|
جگه‌ره‌یه‌کی ئه‌لکترۆنی دروستده‌کرێت
Feb 18,2008 00:00
by
Shwany
زاناكانی جیهان تواناكانیان خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌ر رێگایه‌ك بێت یارمه‌تی ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه گیرۆده‌ی جگه‌ره‌كێشان بوونه‌ته‌وه‌و له‌ده‌سه‌لاَتیاندا نیه ده‌ستبه‌رداری ئه‌و دیارده‌یه بن كه سه‌رچاوه‌ی دروستبوونی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداره، كه مه‌ترسیدارترینیان نه‌خۆشیه‌كانی دڵ‌و شێرپه‌نجه‌یه بۆ جگه‌ره‌كێشه‌كه‌و له‌ئاكامدا ده‌بێته مایه‌ی كوشتنی.له‌تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی نوێ‌دا كه پێده‌چێت ببێته هۆكارێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌سانی جگه‌ره‌كێش، كۆمپانیایه‌كی چینی هه‌ستاوه به‌به‌رهه‌هێنانی جگه‌ره‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی‌و بریتیه له‌ئامێرێكی ئه‌لیكترۆنی له‌شێوازی جگه‌ره‌و به‌پیل كار ده‌كات، رێژه‌ی ده‌ردانی نیكۆتین له‌م جگه‌ره نوێیه‌دا كه‌متره له‌جگه‌ره ئاساییه‌كاندا. به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه ده‌رباره‌ی ئه‌م داهێنانه وتی:"مه‌به‌ست له‌به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م جۆره جگه‌ره‌یه، گه‌ڕانه له‌دوای ئامرازی ئه‌ڵته‌رناتیڤ بۆ دیارده‌ی جگه‌ره‌كێشان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیانه‌كانی كه‌متره له‌جگه‌ره ئاساییه‌كان". |