گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
123456
78910111213
14151617181920
21222324252627
28293031

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا له‌ زانکۆکانی کوردستا
ئایا تا چی ڕاده‌یه‌ک له‌ زانکۆکانی کوردستان داهێنانی زانستی هه‌یه‌ ؟
به‌ڕاده‌یه‌کی زۆر
به‌ هیچ ڕاده‌یه‌ک
نازانم
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

ئاشکرا کردنی دز له‌ پشت دیواری خانوه‌کانه‌وه

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on August 17,2011

image

تاکو ئێستا نه‌ئه‌توانرا له‌ پشتی دیوارێکه‌وه‌ که‌سێك به‌دی بکه‌یت،به‌ڵام له‌ ڕێی ته‌کنیکێکی نوێوه‌ ،ئه‌م کاره‌ ئه‌کرێت.

کاتێك مرۆڤ له‌ کاتی پشووه‌کاندا ئه‌یه‌وێت گه‌شتێك بکات وخانووه‌که‌ی یان ئه‌پارتمانه‌که‌ی به‌ جێ ئه‌هێڵێت ،هه‌وڵ ئه‌دات به‌ باشی ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌کان دابخات ،به‌ڵام هه‌ر هه‌ستێکی ناخۆشی هه‌یه‌  ،نه‌وه‌ك یه‌کێك هه‌ست بکات ماڵه‌که‌ چۆڵه‌ و دز بچێته‌ سه‌ری،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی دزی زۆرزان هه‌ر ڕێیه‌ك ئه‌دۆزێته‌وه‌ بۆ چونه‌ ژوره‌وه‌ی ئه‌و شوێنه‌ چۆڵانه‌. به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ته‌کنیکێکی نوێوه‌ ئه‌توانرێت زۆر به‌خێرایی له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ ( دیواره‌وه‌) هه‌ست به‌ دزه‌کان بکرێن و ده‌ستنیشانی جوڵه‌ی دزه‌که‌ بکرێت ،که‌ له‌چی سوچێکی ماڵه‌که‌دا خۆی حه‌شار داوه ، ئه‌م ته‌کنیکه‌ نوییه‌ له‌ ڕێی سیسته‌مێکه‌وه‌یه‌ که‌ ناوی :

Tomographic Motion Detection  , TMD

ئه‌مه‌ش له‌ ڕیی شه‌پۆلی ڕادیۆوه‌ ،هه‌موو جوڵه‌یه‌کی دزه‌که‌ ده‌ستنیشان ئه‌کرێت و ئه‌نێرێت بۆ ( فلاش میمۆری/ ئو ، ئێس ، بی) یان گۆڕه‌ڕێکی 3 ڤۆڵتی (محول) ،هه‌ر گیانله‌به‌رێك که‌ له‌ پشیله‌یه‌ك گه‌وره‌تر بێت هه‌ستی پێ ئه‌کات و وێنه‌ی هه‌موو جوڵه‌کی ئه‌گرێت و ئه‌ینێرێت ، هیچ ڕێگرییه‌کی میتاڵ یان هه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی تر نابێته‌ کۆسپ بۆ ئه‌م ئامێره‌ ،واته‌ له‌ هه‌ر په‌نایه‌ك خۆی حه‌شار بدات هه‌ستی پێ ئه‌کرێت.

ناردنی ئه‌م جوڵه‌ و وێنانه‌ له‌ڕێی چه‌ند ئامێرێکی زۆر بچوکه‌وه‌یه‌ ،که‌ له‌ ناو ماڵه‌که‌دا بڵاو ئه‌کرێته‌وه‌ ،تاکو زۆرتر دابنرێت ،باشتر وێنه‌ی جوڵه‌کان ده‌ست نیشان ئه‌کات، به‌ دیقه‌تتر ئه‌بێت. ئه‌وکاته‌ خێراتر و باشتر ده‌ستنیشانی دزه‌که‌ ئه‌کرێت و زه‌نگی ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی ده‌ست پێ ئه‌کات.

له‌ ڕاستیدا ئه‌م سیسته‌مه‌ بۆ ماڵان داهێنراوه‌ ،به‌ڵام له‌وه‌ ئه‌چێت له‌ داهاتودا ،پۆلیس و سوپاش سودی لێ وه‌ربگرن و به‌کاری بهێنن.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ ‌ ناتوانێت دزه‌ گه‌وره‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستنیشان بکات ،چونکه‌ ئه‌وان له‌ کاتی دزینی سامانی ووڵات، خۆیان  بچوك ئه‌که‌نه‌وه‌ وه‌ك پشیله‌یه‌ك یان مشك ،ئه‌وکاته‌ ئه‌م ئامێرانه‌ هه‌ستیان پێ ناکه‌ن ،بۆیه‌ ئێمه‌ پیویستیمان به‌ سیسته‌مێکی نوێتر هه‌یه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌په‌رست و دزانه‌.

له‌ گۆڤاری زانستی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌

PM-Magazin

‌خه‌بات لاوباخ


699 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.93Rating: 4.93Rating: 4.93Rating: 4.93Rating: 4.93 ( 73 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌