گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا دانیشگاکانی کوردستان
ئایا دانیشگاکانی کوردستان تا ئێستا جه‌ند توێژینه‌وه‌یان کردوه‌؟
سه‌د توێژینه‌وه‌
بیست توێژینه‌وه‌
هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن


email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

نانۆ ته‌کنه‌لۆجی و ژیانی هه‌تاهه‌تایی

له‌لایه‌ن Fouad Said on February 07,2010

image

زانایه‌کی ئه‌مریکی به‌ ناوی کورزوێڵ که‌ ته‌مه‌نی 61 ساڵه‌ ، ده‌ڵێت دوای بیست ساڵی تر ده‌توانرێت به‌ نانۆته‌کنه‌لۆجی زۆربه‌ی به‌شه‌کانی به‌ده‌نی مرۆڤ دروست بکرێته‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌ک که‌ مرۆڤ بتوانێت بژی هه‌تا هه‌تایه‌.

هه‌ر ئه‌م زانایه‌ پێشتریش پێشبینی یه‌کی تری کرد بوو که‌ هاتۆته‌ دی.

ئه‌م زانیایه‌ ده‌ڵیت پێشکه‌وتنی کۆمپیوته‌ر وه‌ ڕادی تێگه‌یشتنی مرۆڤ له‌ جسمی خۆی به‌ خێرایی یه‌کی بێ ئه‌ندازه‌ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ده‌ڕوات. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که‌ له‌ ماوه‌ی بیست ساڵی تر زۆربه‌ی ۆرگانه‌کانی جسمی مرۆڤ به‌ نانۆ ته‌کنه‌لۆجی جێی بگیرێته‌وه‌.

کورزێڵ و چه‌ند زانایه‌کی تر وا بیر ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دوای بیست ساڵی تر مرۆڤ بتوانێت جسمی مرۆڤ سه‌رله‌نوێ پڕۆگرام بکاته‌وه وه‌ گۆڕانکاری تێدا بکات به‌ شێوه‌ی ویستراو.

کورزێڵ ده‌ڵێت له‌ کۆتایدا نانۆبۆتس جێگه‌ی خڕۆکه‌کانی خوێن ده‌گرێته‌وه‌، نانۆبۆتس کاره‌کان هه‌زار جار باشتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن. له‌ ماوه‌ی 25 ساڵی ئاینده‌دا مرۆڤ ده‌توانێت 15 ده‌قیقه‌ ڕابکات به‌ خێرایی بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به‌ هه‌ناسه‌ بێت،

وه‌ ده‌تانرێت 4 سه‌حات بچینه‌ ژێر ئاو به‌ ئۆکسجین.

ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ کێشه‌ی دڵیان هه‌بێت ده‌توانرێت به‌ شێوه‌یه‌کی ئاسان له‌ ڕێگه‌ی دکتۆره‌وه‌ چاره‌سه‌ری بۆ بکێت به‌ نانۆته‌کنه‌لۆجی.

کورزێڵ ده‌ڵێت به‌ نانۆته‌کنه‌لۆجی توانای نوسین و خوێندنه‌وه‌مان زیاد ده‌کات، بۆ نمونه‌ به‌ چه‌ند خوله‌کێک بتوانیت کتێبێک بنوسیت.

به‌ نانۆ ته‌کنه‌لۆجی ده‌توانیت وا بکه‌یت که‌ ئه‌مره‌کانی مێشک بکوژێنیته‌وه‌ ته‌نها به‌ نانۆته‌کنه‌لۆجی کار بکه‌یت زۆر کرده‌وه‌کانیش به‌ وێنه‌ ده‌نێردرێت بۆ مێشک، ته‌نانه‌ت ده‌توانیت سێکس به‌ شێوه‌یه‌ک بکه‌یت بێ ئه‌وه‌ی نزیک بیته‌وه‌ له‌ که‌سی  به‌رامبه‌ر.

ئه‌مه‌ش واده‌کات که‌ مرۆڤ ده‌چێته‌ دونیایه‌کی تره‌وه‌ ئه‌ویش دونیای سایبۆرگ، نیوه‌ مرۆڤ نیوه‌ ڕۆبۆت.

 

 


581 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 31 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌
له‌لایه‌ن