|
كۆپی نوێی Firefox 3 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد
Aug 02,2008 00:00
by
fouad
كۆپی نوێی Firefox 3 ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی یه‌كه‌می بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه رێژه‌ی دابه‌زێنه‌ران و به‌كارهێنه‌ره‌كانی گه‌یشته 8.3 ملیۆن كه‌س.له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی كه ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ده‌ستی هێناوه، شاره‌زایانی بواری به‌رنامه‌كانی كۆمپیوته‌ر رایانگه‌یاند كه‌كێشه‌یه‌كی ته‌كنێكی گه‌وره له‌ڕووی سه‌لامه‌تی و پاراستن له‌هاككه‌ره‌كان له‌وبه‌رنامه‌یه‌دا هه‌یه. راپۆرتی یه‌كێك له‌كۆمپانیاكانی به‌رنامه‌ی پاراستنی كۆمپیوته‌ر ئاشكرایكرد كه كه‌لێنێكی گه‌وره هه‌یه له‌به‌رنامه‌ی Firefox 3 دا‌و ڕێگه‌ده‌دات به‌هه‌ندێك له‌هاككه‌ره‌كان به‌ئاسانی ده‌ستبگرن به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری یه‌كێك له‌به‌كارهێنه‌ره‌كانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا. ئه‌م كۆپییه نوێیه‌ی Firefox 3 خێراییه‌كی زۆری هه‌یه له‌كاتی گه‌ڕان به‌ناو ماڵپه‌ره‌كانداو كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی دیكه‌شی هه‌یه جگه‌له‌وه‌ی كه به‌شێكی زۆر كه‌م له‌میمۆری كۆمپیوته‌ر داگیرده‌كات.
|