گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

دۆزینەوەی بونەوەرێکی سەرسوڕمێنەر لە ڕوسیا

له‌لایه‌ن xabat Lawbax on November 19,2011

image

پێش دوو ساڵ ژنێکی ڕوسی بە ناوی ( مارتا یۆگۆڕۆڤنام) لە خانوە هاوینەیەکەیدا لە ڕۆژئاوای ڕوسیا لە نزیك شاری ( پێترۆزاڤۆدسک) گوێی لە دەنگێکی بەرز ئەبێت ، بەرەو شوێنی ڕوداوەکە لە دوری چەند سەد مەترێك لە خانوەکەیەوە ئەچێت ،کە ئەبینێت ئامێرێکی سوتاوی سەرسوڕمێنەر کەوتۆتە خوارەوە و سوتاوە ،لە تەنیشتیەوە بونەوەرێکی سەیر لە ناو بەفردا کەوتوە ،کە نزیکەی ٥٠ تا ٦٠ سانتیمەتر ئەبێت ،وەك لە وێنەکەدا ئەیبینیت شێوەی سەری وەك ماسی وایە و دەست وقاچەکانی باریکن ،ئەم ژنە ڕوسە لەو باوەڕەدایە ،کە لە ناو ئەو فرۆکە قاپییەدا بووە و پێ ئەچێت  بونەوەری ئەستێرەیەکی دەرەوەی گۆی زەوی بێت ، بۆیە ئەم ژنە بە بێ دواکەوتن ئەم بونەوەرە ئەپێچیتەوە ولە ناو ساردکەرەوەیەکدا (مجمدە) دای ئەنێت ،دوای دوو ساڵ ئەیەوێت دوری بخاتەوە ،نازانێت لە چی دەزگایەك پێویستیان بەم بونەوەرە هەیە ،تا ئاگاداری ئەکادیمیای زانستی ئەکاتەوە و دوو پسپۆر پێش چەند ڕۆژێك ئەچن بۆ وەرگرتنی ئەم بونەوەرە بۆ پشکنین و لێکۆڵینەوە ،کە تا ئێستا ئەنجامەکەیان دەر نەخستووە بۆ ڕای گشتی.

ئێمەش چاوەڕێی ئەنجامەکەی ئەبین ،تا بۆمان دەر ئەکەوێت ،ئەمەش بونەوەرێکی دەرەوەی گۆی زەوی یە یان تەنها گاڵتەکردنێکی دەستکردە.

ئەمەش چەند وێنەیەکی تری ئەم بونەوەرەیە:

 

بۆ وەرگرتنی دەنگوباسی تری سەرسوڕمێنەر ئەتوانن سەیری ئەم لینکە بکەن کە بە زمانی ئینگلیزی یە:

http://www.unexplained-mysteries.com/

 

خەبات لاوباخ

 


 


1927 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.32Rating: 4.32Rating: 4.32Rating: 4.32Rating: 4.32 ( 127 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌