گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

قه‌تيس بوونى گه‌رما 80 مليۆن مێشوله‌

له‌لایه‌ن Shwany on October 27,2007

image

قه‌تيس بوونى گه‌رما 80 مليۆن مێشوله‌ له‌يه‌ك ساڵدا زياد ده‌كات

زانايان رايانگه‌ياند كه‌ ساڵى 2007 (50 بۆ 80) مليۆن مێشوله‌ى گوێزه‌ره‌وه‌ى نه‌خۆشى (مه‌لاريا) له‌ سه‌رتاسه‌رى جيهاندا زيادى كردوه‌ هۆكاره‌كه‌شيان گه‌رانده‌وه‌ بۆ زياد بوونى پله‌ى گه‌رما به‌هۆى (قه‌تيس بوونى گه‌رماى جيهانى ) ( زيادبوونى پله‌ى گه‌رماى توێكڵى زه‌وى ) كه‌به‌م ساڵانه‌ى دواى بوه‌ كێشه‌يه‌ك له‌به‌رده‌م جيهاندا سه‌دان لێكۆلينه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه‌ , لێكۆلينه‌وه‌يه‌كى نوێ  بۆ سالى 2007 كه‌ (په‌يمانگاى لێكۆلينه‌وه‌ى راميارى گشتى به‌ريتانيا و سه‌نته‌رى پێشكه‌وتنى ئه‌مه‌ريكى و په‌يمانگاى نێونه‌ته‌وه‌ى ئوسترالى ) به‌ شێوه‌يه‌كى سه‌ربه‌خۆ پێى هه‌ستاون ده‌ريخستوه‌ كه‌  ديارده‌ى قه‌تيس بوونى گه‌رما گه‌يشتۆته‌ ئاستێكى ترسناك ته‌نها له‌ ماوه‌ى ئه‌م ساڵدا به‌ رێژه‌ى 1.3 پله‌ى فه‌هره‌نايتى له‌ چاو ساڵى 2006 دا زيادى كردوه‌ , هۆكارى ئه‌م ديارده‌يه‌شى گه‌رانه‌وه‌ بۆ:زياد بوونى گازى دووم ئۆكسيدى كاربۆن به‌هۆى سوتانى له‌ رێژه‌به‌ده‌رى سوته‌مه‌نيه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى جيهاندا و به‌تايبه‌تى وڵاتانى پيشه‌سازى گه‌وره‌ و زيادبوونى ژماره‌ى دانيشتوانى گۆى زه‌وى كه‌ رۆژانه‌ رێژه‌يه‌كى زۆر له‌م گازه‌ به‌رهه‌م دێنن به‌ هۆى هه‌ناسه‌ دانه‌وه،‌  ئه‌كسيدى نتريك كه‌له‌ ئه‌نجامى دروستكردنى په‌ينى كيمياوى و دروستكردنى نايلۆنه‌وه‌ به‌رهه‌م دێت گازى ميسان كه‌له‌ ئه‌نجامى ده‌رهێنانى خه‌لوزى به‌ردين و زيادبوونى خۆڵ و خشاكى ماڵانه‌وه‌ دروست ده‌بێت.راپۆرته‌كه‌ داواى له‌ سه‌رجه‌م مرۆڤايه‌تى كردوه‌ كه‌ رێزى ژينگه‌ بگرن و سوتاندنى سوته‌مه‌نيه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و به‌كارهێنانى ئۆتۆمۆبيل كه‌مبكه‌نه‌وه‌ به‌كارهێنانى كاره‌باش به‌ پێى پێويست بێت زياد ره‌وى تێدا نه‌كرێت . سه‌رچاوه‌كان :په‌يمانگاى نێو نه‌ته‌وه‌ى ئوستراليا په‌يمانگاى لێكۆلينه‌وه‌ى راميارى گشتى  به‌ريتانيا سه‌نته‌رى پێشكه‌وتنى ئه‌مريكا

 


349 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 4.88Rating: 4.88Rating: 4.88Rating: 4.88Rating: 4.88 ( 69 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌