گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

نه‌شته‌رگه‌ری جه‌ڵته‌ به‌بێ مادده‌ی بێ هۆشکه‌ر

له‌لایه‌ن fouad said on September 25,2007

image

 له‌ مانگی هه‌شتی 2007 بۆ یه‌که‌م جار نه‌شته‌رگه‌ری جه‌ڵته‌ کرا به‌ به‌ی به‌نج:

ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی که‌ بۆ نه‌خۆشێک کرا به‌ ناوی (مارگرێت سکاڵن) که‌ جۆری نه‌خۆشییه‌که‌ی جه‌ڵته‌ بوو له‌ کاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌یدا ته‌واو به‌ ئاگا بوو  کاتێک دکتۆره‌کان چاره‌سه‌ری دڵیان بۆ کرد.که‌ ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌ گیراوه‌کانی دڵی بو له‌ ناو له‌شی نه‌خۆشه‌که‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ده‌ستکاری بکرێت.ئه‌م داهێنانه‌ نوێیه‌ له‌ شێوه‌ی تۆڕێکی زۆر بچوکدایه‌ که‌ پێی ده‌ڵێن (ستینت) که‌ له‌ ڕێگه‌ی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی دڵ ده‌کرێت و ڕێنمایی ده‌کرێت که‌ بگاته‌ شوێنی مه‌به‌ست، که‌ گه‌یشته‌ شوێنی مه‌به‌ست باڵۆنێک پڕده‌کرێت به‌ مه‌به‌ستی پاڵنان به‌ تۆڕه‌که‌وه‌ یارمه‌تی کردنه‌وه‌شی ده‌دات، که‌ ئه‌مه‌ش ده‌ست ده‌کات به‌ فراوانکردنی ئه‌و خاڵه‌ی خوێنبه‌ره‌که‌ که‌ گیراوه‌.ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه‌ پزیشکه‌کان سه‌یری ئه‌م کرداره‌ ده‌که‌ن له‌ ڕێگه‌ی تیشکی ئێکسه‌وه‌(x) سوده‌کانی:-1- نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌ کاتێکی که‌م ده‌خایه‌نێت که‌ که‌متره‌ له‌ 20 خوله‌ک.2- وا پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌ ڕێگر بێت له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ3- ئه‌م ئامێره‌ جۆره‌ ده‌رمانێک هه‌ڵده‌گرێت که‌ ڕێگره‌ له‌ دوباره‌ بونه‌وه‌ی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان.

4- نه‌خۆشه‌که‌ یه‌ک شه‌و له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ چاوه‌رێده‌کرێت له‌ ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بچێته‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ی

ئه‌م بابه‌ته‌ ئاماده‌ کراوه‌ له‌ لایه‌ن  دکتۆر هه‌ڵگورد ساڵح


1078 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95 ( 124 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌