گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ڕووناکى گۆیا...شێوازێکى ترى گەیاندنەکانە

له‌لایه‌ن fouad said on May 15,2011

image

لە داهاتوودا دەکرێت کە بڕێکى هێجگار زۆر لە داتا و زانیاریەکان لە ڕێگاى ڕووناکیەوە بگوازرێتەوە ، هەر لە میانەى ئەو ڕووناکیەوە کە کارەکانتى لەبەر دەکەیت ، بچیتە نێو تۆڕى ئینتەرنێتەوە یان پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت ئەنجام بدەیت !!

( هارالد هاس ) سەرگەرمى تۆژینەوەکانیەتى لە دوو شوێنەوە ، ئەو وەک مامۆستا لە پەیمانگاى گەیاندنە ژمێرەییەکان لە زانکۆى ئەدنبەرە لە ئوسکوتلاندە وە لە هەمان کاتدا وەک مامۆستاى فەخرى لە زانکۆى بریمن کار دەکات . خاڵى هاوبەش لە نێوان ئەو دوو زانکۆیەدا هەیە ، وەک ئەوەى کە لە هەردووکیاندا زمانى E زمانى خوێندنە و لە هەردووکیاندا خویندکارەکان لە ڕەگەزى جیاجیان لە هەموو دونیاوەن . ئەو مامۆستایە 10 خوێنکارى لەبەر دەستدایە لە چین و هیندستان و میسر و ئەڵمانیا و ڕۆمانیاو بوڵگاریاوە .

لە بریمن تۆژینەوەکان لە سەر تیشکى خوار سور چڕ دەکرێنەوە بە مەبەستى گەیاندنەکان ، بەڵام لە ئەدنبەرە گرنگى دەدرێت بە ڕووناکى سپى بۆ ئەو مەبەستە ، وە هاس پێشەنگە لەو بوارەدا و لە هەوڵى بەدەست هێنانى تەکنیکێکى نوێیە لەو بوارەدا ، ئەو کۆمپانیایەى  دایمەزراندوە ئەو کارە لە ئەستۆ دەگرێت ، ئامێرێکى نێرەر و وەرگر Transceiver بە ئەندازەى سەرە دەرزیەکە  ، هەموو داتاکان دەگوێزێتەوە لە ڕێگاى ڕووناکیەوە .

 هاس لە هەوڵى ئەوەدایە کە کۆمپانیا گەورەکان قایل بکات بەوەى ئەو ئامێرەى بەکار بێنن لە فڕۆکەکان و مۆبایلە زیرەکەکان و گڵۆپە دایۆدیەکان و ئامێرەکانى وێنەگرتن بە زرنگانەوەى موگناتیسى ، و  هەندێکیان بەوە ڕازى بوون . بنەماى ئەو تەکنیکە نوێیە ئەوەیە کە لە ڕێگاى دایۆدى LED ى نوێوە ڕووناکى نەبینراو دەنێررێت بە بارێک زانیاریەوە و بە هۆى ئامێرى تران سیڤەرەوە وەردەگیررێتەوە کە پێشتر ئاماژەمان پێدا . لەوەش زیاتر هاس دەتوانێت بیسەلمێنێت کە لە ڕێگاى ڕووناکیەوە قسەکردنیش ئەنجام دەدرێت وە ئەوە شۆڕشێکى گەورە دەبێت لە بوارى گواستنەوەى زانیاریەکان ، ئێتر گەیاندنى بێتەلى لە هەموو شوێنێکدا لە بەر دەستدا دەبێت بە خێراییەکى زۆر زیاتر لەوەى ئێستا لە سەرى ڕاهاتووین لە ماڵەکانماندا

لە ماوەیەکى نزیکدا واى لێدێت لە ڕێگاى ئەو تەکنیکە نوێیەوە قەرەباڵخى و جەنجاڵى سەر شەقامەکانیش چارەسەر بکرێت ، وە بە ئاسانى و لە هەرشوێنێکدابیت هەتا لە ناو فڕۆکە و شەمەندەفەرى خێرادا بیت بچیتە نێو تۆڕەى ئینتەرنێتەوە زۆر بە خێرایى ، وە وەک هاڕالد هاس دەڵێت گەیاندنەکان لە ڕێگاى ڕووناکى بینراوەوە واتە visible light communication  پەیوەندى نێوان مرۆڤ و ئامێر پتەوتر دەکات .   

              

               

http://www.dw-world.de/dw/

جە مال محمد / سلێمانى

 


415 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 62 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌