|
يه‌كگرتنى ياهو مايكرۆسۆفت, گۆگڵ ده‌خاته مه‌ترسيه‌وه
Apr 10,2008 00:00
by
Rzgar-Rasul
كۆمپانياى گۆگڵ كه خاوه‌نى گه‌وره‌ترين ئامێرى گه‌ڕانه له جيهانى تۆڕه‌كانى په‌يوه‌ندى مه‌ترسى خۆى ده‌ربڕى سه‌باره‌ت به كڕينه‌وه‌ى گروپى كۆمپانياكانى (مايكرۆسۆفت) بۆ كۆمپانياى (ياهو) ئه‌مه‌ريكى, ئه‌م لێداوانه له ئه‌نجامى ئه‌و هه‌واڵانه‌وه هات كه مايكرۆسۆفت بڕيارى كڕينه‌وه‌ى كۆمپانياى ياهوى داوه و يه‌كه‌م كۆبونه‌وه له نێوان به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانى ئه‌م دوو كۆمپانيايه به‌بن گه‌يشت بڕيارى كۆبونه‌وه‌ى دووم دراوه , ئه‌م كێبڕكێيه ماوه‌يه‌كه له نێوان هه‌رسێ كۆمپانياى (ياهو و مايكرۆسۆفت و گۆگڵ) له‌سه‌ره كڕينه‌وه‌ى يه‌كتر به‌مه‌به‌ستى ده‌ست به‌سراگرتنى بازاره‌كانى جيهان له ڕووى كۆمپيوته‌رو ئه‌نته‌رنێته‌وه تاكو ئێستا هيچيان نه‌يان توانیوه متمانه يه‌كتر به‌ده‌ست بهێنن بۆ كڕينه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه‌يان . سه‌رچاوه News-All Rzgar152z@yahoo.com
|