گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌

له‌لایه‌ن fouad said on October 21,2007

image

هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ئه‌و نه‌خۆشییه‌ کوشنده‌یه‌ی که‌ زۆربه‌ی وڵاته‌کان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا هیچ جۆره‌ چاره‌سه‌رێکی دیاری کراوی بۆ دۆزرابێته‌وه‌.له‌م ڕووه‌وه‌ توێژه‌ره‌وان و شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تی رایده‌گه‌یه‌نن که‌ هۆکاری کوشنده‌یی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ کارده‌کاته‌ سه‌ربه‌شێکی زۆری خانه‌کانی له‌شی مروڤ وه‌ک سییه‌کان و کۆئه‌ندامی هه‌نه‌سه‌، هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ توانای کوشتنی کۆرپه‌ی ناو سکی دایکی هه‌یه‌.زانایان به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه‌ی جۆره‌ فاکسینێک بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێت خۆی پێ بکوتێت و چاره‌سه‌ری ئه‌وانه‌ بکات که‌ توشی نه‌خۆشی ناوبراو بون.لیپکن مامۆستا له‌ زانکۆی کۆڵۆمبیا ده‌ڵێت ( که‌ تاقیکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر لاشه‌ی دوو مرۆڤی مردوو کردوه‌ که‌ هحۆکاری مردنه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ توشبون به‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ ، له‌ ئه‌نجامدا بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر کارده‌کاته‌ سه‌ر سییه‌کان و له‌شی مرۆڤ .پاشان بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیانی هه‌یه‌ بۆ کۆئه‌ندامی هه‌رس و کۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤ).هه‌روه‌ها له‌ درێژه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یدا بۆی ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌ کار له‌ هه‌مو سیسته‌می خۆپاراستنی مرۆڤ ده‌کات، پاش ئه‌وه‌ی ته‌ماشای یه‌کێک له‌ لاشه‌کانی کرد بۆی ڕونبووه‌وه‌ که‌ ڤایرۆسه‌که‌ له‌ توره‌که‌ی ئاویی و کۆرپه‌له‌ی ناویدا هه‌بووه‌، لێره‌وه‌ زانایان ئه‌نجامێکی دڵخۆشکه‌ریان ڕاگه‌یاند به‌وه‌ی ده‌زانن که‌ ئه‌نفۆنزای باڵنده‌ توشی کوێی مرۆڤ ده‌بێت و ده‌توانن سنورداری بکه‌ن و چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه‌.   سه‌رچاوه‌ /  VOA NEWS


602 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95Rating: 4.95 ( 58 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌