گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

كاتژمێری ئه‌تۆمی (ده‌ستی)

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on May 15,2011

image

ووردبینترین و ته‌واوترین کاتژمێر له‌ جیهاندا ،کاتژمێری ئه‌تۆمی یه‌ ، ئێستا چوارچیوه‌که‌ی بچوك کراوه‌ته‌وه‌ ،که‌ هێنده‌ی کاتژمێرێکی ده‌ستی یه‌، وبه‌ شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌واو کات نیشان ئه‌دات.       زانایانی ئه‌مه‌ریکی په‌ره‌یان به‌م کاتژمێره‌ بچوکدا داوه‌ و خستویانه‌ته‌ بازاره‌وه  بۆ کاری سه‌ربازی و بازرگانی . ئه‌م کاتژمیره‌ که‌ ناوی ( سی- ئێس – ئای – سی ) لێنراوه‌

CSAC (Chip Scale Atomic Clock)

درێژیه‌که‌ی ته‌نها 4 سم و ئه‌ستوری یه‌که‌ی 1،2 سم  ، زۆرتر به‌کار دێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاتێکی دیاریکراو ( میقات کردن)  له‌و شوێنانه‌ی که‌ ناتوانرێت له‌ ڕێی سه‌ته‌لایته‌وه‌ کات نیشان بکرێت ، وه‌ك له‌ قوڵایی ده‌ریاچه‌، ده‌ریا  و ئۆقیانوسه‌کان ،یان ئه‌شکه‌وته‌کان.

له‌گه‌ڵ باشی و توندوتۆڵی ئه‌م کاتژمێره‌ ،سوده‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ووزه‌یه‌کی زۆر که‌می پێویسته‌ بۆ کارکردن ، ته‌نها 100 میلی وات ، که‌ ئه‌کاته‌ ته‌نها دوو پاتری بچوك ،گه‌ر به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتژمێره ئه‌تۆمییه‌ ئاساییه‌کاندا بکرێت ،ئه‌وان پێویستیان به‌ پاتری یه‌کی  گه‌وره‌ی ئۆتۆمبیل هه‌یه‌ ،که‌ زۆر جێگا ئه‌گرن و قورسیشن  .    داهێنه‌رانی کۆمپانیای :

  Symmetricom Inc. Draper Laboratory und des Sandia National Laboratory

له‌ داهێنانی ئه‌م کاتژمێره‌( ئه‌تۆمی سیزیۆم) یان به‌کارهێناوه‌ بۆ دروست کردنی  ، کاتێك که‌ تیشکێکی لێزه‌ری لاواز  ئه‌گیرێته‌ ئه‌م ئه‌تۆمه‌ ،   بارگاوی ئه‌کرێت به‌ ووزه‌ . ئه‌م لێزه‌وره‌ به‌ تایبه‌تی دروستکراو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌کاره‌ ،هه‌رزانه‌ ،پته‌وه‌ و ووزه‌یه‌کی که‌می پێویسته‌ .

له‌ هه‌ر 20 ملیۆن ساڵێك ، یه‌ك چرکه‌ دوا ئه‌که‌وێت :

ئه‌و ووزه‌یه‌ی که‌ له‌ تیشکی لێزه‌ره‌که‌ ئه‌گیرێته‌ ئه‌تۆمی سیزیۆم ، دوباره‌ له‌ شێوه‌ی شه‌پۆلی ئه‌لێکترۆماگنێته‌وه‌( شه‌پۆلی موگناتیسی کاره‌بایی) ئه‌یبه‌خشێته‌وه ، ئه‌م شه‌پۆلانه‌ خاوه‌نی فریکوێنزێکی ( شه‌پۆلی له‌ره‌له‌ر)  تایبه‌تین ، که‌ توانایه‌کی تایبه‌ت به‌م کاتژمێرانه‌ ئه‌دات ، زۆر به‌ ووردبینی کاته‌کان ئه‌ژمێردرێت ،به‌ شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر 20 ملیۆن ساڵێك ته‌نها یه‌ك چرکه‌ دوا ئه‌که‌وێت . ئه‌م کاتژمێره‌ ئه‌تۆمیانه‌ ئه‌وه‌نده‌ی تر ووردبینتر ئه‌بن له‌ ژماردن و پێوانه‌یی کاتدا ،گه‌ر بێتوو شه‌پۆلی ئه‌لێکترۆماگنێته‌کان به‌رده‌وامتر و جێگیرتر و تۆکمه‌تر بن ، بۆیه‌ له‌م کاته‌دا زانایان له‌ شاری (زاندیا‌) سه‌رگه‌رمی په‌ره‌پیدانی دروستکردنی ئه‌م کاتژمێره‌ن له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاسن ، که‌ مژده‌ی ئه‌وه‌ ئه‌ده‌ن که‌ باشتر و ووردبینتر بکرێت بۆ پێوانه‌کردنی کات ،به‌ هه‌مان کێش ، هه‌رزانی ، چوارچێوه‌ بچوکه‌که‌ی و به‌ به‌کارهێنانی ووزه‌یه‌کی که‌م  ، ئێمه‌ش وا چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ین ،بزانین که‌ی ئه‌گاته‌ ده‌ستمان .

سه‌رچاوه‌: له‌ گۆڤاری زانستی ئه‌ڵمانی

  وه‌رگیراوه‌  ، خه‌بات لاوباخPM – Magazin   


380 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 111 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌