|
له‌سه‌ر گۆى زه‌وى (يه‌ك مليار) ئۆتۆمۆبيل هه‌يه !؟
Mar 04,2008 00:00
by
Shwany
ناوه‌ندى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئۆتۆمۆبيل "بولك", كه له شارى " ئه‌سن" ى ئه‌ڵمانيه له تازه‌ترين توێژينه‌وه‌يدا ده‌ريخستوه كه ژماره‌ى ئۆتۆمۆبيله‌كانى جيهان (يه‌ك مليار ) زياتر ده‌بێت , زۆرترين داواكارى كڕين ووڵاتانى ئاسيا ده‌گرێته‌وه له دواى ئه‌ويش رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا ,هه‌روه‌ها ژماره‌ى ئه‌و ئۆتۆمۆبيل له ساڵى( 2015) ده‌بێته (1.124) مليار واتا به زيادبونى رێژه‌ى 20%. ئه‌م رێژه‌يه‌ش له ووڵاتانى ئه‌وروپادا 8% دا زياد ده‌كات به‌ڵام له ئاسيادا له 43% دا ده‌بێت و له رۆژهه‌ڵاتى ئه‌وروپا به رێژه‌ى 33% ده‌بێت ,هه‌روه‌ها توێژينه‌وه‌كه ده‌ريخستوه له ساڵى( 2008) دا داواكارى له‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمۆبيلانه ده‌بێت كه‌به هه‌ردوو وزه‌ى كاره‌با و به‌نزين كارده‌كه‌ن .سه‌رچاوه ........... News-Al .........
|