گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مایکرۆسۆفت به‌ گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا

له‌لایه‌ن Shwany on November 08,2007

image

دوای سه‌که‌وتنی به‌ گۆڵێکی بێ به‌رامبه‌ر مایکرۆسۆفت سه‌رکه‌وتوو بوو به‌ به‌شێک له‌ ماڵپه‌ڕی(فیسبووک).مایکرۆسۆفت سودمه‌ند بوو له‌و شه‌ڕه‌ ته‌کنه‌لۆجییه‌ی ئه‌م دواییه‌ دژی هه‌ریه‌ک له‌ گۆگڵ و یاهوو ، دوای سه‌رکه‌وتن و بردنه‌وه‌ی له‌ یاهوو و گۆگڵ له‌و به‌شه‌ی که‌ له‌ شوێنی (فیسبووک) داگیریان کردبوو- فیسبووک (یه‌کێکه‌له‌ تۆڕه‌ گه‌وره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت)ڕۆژنامه‌ی نیۆڕک تایمزی ئه‌مریکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد که‌ په‌ پێی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ مایکرۆسۆفت 204 ملیۆن دۆلاری داوه‌ بۆ کڕینی 1.6% له‌ ماڵپه‌ڕی (فیسبووک).که‌ تیایدا ماکرۆسۆفت هه‌ستاوه‌ به‌ فرۆشتنی ته‌خته‌ی جار (لوحه‌ الاعلانات)، که‌ لای کڕیار ئاشکاری کرد بۆ کڕینی شوێن له‌ لایه‌ن خاوه‌ن کارانه‌وه‌ بۆ ڕیکلام پاشان دابه‌شکردنی داهات له‌ نێوان خۆی و ماڵپه‌ڕی (فیسبووک).جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ که‌ مایکرۆسۆفت ئێستا به‌ڵێننامه‌یه‌کی به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ناوبراو بۆ ئیشپێکردنی ڕیکلامه‌کان له‌ ناو ئه‌مریکادا تا ساڵی 2011.له‌ ماوه‌ی نزیک له‌ مانگێک ، مایکرۆسۆفت و گۆگڵ چونه‌ ناو ململانێیه‌کی تازه‌ بۆ کڕینی به‌ شێک له‌ ماڵپه‌ڕی ناوبراو، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ (فیسبووک) له‌ جیهاندا ڕێژه‌ی به‌شداربوانی نزیکه‌ی (40 ) ملیۆن به‌کارهێنه‌ره‌ بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی و دروستکردنی هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ که‌سانی تردا له‌سه‌ر تۆڕ.ڕۆژنامه‌ی (وول ستریت جۆڕناڵ) وتی که‌ شه‌ریکه‌ی مایکرۆسۆفت له‌ هه‌وڵی گفتوگۆ و مونافه‌سه‌دایه‌ بۆ کرینی به‌شێک له‌م تۆڕه‌و که‌ ته‌نها ڕێژه‌ی 5% ده‌کڕێت و مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ 300 تا 500 ملیۆن دۆلار وه‌ له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ مایکرۆسۆفت و گۆگڵ هیچ لێدوانێکیان له‌م باره‌یه‌وه‌ نه‌دا.له‌ لێدوانێکیدا (اندی میدلر) توێژه‌ر له‌ کۆمپانیای (ادوارد جونز) ی ئه‌مریکی بۆ مامه‌ڵه‌ی دراوی وتی (ئه‌گه‌رێکی زۆر هه‌یه‌ که‌ مامه‌ڵه‌یه‌ک له‌ نێوان مایکرۆسۆفت و فیسبوک دروست بێت ، به‌و پێیه‌ی که‌ مایکرۆسۆفت تاکه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ بۆ ڕیکلامه‌کانی له‌سه‌ر تۆڕی (فیسبووک) له‌ ئێستادا به‌ تێڕوانین له‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که‌ له‌ نێوان هه‌ردوو کۆمپانیای ناوبراودا هه‌یه‌).خه‌و له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستماڵپه‌ڕی (فیسبووک) ڕۆژنامه‌یه‌کی ده‌رکرد له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت به‌ چه‌ندین زمان بۆ چه‌ندین وڵات که‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌ فه‌ڕه‌نسا جێبه‌جێ کراو چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م ساڵدا به‌ هه‌موو زمانێک ده‌ربچێت.ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ بویه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ زانیارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌سه‌ر بزوێنه‌ره‌کان ئاشکرا بوو وه‌ک گۆگڵ و یاهوو.کیفن جۆنسۆن سه‌رۆکی به‌شی خزمه‌تگوزارییه‌کان له‌ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت وتی "که‌ ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ ده‌رفه‌تێکی باشه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی ڕیکلامه‌کان له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ جیهاندا" وه‌ ڕایگه‌یاند که‌ ڕێژه‌ی به‌کارهێنه‌رانی ماڵپه‌ڕ ئێستا 42 ملیۆن به‌کارهێنه‌ره‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که‌ ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌رزبێته‌وه‌ بۆ 60 ملیۆن به‌کارهێنه‌ر بۆ ساڵی داهاتوو.جێگه‌ی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌ که‌ خوێندکاری لاو (زوکیر بیرج) وازی له‌ خوێندنه‌که‌ی هێناوه‌ له‌ زانکۆی هارفارد به‌ مه‌به‌سه‌تی به‌ره‌و پێشبردنی ماڵپه‌ڕ.وه‌ 20% به‌شه‌که‌ی دراوه‌تێ و که‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت به‌ 3 ملیۆن دۆلار.

 


316 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 55 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌