گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ڕه‌دا   گه‌ڕانی تایبه‌ت »
بابه‌ت
ئه‌رشیف
Mo Tu We Th Fr Sa Su
12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
272829

هه‌واڵنامه‌
خۆت ناو نوس بکه‌ بۆ هه‌واڵ

ڕاپرسی: ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆ
ئایا ماڵپه‌ڕی ئه‌له‌کترۆنی و هه‌واڵ له‌ کوێ زۆر ده‌خوێندرێته‌وه‌؟
کوردستان
ئه‌وروپا
ئه‌مریکا
ئوستراڵیا
ئه‌نجامی ڕاپرسی | ڕاپرسی کۆن



email مه‌یلی بکه‌ بۆ هاوڕێکه‌ت | print چاپی بکه‌ |

مادده‌ی نوێ بۆ کوژاندنه‌وه‌ی ئاگر

له‌لایه‌ن fouad said on December 23,2007

image
زانا ئه‌مریكیه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌ستاون به‌په‌ره‌پێدانی‌ ماده‌یه‌كی‌ نوێ كه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ زاڵ بێت به‌سه‌ر ئه‌و ئاگرانه‌ی‌ كه‌ له‌ڕێگای‌ ته‌شه‌نه‌كردنی‌ سوته‌مه‌نییه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌فڕۆكه‌ و موشه‌كدا.
ئه‌ندازیاره‌كانی‌ په‌یمانگای‌ "ماساشۆستس"ی‌ ته‌كنه‌لۆجی‌ له‌خولێكی‌ زانستیدا ڕوونیانكردۆته‌وه‌: ئه‌و ماده‌ نوێیه‌ كه‌ توانیویانه‌ دروستی بكه‌ن ئه‌ستوریه‌كه‌ی‌ به‌قه‌باره‌ی‌ كاغه‌زی‌ كلێنێكسه‌ و به‌شێوه‌ی‌ چینێكی‌ نه‌رم به‌كارده‌هێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ پاشماوه‌ سوته‌مه‌نیه‌كان له‌سه‌ر هیچ  ڕوویه‌كی‌ كانزایی و شوشه‌یی و پلاستیكی‌ نه‌مێنێت‌و ببێته‌ هۆكارێك بۆ دروستبوونی‌ ئاگر و ته‌شه‌نه‌كردنی‌.
زاناكان ناوی‌ "ئۆلیۆفۆلیك" یان له‌و ماده‌ نوێیه‌ ناوه‌ كه‌ متمانه‌ له‌سه‌ر بوونی‌ ڕیشاڵی‌ ورد ده‌كات له‌ناو شانه‌كانیدا، تیایدا هه‌ڵده‌ستێت به‌گه‌مارۆدانی‌ ئه‌و هه‌وایانه‌ له‌ناو خۆیاندا، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ بتوانێت جوڵه‌ی‌ ئه‌و شله‌مه‌نیانه‌ بوه‌ستێنێت كه‌ بونیان هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر ڕوویه‌كی‌ جۆراوجۆر.
"رۆبه‌رت كۆهین" مامۆستا له‌په‌یمانگای‌ ناوبراو ده‌ڵێت:"ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی‌ پێی هه‌ستاوین سه‌باره‌ت به‌و ماده‌ نوێیه‌ ده‌ریانخستووه‌ كه‌ له‌توانایدا هه‌یه‌ ڕێگر بێت له‌بلاَوبوونه‌وه‌ی‌ سوته‌مه‌نی‌ له‌سه‌ر ڕوه‌كاندا گه‌ر بێت و ئه‌و ماده‌یه‌ی‌ پێدا بڕژێنرێت".    

261 جار بینراوه‌

ئه‌م بابه‌ته‌ت پێ باش بوو؟

1 2 3 4 5 Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00Rating: 5.00 ( 10 ده‌نگ دراوه‌)
زۆر خوێندراوه‌ته‌وه‌
زۆر مه‌یل کراوه‌