|
مه‌کینه‌ی کات
Dec 14,2008 00:00
by
fouad
ئه‌گه‌ر بێت و مه‌کینه‌یه‌ک دروست بکه‌یت وه بتوانیت به کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه بۆ ڕابردوو یان به‌ره‌و داهاتوو، چی ده‌گۆڕێت له ژیانی مرۆڤ و ئێستا و داهاتوودا؟ ئه‌م پرسیاره تا ئێستا وه‌ڵامێکی ته‌واو نیه که بتوانێت به ته‌واوه‌تی ئیسپاتی بکات چی ڕووده‌دات. به‌ڵام به وته‌ی پڕۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت ده‌توانرێت مه‌کینه یه‌ک دروست بکرێت که بتوانیت به کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه یان به‌ره‌و داهاتوو بڕۆیت، پڕۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت ده‌یه‌وێت مه‌کینه‌یه‌ک له‌م جۆره دروست بکات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی یه‌کی باشی هه‌بوه به باوکی یه‌وه وه باوکی که ئێستا مردوه ، پڕۆفێسۆرڕۆناڵد ئێل ماڵێت ته‌مه‌نی 10 ساڵ بووه که باوکی مردوه وه له‌گه‌ڵ باوکی‌دا په‌یوه‌ندی یه‌کی زۆر باشیان هه‌بووه، ئێستا ئه‌م خۆی ئاماده کردوه بۆ دروست کردنی مه‌کینه‌یه‌ک که بتوانێت به کاتددا بگه‌ڕێته‌وه‌و تێر له‌گه‌ڵ باوکی گفتوگۆ بکات پرۆفێسۆر ڕۆناڵد ئێل ماڵێت ده‌ڵێت ده‌توانیت به تیشکی له‌یزه‌ر سلنده‌رێکی خڕ دروست بکه‌یت که بتوانیت به کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه، به‌ڵام له‌و کاته‌وه ده‌توانیت بگه‌ڕێیته‌وه که مه‌کینه‌که داگیرساوه واته پڕۆفێسۆر ڕۆن ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه باوکی ببینێت. به‌ڵام ئیحتمالات هه‌یه له‌و کاته‌وه که مه‌کینه ده‌که‌وێته کار چه‌نده‌ها مه‌سه‌ج له ئایندهی خۆمانه‌وه بێته وه بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی که مه‌کینه‌که ده‌که‌وێته کار. به باوڕی چه‌ند زانایه‌کی تر ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر بێت و به کاتددا بگه‌ڕێیته‌وه ئه‌وا ده‌توانیت داهاتوو بگۆڕیت ، به‌ڵام چه‌ند زانایاکی تر به جۆرێکی تر بیر له‌مه ده‌که‌نه‌وه ده‌ڵین که گوایه له‌و کاته‌دا تۆ له دونیایه‌کی تردا ده‌بیت له ته‌نیشت ئه‌م زه‌مه‌نه‌ی که خۆمانی تێداین ، که‌واته تۆ نا‌توانیت هیچ بگۆڕیت له ئاینده‌دا. به‌ڵام ئه‌مانه هه‌موو تهیۆرین و تا ئێستا ئه‌وه‌ی که زانرابێت که‌س نه‌یتوانیوه ئه‌م تهیۆری یه له پراکتیکدا بسه‌لمێنێت .به وته‌ی چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کی مێژوویی ده‌ڵێن که گوایه له ساڵی 1943دا ئه‌ڵمانیای نازی توانیویه‌تی ئاله‌تی قاپی فڕیوو دروست بکات وه توانیویانه به کاتددا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ کاتی بابلی یه‌کان وه چه‌ند وێنه‌یه‌کیان گرتوه له‌و سه‌رده‌مه‌دا. ئێستاش فه‌موو کلیکی ئه‌م لینکه بکه بۆ وته‌کانی پڕۆفێسۆرڕۆناڵد ئێل ماڵێت |