گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ته‌نها به‌ 120 ڕۆژ گه‌شتکردن  بۆ سه‌ر مه‌ریخ

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on May 09,2011

image

پێشبڕکێ له‌ گه‌ردوندا: ئه‌مه‌ریکی و ڕوسه‌کان ته‌کنیکێکی نوێیان داهێناوه‌ بۆ جوڵێنه‌ری(محرك -  مکینه‌) ی که‌شتی ئاسمانیه‌کان (که‌بسول) ،ئه‌ویش به‌ به‌کارهێنانی کوره‌ی ئه‌تۆمی یه‌ ،که‌ ئه‌م ته‌کنیکه‌ خێرایی ئه‌م که‌شتیه‌ ئاسمانیانه‌ له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر  زۆر ئه‌کات . بۆ یه‌که‌م جار ئه‌توانرێت گه‌شتی ئاسمانی بۆ ئه‌ستێره‌کانی دراوسێی زه‌وی بهێنرێته‌ دی به‌ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتر.

( تێد تایلۆر)*  نه‌ کابرایه‌کی تیرۆریست بوو ،نه‌ك شێتیش بوو ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ویست به‌ سه‌دان بۆمبی ئه‌تۆمی بچوك له‌ ئه‌تمۆسفیری زه‌ویدا بته‌قێنێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌م هۆیه‌کی تری هه‌بوو بۆ ئه‌م کاره‌  ،ئه‌م ئه‌ویست یارمه‌تی که‌شتیه‌ ئاسمانیه‌کان بدات بۆ ده‌رپه‌ڕینیان( هه‌نگاونانی به‌ گوڕ) له‌کاتی ده‌رچونیان به‌ره‌و ئاسمان ، ئه‌مه‌ش له‌ ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی  1950 دا بوو ،که‌ لاوێکی فیزیکیزان ( فیزیکی) ێکی  چاوچنۆك ( به‌ ته‌ماع ) بوو بۆ به‌ ده‌ستهێنانی کاری نوێ ،      ئه‌و کاته‌ له‌ لابورێکی ( مختبر مفاعل ذر‌ي) کوره‌ی ئه‌تۆمی کاری ئه‌کرد له‌ ( لۆس ئه‌له‌مۆس / نیو مه‌کسیکۆ)  له‌ ئه‌مه‌ریکا ،به‌رده‌وام ئه‌یبینی که‌ له‌ پرۆگرامی ڕاکێته‌ ئه‌مه‌ریکیه‌کاندا ناتوانرێت گوڕوتینێکی زۆری پێ بدرێت ، شانبه‌شانی ئه‌مه‌ش باڵاده‌ستی و کۆنتڕۆڵ کردنی گه‌ردوون له‌ لایه‌ن سۆڤیه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ،هه‌ڕه‌شه‌یه‌یه‌ك بوو‌ بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریکا.

                                                

ئا له‌م کاته ‌گونجاوه‌دا، تێد تایلۆر ( که‌ به‌رهه‌مهیێنه‌رێکی دره‌وشاوه‌ی بۆمبا بوو) بیری له‌ داهێنانیکی نوێ کرده‌وه‌  بۆ جوڵێنه‌ری ڕاکێته‌ ئه‌مه‌ریکی یه‌کان ، ویستی به‌ هۆی شه‌پۆلی پاڵه‌په‌ستۆی ووزه‌ی ناوکی یه‌وه‌ گوڕێکی زۆر بدات به‌ ڕاکێته‌کان بۆ ناردنیان بۆ بۆشای ئاسمان ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریکا بواری 5 ساڵییان دا به‌م زانایه‌ به‌ هه‌موو پشتگیرییه‌که‌وه‌ ،تا بتوانێت ئه‌م پلانه‌ی که‌ هه‌یبوو جێ به‌جێ بکات ،به‌ڵام ئه‌م تارماییه‌ ئه‌تۆمییه‌ی چاوه‌ڕێیان ئه‌کرد هه‌ر نه‌هاته‌ دی . وا زۆرتر له‌ نیو سه‌ده‌یه‌ به‌ سه‌ر ئه‌م پلانه‌دا تێپه‌ر ئه‌بێت ،له‌ دوای ئه‌مه‌ریکیه‌کان ،ئێستا ڕووسه‌کان له‌ هه‌وڵداندان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م پلانه‌ی ئه‌مه‌ریکیه‌کان ، هێزی ناوکی به‌کار ئه‌هێنن بۆ ڕاکێته‌کانیان ، ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن ده‌زگای میری بۆ گه‌شتی گه‌ردونی ( رۆسکۆسمۆس) بڕیاردراوه‌ تا کۆتایی ساڵی 2012 نه‌خشه‌ی جێ به‌جێ کردنی ئه‌م پلانه‌ بخه‌نه‌ڕوو ،له‌ ساڵی 2018 دا ده‌ست به‌گه‌شته‌که‌ بکه‌ن.                               به‌ڵام تا ئێستا نایانه‌وێت وورده‌کاری ئه‌م نه‌خشه‌یه‌ بخه‌نه‌ ڕوو بۆ ڕای گشتی ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ دڵنیان لێێ ئه‌وه‌یه‌ له‌ پشتی ڕاکێته‌کان بۆمبی ئه‌تۆمی ناته‌قێنرێته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م سه‌رکێشی یه‌ ( مغامره‌) به‌ بێکاری ترسناك نابێت ، هه‌روه‌ك سه‌رۆکی ( رۆسکۆسمۆس)  ئانه‌تۆلی پێرمینۆڤ  به‌ ئاشکرا ئه‌م کاره‌ ئه‌نرخێنێت و ئه‌ڵێت :  ( سه‌ره‌تایی به‌کارهێنانی جوڵێنه‌رێکی ئه‌تۆمی ،ئه‌نجامێکی هه‌مه‌لایه‌نیمان پێ ئه‌به‌خشێت ،به‌ لایه‌نی باش وخراپه‌وه‌) ، هه‌روه‌ك فڕۆکه‌وانێکی سه‌ره‌کی که‌شتی ئاسمانی ئه‌ڵێت : گه‌ر ئێمه‌ بمانه‌وێت بگه‌ینه‌ سه‌ر مه‌ریخ و ئه‌ستێره‌کانی تری دراوسێمان ،هه‌روا به‌ ئاسانی و بێ زیان نایگه‌ینێ.  له‌ ڕاستیدا به‌کارهێنانی جوڵێنه‌ری ئه‌تۆمی ئه‌وه‌نده‌ سودی هه‌یه‌ ،که‌ پێویست ناکات گفتوگۆی له‌سه‌ر بکرێت و دودڵی بیت تێدا  له‌به‌ر ئه‌وه‌ی:

* ته‌نها یه‌ك کیلۆ له‌ ناوکی سوته‌مه‌نی یۆڕانیۆم 235  ئه‌توانرێت ووزه‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنێت  به‌رامبه‌ر به‌ 2،4 ملیۆن لیتر به‌نزین .

* له‌ ڕاستیدا له‌ کاتی به‌ ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌م کاره‌ ته‌نها بڕێکی که‌می ئه‌م ووزه‌یه‌ ئه‌گۆڕێت بۆ هێزێکی پاڵنه‌ر ، هه‌ووه‌ها به‌ کرده‌وه‌ش دوو ئه‌وه‌نده‌ی ڕاکێتی ئاسایی  که‌ ( به‌ هایدرۆجین و ئۆکسجین و به‌نزین کار ئه‌که‌ن ) به‌ کارتر ئه‌بن.
*
  پلان دانه‌ری ئه‌م میسیۆنانه‌ دڵخۆشتر ئه‌بن به‌ که‌می کێشی ئه‌م که‌شتیه‌ ئاسمانیانه‌،چونکه‌ پێویست ناکات سوته‌مه‌نی له‌گه‌ڵ خۆیانا ببه‌ن ،جێگایه‌کی زۆرتر به‌تاڵ ئه‌بێت بۆ گواستنه‌وه‌ی شتومه‌كی تر ،به‌ خێرایش ئه‌توانن بفڕن.

* به‌ ڕاکێتی ئاسایی گه‌شتێك بۆ سه‌ر مه‌ریخ به‌ لایه‌نی که‌مه‌وه‌ 3 بۆ 4 ساڵ ئه‌خایه‌نیت ،به‌ڵام به‌ ڕاکێتی ئه‌تۆمی ته‌نها 4 مانگ ئه‌خایه‌نێت. 
 گه‌شتێك بۆ ئه‌ستێره‌ی ( پلوتو) ئه‌توانرێت که‌م بکرێته‌وه‌ بۆ یه‌ك ساڵ ، کاتی گه‌شتکردن بۆ ئه‌ستێره‌کانی درواسێ له‌ ساڵانی داهاتودا سه‌رکه‌وتنێکی ئێجگار زۆر به‌ده‌ست ئه‌هێنرێت و ئاسانتر ئه‌بێت ،که‌ گه‌یشتن بۆ هه‌ندێك ئه‌ستێره‌ به‌ خه‌و ئه‌زانرا ،به‌ڵام به‌م زوانه‌ هه‌موی دێنه‌ دی بۆ مرۆڤ.

 

سه‌رچاوه‌:

له‌ گۆڤاری ئه‌ڵمانی

  وه‌رگیراوه‌ PM – Magazin   

خه‌بات لاوباخ ، به‌رلین

* تێد تایلۆر : زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکی بوو ،که‌ له‌گه‌ڵ زانایه‌کی تر  ،که‌ ناوی ( فریمان دیسۆن) بوو ،  له‌ ساڵی 1957 تا 1965 ویستیان له‌ ئه‌مه‌ریکا  ( پرۆژه‌ی ئۆریۆن) بهێننه‌ دی که‌ جوڵێنه‌ری که‌شتیه‌ ئاسمانیه‌کان به‌ وزه‌ی ئه‌تۆم ئیش پێ بکه‌ن.

 

 

 


451 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 93 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌