گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

له‌پتۆپی به‌لاش بۆ منداڵانی ووڵاتی هه‌ژار

له‌لایه‌ن Shwany on October 01,2007

image

گروپـێـكی قازانج نه‌كه‌ر به‌ ناوی One Laptop Per Child واته‌ له‌پتۆپـێـك بۆ هه‌ر منداڵـێـك، پـرۆگرامێـكی ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌ویش كۆمپـیوته‌رێـكی تۆكمه‌ و توندوتـۆڵ به‌ بڕی 399 دۆلار به‌ دانیشـتوانانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا ده‌فرۆشێت، وه‌ ئه‌و قازانجه‌ی له‌ هه‌ر كۆمپـیوته‌رێـكدا ده‌كرێت ده‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی پـرۆگرامه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ردا كۆمپـیوته‌رێـك بدات به‌ منداڵـێـك له‌ وڵاتانی به‌ره‌و ڕسـكانچوودا.
ئه‌م پلانه‌ كه‌ ناوی
Give One Get One واته‌ دانه‌یه‌ك بده‌ و دانه‌یه‌ك وه‌ربگره‌، به‌ ئامانجی ئه‌وه‌یه‌ منداڵانی سه‌رانسه‌ری جیهان له‌پـتۆپـیان هه‌بێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سندی سه‌ین له‌ واشـنتۆنه‌وه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م كۆمـپــیوته‌ره‌ هه‌رزانه‌ كه‌ ڕه‌نگه‌كه‌ی سه‌وز و سـپـیـیه‌ و پلاسـتیكه‌، وا دروسـتكراوه‌ به‌رگه‌ی گه‌رما و سه‌رما بگرێت. هه‌روه‌ها كاتێـك كه‌ شله‌مه‌نی و شیری به‌سه‌ردا ده‌ڕژێت ئاسان پاک بکرێته‌وه‌. به‌ كورتێـكه‌ی بۆ منداڵ دروستـكراوه‌، كێشی سووكه‌ و ده‌توانرێت له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌به‌ر ڕۆشـنایی به‌كاربهێنرێت، وه‌ له‌به‌ر تیشـكی ڕۆژدا جارێـكتر وزه‌ بدرێته‌وه‌ به‌ كۆمپـیوته‌ره‌كه‌.
هه‌ر یه‌كێـك له‌و له‌پـتـۆپانه‌ به‌ زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یاندرێـتێت پـرۆگرام كراوه‌، وه‌ سۆفتوێری هه‌ڵـسوڕێنه‌ری كۆمپـیوته‌ره‌كه‌ی تیادایه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند سۆفتوێری فێركردن. ئه‌م كۆمپـیوته‌رانه‌ به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ منداڵان خۆیان خاوه‌نی كۆمـپـیوته‌ری خۆیان بن و له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیبه‌ن بۆ قوتابخانه‌ و ئێواران له‌گه‌ڵ خۆیاندا بیهێنـنه‌وه‌.
پـرۆگرامه‌كه‌ ده‌ڵێت به‌ هیوایه‌ سـاڵانه‌ 100 ملیۆن لاپـتۆپ دابه‌ش بكات.
ده‌توانن ڕاپـۆرتێـك له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ زمانی ئینگلیزی بـبینن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ڤیدیۆیه‌ی سه‌ره‌وه‌.

بۆ زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌م پـرۆگرامه‌ ده‌توانن سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ره‌ بكه‌ن
لینکhttp://www.xogiving.org

 


407 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 110 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌