گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

پێڵاوێکی وه‌رزشی

له‌لایه‌ن Shwany on October 20,2007

image

دروستکردنی پێڵاوێکی وه‌رزشی که‌ خۆی له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی وه‌رزشکاراندا ڕاده‌هێنێتله‌ جیهانی ئه‌مڕۆدا گرنگییه‌کی ته‌واو به‌ پێڵاوی وه‌رزشی دراوه‌،چونکه‌ ده‌بێت به‌ ته‌واوی پارێزگاری له‌ قاچ و جومگه‌ی وه‌رزشه‌وان بکات .به‌رده‌وام کۆمپانیای ئه‌دیداس له‌ هه‌وڵدا بوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت داهێنانێک له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت.کۆمپانیای ناوبراو ده‌ستیانکرد به‌ نه‌خشه‌سازی تازه‌ترین پێڵاو بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له‌م باره‌یه‌وه‌ هه‌مو هه‌وڵه‌کانیان خسته‌کار تا گه‌یشتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی توانیان له‌ پاژنه‌ی هه‌موو پێڵاوێکدا پارچه‌یه‌کی یارمه‌تیده‌ر هه‌بێت که‌ توانای خۆگونجاندنی هه‌بێت.لێره‌وه‌ کۆمپانیای ئه‌دیداس ئامانجه‌که‌ی فراوانتر بوو ، به‌ جۆرێک بیریان له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ پێڵاوه‌ تازه‌که‌ توانای شیکارکردنی ئه‌و ڕوه‌ی هه‌بێت که‌ له‌سه‌ریه‌تی وه‌ک (جیاکردنه‌وه‌ی ڕوی ڕه‌ق و نه‌رم و شێدار و وشک) .هه‌رتاکه‌ پێڵاوێک دوگمه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌ له‌ توانایدایه‌ خۆی بگونجێنێت و له‌ ژێر به‌شه‌ چه‌ماوه‌که‌ی هه‌رتاکه‌ پێڵاوێکدا ئامێرێکی ئه‌لکترۆنی هه‌یه‌ پێی ده‌وترێت (مایکرۆپڕۆسێسه‌ر)، که‌ کۆنتڕۆڵی ماتۆڕێکی بچوک ده‌کات و به‌ستراوه‌ به‌و پارچه‌یه‌ی که‌ له‌ پاژنه‌ی پێڵاوه‌که‌دا جێگیره‌.هه‌موو پاژنه‌یه‌ک (سینسه‌رێکی) تێدایه‌ ده‌توانێت بڕی ئه‌و په‌ستانه‌ دیاری بکات که‌ له‌ هه‌ر هه‌نگاوێکدا دروستده‌بێت، پاشان زانیارییه‌که‌ ده‌نێرێت بۆ (مایکرۆپڕۆسێسه‌ره‌که‌) ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌ ئه‌و ڤۆڵتییه‌یه‌ دیاری ده‌کات که‌ ماتۆڕه‌که‌ پێویستی پێیه‌تی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی خۆگونجاندنه‌که‌.

 


330 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 56 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌