|
ئاژانسی گه‌ردوونی ئه‌مریكا"ناسا"
Jan 24,2008 00:00
by
fouad
ئاژانسی گه‌ردوونی ئه‌مریكا"ناسا" له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه بۆ یه‌كه‌مجار له‌دوای حه‌فتاكانه‌وه سه‌ردانێك بۆ هه‌ساره‌ی عه‌تارد ساز بكات كه به‌نزیكترین هه‌ساره ده‌ژمێردرێت له‌خۆره‌وه."ناسا" به‌نیازه كه‌شتییه‌ك ڕه‌وانه بكات‌و تیایدا له‌نه‌خشه‌ی گه‌شته‌كه‌دا له‌نزیكترین خاڵی هه‌ساره‌كه نزیك ببێته‌وه. شاره‌زایان پێیان وایه نزیكترین خاڵ له‌و هه‌ساره‌یه‌وه كه كه‌شتیه‌كه بتوانێت بیگاتێ 124 میله له‌سه‌ر ڕووی عه‌تارده‌وه كه به‌هه‌ساره‌ی جیوه‌یی ناسراوه، چونكه كه‌ش‌و هه‌واو ژینگه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه زۆر جیاواز‌و هه‌مه‌جۆری له‌خۆ گرتووه. ئه‌م هه‌ساره‌یه هه‌رچه‌نده پله‌ی گه‌رمای ده‌گاته 1100 پله‌ی سه‌دی، به‌لاَم هه‌ندێك وێنه كه ده‌ستی زاناكان كه‌وتووه ئاماژه ده‌كات به‌وه‌ی له‌هه‌ندێك شوێندا سه‌هۆڵیش هه‌یه. "ناسا" له‌كاتی ڕه‌وانه‌كردنی كه‌شتی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستی به‌سێ ساڵ ده‌بێت تاكو بگاته شوێنی مه‌به‌ست. له‌لایه‌كی تره‌وه ناسا له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌ست ده‌كات به‌بلاَوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵه وێنانه‌ی هه‌ساره‌ی عه‌تارد كه كه‌شتی ئاسمانی "ماسنجه‌ر" گرتوویه‌تی‌و ڕه‌وانه‌ی ئاژانسی ناوبراوی كردووه. سه‌رجاوه NNA
|