|
گۆگڵ خزمه‌تگوزاريه‌كانى له ڕێگاى كه‌ناڵه‌كانى (T.V) په‌خش ده‌كات
Apr 03,2008 00:00
by
Rzgar-Rasul
كۆمپانياى تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌ى جيهانى گۆگڵ داواكاريه‌كى پێشكه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌مه‌ريكا كردوه بۆ ڕێگا پێدانى له به‌كارهێنانى كه‌ناڵه‌كانى ته‌له‌فيزۆن كه له ڕێگايه‌وه تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌ى به‌ستنه‌وه (ئه‌نته‌رنێت) په‌خش بكات به‌بێ هيچ ته‌لێكى گواستنه‌وه , به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانياى گۆگڵ (ريشارد وايت) له نامه‌يه‌كى كراوه‌دا داواى كرد كه‌ناڵه‌كانى به‌كارنه‌هاتوو له سه‌رجه‌م ته‌له‌فيزۆنه‌كاندا به‌كاربهێنێت بۆ تۆڕى (ئه‌نته‌رنێت) ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه" گه‌رئه‌م كه‌ناڵانه به‌كاربهێنرێت ئه‌وا هه‌ڵێكى زێڕنه بۆ پێشكه‌وتنى ته‌كنلۆجياى (واى –فاى) كه گه‌وره‌ترين خزمه‌ت به تۆڕى جاڵجاڵۆكه‌ى جيهانى ده‌گه‌يه‌نێت هه‌موو كه‌سێك ئه‌توانى له‌هه‌ر جێگايه‌كدابێت ئه‌توانێ تۆڕى(ئه‌نته‌رنێت) به‌كاربهێنێت" , ئه‌م كۆمپانيايه به‌ڵێنى داوه كه ئه‌م كاره زيان به ڕوونى ته‌له‌فيزۆنه‌كان نه‌گه‌يه‌نێت و له كۆتاى ساڵى 2009 دا بكه‌وێته كاره‌وه .سه‌رچاوه .. BBC..... Rzgar152z@yahoo.com |