گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

 یه‌که‌م ئۆتۆمبیلی سپۆرتی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌ڵمانی 

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on May 30,2011

image

له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ مانگی 10 ی ئه‌مساڵدا ،یه‌که‌م ئۆتۆمبێلی سپۆرتی  ئه‌له‌کترۆنی ئه‌که‌وێته‌ بازاره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی بچوکی ( ئێ ڤۆلف) ی شاری ( فرێچن ) له‌ هه‌رێمی     ( نۆردڕاین ڤێستفالن) ی ئه‌ڵمانیا وه‌ دروست ئه‌کرێت ، ناوی ئه‌م ئوتۆمبیله‌ش ( ئه‌لفا 2) ه‌.

وه‌ك له‌ وێنه‌که‌دا ئه‌یبینیت ،شێوه‌که‌ی ته‌خت و چوارگۆشه‌یی یه‌ وه‌ك ( لامبۆ  - جۆرێکه‌ له‌ ئۆتۆمبیل) ،خێراشه‌ وه‌ك مارکه‌ی ( فیراری) ئیتاڵی ، نرخه‌که‌شی نزیکه‌ی  292000 یۆرۆ یه‌        ( دووسه‌د و نه‌وه‌د و دوو هه‌زار ) ه‌ ،که‌ خاوه‌نی دوو ماتۆری ( مه‌کینه‌) ئه‌له‌کترۆنی یه‌ ،به‌ هه‌ردوکیان هێزێکی ( 187) ئه‌سپیان هه‌یه‌ ،که‌ کاریگه‌ره‌که‌ی زۆرتره‌ له‌ ئوتومبیلی به‌نزین ، واته‌ به‌ هێزێکی که‌متر ،خۆشییه‌کی زۆرتر ئه‌بینیت له‌ کاتی لێخوڕیندا ،ته‌نانه‌ت له‌ دوای ته‌نها  30 چرکه‌دا ( سانیه‌) ، گوڕێکی 375 ئه‌سپی ئه‌به‌خشێت له‌گه‌ڵ سوڕانه‌وه‌یه‌کی 1000 جاری . له‌ ماوه‌ی ته‌نها 3،9 چرکه‌دا پاش لێخوڕینی خێرایی یه‌که‌ی ئه‌گاته‌ 100 کم له‌ کاتزمێرێکدا ، ئه‌توانی تا خێرایی 230 کم  له‌ کاتژمێرێکدا لێی  بخوڕیت.  

ئه‌م ئۆتۆمبیله‌ هه‌رچه‌نده‌ وه‌ك فیراری ( سپۆرت ئاوتۆ) یه‌ ،به‌ڵام بێ ده‌نگه‌ و وه‌ك فیراری ده‌نگی به‌رزی نیه‌ له‌ کاتی لێخوڕیندا.

به‌ پاترییه‌کی پڕه‌وه‌ ئه‌توانیت 300 کم پێی بڕۆیت ،دواتر پێویستی به‌ پڕ کردنه‌وه‌ ( شحن) هه‌یه‌ ،که‌ ته‌نها ماوه‌ی 30 خوله‌ك ( ده‌قیقه‌) ئه‌خایه‌نێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی.

 

سه‌رچاوه‌ :

ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی

Die Bild Zeitung

خه‌بات لاوباخ

                                               

  


259 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 65 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌