گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

فه‌ڕه‌نساش هێڕشی هه‌که‌رز گرتییه‌وه‌

له‌لایه‌ن fouad said on November 17,2007

image

سه‌رچاوه‌ ئاسایشییه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌کان ڕایانگه‌یاند: که‌ سیسته‌می کۆمپیوته‌ری وڵاته‌که‌یان توشی هێرشی هاکه‌ره‌کان بۆته‌وه‌ وه‌ک ئه‌ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ (وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکاو به‌ریتانیاو ئه‌ڵمانیا) ڕویداوه‌، به‌ڵام هیچ جۆره‌ زانیارییه‌که‌ی نهێنی ده‌ستی هاکه‌ره‌کان نه‌که‌وتوه‌.له‌م باره‌یه‌وه‌ فرانسیس دیلۆنی ئه‌مینداری گشتی به‌رگری فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاند"سیسته‌می زانیارییه‌کانی تایبه‌ت به‌ ئامێره‌کانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسی توشی هێرشی هاکه‌رز بوون، به‌مه‌ش فه‌ڕه‌نسا ده‌بێته‌ چواره‌م وڵات که‌ ئه‌م هێرشه‌ ده‌یگرێته‌وه‌".ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ که‌ هه‌ر چوار وڵاتی ناوبراو وڵاتی چین به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن که‌ له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌ کۆمپیوته‌رییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ کۆمپیوته‌ره‌کانیان توشی ئه‌م جۆره‌ هێرشانه‌ هاتوون،به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه‌ ئه‌و هێرشه‌ بوو ، که‌ له‌ مانگی حوزه‌یرانی ڕابوردوو هاکه‌ره‌کان کردیانه‌ سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانی ته‌لاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکی و به‌مه‌ش 13 کۆمپیوته‌ری مه‌ڵبه‌نده‌که‌ که‌ به‌وردی کۆنتڕۆڵی زانیارییه‌کانی تۆڕی ئینته‌رنێتیان له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌کرد توانیان سێیانیان له‌کار بخه‌ن بۆ ماوه‌ی 12 کاتژمێر، که‌ ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین کرداره‌ که‌ له‌دوای ساڵی 2002 ڕویداوه‌.ئه‌وه‌ی شایانی باسه‌ شاڵاوه‌که‌ له‌م ماوه‌ی ئه‌مساڵدا بۆسه‌ر کۆمپانیای (UITRA DNS) زیاتر بوو ، ئه‌م کۆمپانیایه‌ ئه‌و هێڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات که‌ به‌ پشگری (ORG) کۆتاییان دێت.پاشان هاکه‌ره‌کان توانیان بچنه‌ ناو پۆستی ئه‌لکترۆنی نهێنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکی "پنتاگۆن" و نزیکه‌ی 1500 به‌کارهێنه‌ر له‌ کۆی 3000 فه‌رمانبه‌ر له‌وانی که‌ ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی وه‌زیری به‌رگری کارده‌کان و نه‌یانتوانی بچنه‌وه‌‌ ناو پۆسته‌ ئه‌لکترۆنییه‌کانیانه‌وه‌.

 


298 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 48 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌