گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

هەڵمژێنەرێك ( گەسكێکی ڕۆبۆت) بۆ پاك کردنەوەی دەریا لە نەوتی ڕژاو 

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on May 22,2011

image

زاڵ بوون بەسەر گیروگرفتی پیس بونی دەریا وئۆقیانوسەکان بە نەوتی پیسی ڕژاو لە کێڵگە نەوتیەکانی دەریا و تەنکەری گواستنەوەی نەوت ،تا ئێستا بە گرفتێکی بێ چارە و مەحاڵ ئەزانرا ،کە مرۆڤ لە ئاستیدا بێ دەسەڵات بوو ،ئەمەش  کارەساتێك بوو بۆ ژینگە و لەناو بردنی سامانی دەریا و باڵندەکانی سەر دەریا ، بەڵام بەم زوانە ئەم بۆچون وڕەشبینیە ئەگۆڕدرێت.     چەند زانایەکی چینی دیزاینی ئامێرێکی نوێیان نمایش کردوە ،کە ئەتوانێت ئاوی دەریاکە بپاڵێوێت ( فلتەری بکات) لە نەوتە پیسەکە . بە واتایەکی تر ئەم ئامێرە پێك هاتووە لە چەند ڕۆبۆتێکی مەلەوان  کە بەیەکەوە بەستراونەتەوە وەك زنجیرێك ،کە هەر یەکەیان درێژییەکەی ١١ مەترە ، بەیەکەوە چواردەوری نەوتە ڕژاوەکەی سەر دەریاکە ئەدەن و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زۆرتر ئەگرن بە سەر دەریاکەدا ،لە هەمان کاتیشدا نەوتەکە هەڵ ئەمژن بە سیستەمێکی تایبەتی کە نەوتەکە لە ئاوەکە جیا ئەکەنەوە ،شان بە شانی ئەمەش تیشکێك دەرئەکات بۆ چەواشە کردنی چاوی ماسی و باڵندەکانی نزیك ئەم ئامێرە ،تا وایان لێ ئەکات دورەوپەرێز  بن لە نەوتە ڕژاوەکە و پەنا ببەن بۆ شوێنێکی ئارامتر  ، دوور بکەونەوە لە زیان . 
 جۆری کارکردن و دروستکردنی ئەم ئامێرە لە لایەن دیزاین دانەرانی چینیەوە ( هو تینگینگ ، لی ڕان ، زهو ئێکسۆیانگ ، زهو یی ) ئاشکرا نەکراوە و جارێ ناکرێت .
 لەبەر خێرایی دەستپێشخەری ئەم داهێنەرە چینی یانە  بۆ دروستکردنی ئەم ئامێرە یە  ،خەڵاتی زیوویی ( لۆتوس) ی ساڵی ٢٠١٠ یان   پێ بەخشێنرا ، تەنها ئەوە ماوە داهاتە دارایی یەکی بۆ مسۆگەر بکەن  بۆ دروستکردنی یەکەم ئامێری نمونەیی  تا بکەوێتە خزمەتکردن .      

 

سەرچاوە :

گۆڤاری زانستی ئەڵمانی

PM – Magazin

خەبات لاوباخ
 

 


311 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 76 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌