|
ئايا ئه‌م هێڵانه چ واتايه‌ك ده‌گه‌يه‌نن
Apr 03,2008 00:00
by
Rzgar-Rasul
ئايا ئه‌م هێڵانه چ واتايه‌ك ده‌گه‌يه‌نن ؟!!!!له‌م چه‌ند ساڵانه‌ى ڕابردوودا ئه‌م نيشانه كه به (كۆد – باڕ) ناسراوه زۆرترين به‌كارهێنانى هه‌بوو له سه‌ر ئاستى جيهانى و ناوخۆى كه پێكهاتوه له چه‌ند هێڵيكى جياواز له (ئه‌ستورى)پانى و يه‌كسان له درێژيدا له ژێر ئه‌م هێڵانه‌دا چه‌ند ژماره‌يه‌ك تۆماركراون . له‌سه‌ر هه‌ر شمه‌كێك يان كاڵايه‌ك ئه‌م كۆده هه‌بێت ئه‌وا ته‌نها خاوه‌نه‌كه به ئامێرێكى لێزه كه به‌ستراوه به كۆمپيوته‌رێكه‌وه ده‌توانێت سه‌رجه‌م زانيارى ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كه بزانێت له( نرخ و رۆژى دروست بوون وشوێنى به‌رهه‌مهێن و چه‌ندين زانيارى تر). ئه‌م كۆده بۆ يه‌كه‌م جار له ساڵى 1932 زانا( واڵاس فليت) دروستى كرد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌به‌ر كه‌مى زانياريه‌كانى له ساڵى 1949 دوو دۆزه‌ره‌وه‌ى به‌ناوبانگ جارێكى تر چه‌ند گۆڕانكاريكيان تێدا كرد ئه‌وانيش( جۆزيف وورلاند و بيرناد)بوون كه پاشتر ئه‌م دۆزينه‌وه‌يه گه‌شى كرد بۆ هێلى يه‌كسان له درێژى و جياواز له ئه‌ستورى (پانى) به‌ڵام به‌كارنه‌هێنرا له بوارى بازرگانيدا له ساڵى 1973 جارێكى تر زانا(جۆرج لاورير) كه‌شه‌ى به‌م كۆده دا‌و بۆ يه‌كه‌م جار له بازه‌ڕه تايبه‌تيه‌كه‌ى (مارش) ى ئه‌مه‌ريكى له‌سه‌ر كاڵاكان به‌كارهات له ولايه‌تى (ئۆهايۆ) له‌سه‌ر پاكه‌تى بنێش كه ئێستا هه‌ندێك له‌وپاكه‌تانه له مۆزه‌خانه‌ى ئه‌مه‌ريكى دا پاريزراون , ئه‌م كۆده له جيهاندا زياتر له‌سه‌ر كتێبه‌كان به‌كارهات به تايبه‌تى له كتێبخانه گه‌وره‌كانى جيهان كه زانيارى ورد له‌سه‌ر ئه‌و كتێبانه ده‌دات وه‌ك ناوى نوسه‌ر و جۆرى كتێب و شوێنى چاپكردن و چه‌ندين زانيارى تر سه‌رچاوه ... گۆفارى kafela ............. Rzgar152z@yahoo .com
|