گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ته‌له‌فزیونێك خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه‌

له‌لایه‌ن fouad said on June 02,2011

image

له‌وه‌ ده‌چێت ته‌له‌فزیۆن به‌ره‌و ئه‌وه‌ بڕوات كه‌ ئیتر له‌مه‌ودوا خۆی چاودێری بینه‌ری خۆی بكات له‌ ژووره‌كه‌یدا ، كۆمپانیای توشیبای یابانی بۆ ئه‌لكترۆنیه‌كان له‌ میانه‌ی دروستكردنی دوو ته‌له‌فزیۆنی ( ul 893 ) وه‌ ( sl 833 ) به‌ ئومێده‌ كه‌ ئاسانكاری زۆر بكات بۆ به‌كارهێنه‌ری كه‌ به‌رنامه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌كانی خۆی ببینێت له‌ هه‌ر كاتێكدا كه‌ خۆی بیه‌وه‌ێت ، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ ماندوو بوونێك ببینێت ، له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌دا 4 كامێرا هه‌یه‌ له‌ توانایدایه‌ 4 كه‌س بناسێته‌وه‌ له‌ به‌كارهێنه‌رانی كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركامێك له‌وانه‌ ئه‌و ته‌له‌فزیونه‌ی به‌كارهێنا ، ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ خۆی هه‌موو ڕێكخستنه‌كانی بۆ دیاری ده‌كات له‌ ده‌نگ و ڕه‌نگ و لیستی كه‌ناڵه‌ خوازراوه‌كانی.
ته‌له‌فزیۆنی ul 863 به‌ قه‌واره‌كانی 32 ، 27 ، 42 ، 46 دروستكراون كه‌ له‌ ماوه‌ی كه‌می داهاتووی ئه‌مساڵدا ده‌كه‌ونه‌ بازاڕه‌كانه‌وه‌ ، و نرخه‌كانیان له‌ نێوان 899 تا 1349 یۆرۆیه‌ ، مۆدیلی دووه‌میشیان به‌ هه‌مان ئه‌و قه‌وارانه‌ دروستكراون و له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا ده‌كه‌ونه‌ بازار به‌ نرخی 799 تا 1249 یۆڕۆ . ته‌له‌فزیۆنێكی تریش هه‌یه‌ به‌ قه‌واره‌ی 55 به‌ نــــاوی ( 55 lz 1 ) وه‌ به‌ ته‌كنیكی بینینی به‌رجه‌سته‌ كار ده‌كات ، نرخی ئه‌و ته‌له‌فزیرنه‌ ده‌گاته‌ 4999 یۆرۆ واته‌ زیاد لــه‌( 7000 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ) واته‌ 70 گه‌ڵای ئه‌مه‌ریكی ، ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ش خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه‌ و ته‌كنیكی ( سیفۆ ئینگین ) ی تێدا به‌كاردێت بۆ گۆڕینی وێنه‌ی دوو دووری بۆ وێنه‌ی 3 دووری واته‌ به‌رجه‌سته‌. هه‌روه‌ها له‌و ته‌له‌فزیۆنه‌دا میمۆریه‌ك هه‌یه‌ به‌ قه‌واره‌ی 500 گیگابایت بۆ تۆماركردنی هه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه‌ خوازراو بێت له‌ لایه‌ن به‌كارهێنه‌ری.
جگه‌ له‌وانه‌ش ته‌كنیكی كۆنترۆڵی خۆیی تێدایه‌ بۆ ده‌ست به‌ سه‌را گرتنی توندی ڕووناكی له‌ هه‌ر به‌شێكی شاشه‌كه‌ بێت.
 

جه‌مال محمد \ سلێمانی

alqanat. com


400 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92Rating: 4.92 ( 53 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌