گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

زیاد بونی شێداری هه‌وا زیان به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت

له‌لایه‌ن Shwany on October 27,2007

image

به‌رزبونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێ له‌ هه‌وادا زیانی بۆ مرۆڤ ده‌بێت، چونکه‌ مرۆڤ به‌ گران ده‌توانێت له‌شی خۆی فێنک بکاته‌وه‌.ماوه‌یه‌کیی زۆره‌ زاناکان له‌و‌ باوه‌ڕه‌دان که‌ به‌رزبونه‌وه‌ی شێ له‌ هه‌وادا به‌ هۆی پله‌ی گه‌رماوه‌ ڕوده‌دات، هه‌روه‌ک به‌ هۆی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی فیزیاییه‌وه‌ ده‌رکه‌وتوه‌.ئه‌وه‌ی جێ ی ئاماژه‌ پێدانه‌ شێ له‌ هه‌وادا به‌ ڕێژه‌ی 2.2% له‌ ساڵی پاردا زیادی کردوه‌، له‌م باره‌یه‌وه‌ "NATHAN GILLETT له‌ زانکۆیه‌کی به‌ریتانی له‌ بڵاوکراوه‌ی "nature " دا بڵاوی کرده‌وه‌ که‌ " به‌رزبونه‌وه‌ی شێ له‌ هه‌وادا به‌ هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رماوه‌یه‌" لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی "NATHAN GILLETT" ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ ڕێژه‌ی شێ له‌ نێوان ساڵانی حه‌فتاکاندا تا ساڵانی 2000 و زیاتر به‌ شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رزبۆته‌وه‌.بۆ ده‌رخستنی ئه‌م ڕاستییه‌ش هه‌ستا به‌ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو ڕێژه‌ی شێ تۆمار کراوه‌کان له‌ ساڵانی 1973 تا 1999، له‌ ڕێگای هه‌موو ویسگه‌کانی وه‌ک پاپۆڕ و buoy تا له و‌  ڕێگه‌یه‌وه‌ ئامارێکی ورد سه‌باره‌ت به‌م زیاد بونه‌ بخاته‌ ڕوو.زاناکان له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دان کاریگه‌ری ئه‌م زیاد بونه‌ له‌سه‌ر له‌شی مرۆڤ بخه‌نه‌ ڕوو، له‌م کاته‌دا سیمولاتسیۆنێکی کۆمپیوته‌ریان به‌کارهێنا بۆ ئاماری گۆڕانکارییه‌کانی ساڵکانی ڕابوردوو .ئه‌م سیمولاتسیۆنێکه‌ به‌ بێ به‌شداری کردنی مرۆڤ خرایه‌ کار ته‌نها هۆکاره‌ سروشتییه‌کانی وه‌ک بورکان و تیشکی خۆریان به‌کار هێنا، که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی بڕێکی دیکه‌ی راسته‌قینه‌ی ڕێژه‌ی شێیان نیشاندا. پاشان ده‌رکه‌وت که‌ ئه‌نجامه‌کان هه‌مان ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و داتایانه‌یه‌ که‌ له‌ڕێگه‌ی پاپۆڕو ئامێره‌کانی تره‌وه‌ ده‌ستکه‌وتون له‌ ساڵانی 1973-1999.پاشان "NATHAN GILLETT" بۆی ده‌رکه‌وت که‌ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما بۆ یه‌ک پله‌ی سه‌دی هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شێی هه‌وایه‌ بۆ (1%).

 


321 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.85Rating: 4.85Rating: 4.85Rating: 4.85Rating: 4.85 ( 55 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌