌تمۆسفیری سه‌ر مانگ و مه‌ریخ وڤینۆسیان لێ شاردوینه‌ته‌وه‌ و ڕاستیه‌کانیان نه‌درکاندووه‌ ،باس له‌وه‌ ئه‌کرێت له‌ له‌سه‌ر به‌شێکی مانگ زۆر ڕووه‌ك و سه‌وزایی هه‌یه‌ وله‌ وه‌رزه‌کانیشدا ڕه‌نگیان ئه‌گۆڕێت ،ته‌نانه‌ت پێویست به‌ جلوبه‌رگی تایبه‌ت ناکات له‌سه‌ر مانگ بۆ ژیان.

باس له‌ دروست کردنی ده‌ریاچه‌ی ده‌ستکرد و قور و ناوچه‌ی کشتوکاڵی ئه‌کرێت له‌سه‌ر مانگ ،ته‌نانه‌ت باس له‌ تێکچونی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ریکی و سۆڤێتی ئه‌کرێت له‌ ساڵی 1969 ،کاتێك که‌ ڕوسه‌کان ویستویانه‌ ته‌نها خۆیان کۆنتڕۆڵی ئه‌و ‌ بنکانه‌ بکه‌ن   ،له‌ ئه‌نجامی پێکدادانێك له‌ نێوانیاندا 66 که‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ ،پاش ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ کاری هاوبه‌شیان ڕاگیراوه‌ ‌ له‌ پرۆژه‌که‌دا ،دواتر توانراوه‌ به‌سه‌ر ئه‌و کۆسپانه‌دا زاڵ ببن و په‌یوه‌ندیان ئاسایی ببێته‌وه‌.

ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش کورته‌ فلیمێك له‌سه‌ر ئینته‌رنێت بڵاو کرایه‌وه‌ ،که‌ گوایه‌ له‌ کاتی میسیۆنی ئه‌پۆلۆی 11  ،ئاسترۆناوت ( نایل ئارمسترۆنگ) وێنه‌ی چه‌ند خانووبه‌ره‌یه‌کی گرتووه‌ له‌سه‌ر مانگ ،که‌ کاتی خۆی ته‌له‌فیزۆنێکی ئیسپانی نیشانی داوه‌ بۆ سه‌یرکردنی ئه‌م ڤیدۆیه‌ ئه‌توانیت سه‌یری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌وه‌ ( فاست گێهایم)بکه‌یت.

ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ کراوه‌ نازانین تا چه‌ند ڕاستین ،یان چه‌واشه‌کاریین،به‌ڵام کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌و زانیارییانه‌ سودبه‌خشن بۆ هه‌موو لایه‌ك ،به‌ڵام به‌بۆچونی من زۆرتر نزیکن له‌ ڕاستیه‌وه‌ ،گه‌ر مرۆڤ به‌رده‌وام ئاگادری ده‌نگ وباس و روداوه‌کان بێت ،بۆی ده‌ر ئه‌که‌وێت چی گۆڕانکارییه‌ك هاتۆته‌ کایه‌وه‌ ،ڕۆژانه‌ ڕوداوی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ ئه‌بیستین ،ئه‌توانیت سه‌یری ئه‌م ڤیدۆ ییه‌ بکه‌ن:

http://www.bild.de/BILD/video/clip/news/mystery/2009/08/24/alien-baby.html

ئه‌و جوتیاره‌ی ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ی گرتووه‌ و دواتر له‌ترسا خنکاندیه‌تی ،له‌ پاش یه‌ك ساڵ له‌ ناو ئوتومبیله‌که‌یدا ته‌نها لاشه‌که‌ی سوتاوه‌ ،پاش پشکنین ده‌رکه‌وتووه‌ ئه‌م جۆره‌ سوتاندنه‌ پێویستی به‌ ملیۆن پله‌ی گه‌رماییه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ئێسکه‌که‌ی بسوتێت ،ئه‌مه‌ش شتێکی سه‌رسوڕمێنه‌ره‌، ڕۆژانه‌ به‌ سه‌دان و هه‌زاران نمونه‌ هه‌ن که‌ به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ‌نیشان ئه‌درێن .،زۆر شتی تر هه‌یه‌ ئه‌توانین باسی لێوه‌ بکه‌ین ،که‌ جێگای سه‌رسوڕهێنانن.

هیوادارم توانیبێتم تیشکێک بخه‌مه‌ سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌ نهێنانه‌ی که‌ لای ئێمه‌ هه‌ر به‌ تاریکی ماونه‌ته‌وه‌ ،تا ڕاده‌یه‌ك زۆر له‌ ئێمه‌ ئاگاداری نین ، گه‌ر بمانه‌وێت له‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌ ملیونه‌ها زانیاری به‌سود هه‌یه‌ که‌ بتوانین  سودی لێ بینین ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ گه‌نجانی ئێمه‌ زۆربه‌یان کاتی خۆیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت به‌ کاری لاوه‌کی  به‌ فیڕۆ ئه‌ده‌ن ، خۆزگه‌ بیانتوانیایه‌ به‌ شوێن زانیاری سودبه‌خشدابگه‌ڕێن و  سودی لێ ببینین.

 

خه‌بات لاوباخ

 

سه‌رچاوه‌کان:

http://.www.fast-geheim.de

http://.www.wikipedia.com

http://www.bild.de

Milton William Coopers Buch "MJ-12"
 Die Apokalyptischen Reiter"
http://www.thule.org/alt3.html
http://www.debunker.com/texts/alternative3.html
http://www.dienststellemarienthal.de
http://www.herrenknecht.com

 

                                                                                       

 

 


862 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95 ( 84 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌