|
ڕوداوی وون بونی که‌شتی یه جه‌نگیه‌که‌ی ئه‌مریکا له فیلادێڵفیا
Dec 15,2008 00:00
by
fouad
له ساڵی 1943 دا ئه‌ڵبه‌رت ئه‌نشتاین گوتبووی که گوایه ده‌توانێت که‌شتی یه‌کی جه‌نگی وون بکات له جێگه‌ی خۆی به ڕیگه‌ی تێله پۆرتین، تێله پۆرتین مانای شتێک له شوێنێک بگوێزیته‌وه بۆ شوێنێکی تر به ڕێگه‌ی ته‌وژمێکی موغناتیسی به‌هێز. له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا ئه‌مریکا ده‌یویست چه‌ند جۆره چه‌کێک به‌کار بهێنێت که بتوانێت دژایه‌تی ئه‌ڵمانیای پێ بکات، یه‌کیک له‌م چه‌کانه ئه‌وه بوو بتوانێت به ڕێگایه‌ک که‌شتی یه‌کی جه‌نگی له‌به‌ر چاو یان بۆ ڕادار وا لێ بکات که نه‌بینراو بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌ڵاسان له فێلا دێڵفیا له ئه‌مریکا به یارمه‌تی ئه‌ڵبه‌رت ئه‌نشتاین تاقی کردنه‌وه‌یه‌کیان ئه‌نجام دا. تا ڕۆژی ئه‌مڕۆ ئه‌مریکا نه‌یوتوه که ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه ڕوی داوه له مێژووی ئه‌مریکادا، به ڵام که‌سێك که خۆی ئاماده‌ی تاقی کردنه‌وه‌که بووه ئه‌مه‌ی گێڕاوه‌ته وه وه ده‌ڵیت ڕووی داوه‌و که‌شتی یه‌که وون بووه به هه‌موو سه‌رنشینه‌کانی یه‌وه. ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که باوه‌ڕ بکه‌ین سێ گۆشه‌ی به‌رمۆداش له‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بووبێت.. یان پاش تاقی کردنه‌وه‌که له‌وێ پۆرتێکیان دروست کردبێت له بۆ به‌رگری کردن له ئه‌مریکا دژی ڕوسیا ، چونکه ڕوسیا په‌یوه‌ندی باشی هه‌بووه به کوباوه وه ئه‌مریکاش دایم دژایه‌تی کۆمۆنیستی کردوه، ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه نزیکمان ده‌کاته‌وه له‌و وه‌ڵامانه‌ی که تا ئه‌مڕۆ که‌س نازانێت چی یه و چۆنه. ئه‌و که‌شتی یه‌ی که له ساڵی 1943 دا وون بوو له ساڵانی 1990 بینراوه له یۆنان، ئه‌مه‌ش ده‌مانباته‌وه بۆ ئه‌و ڕاستی یه که که‌سێک هه‌بوو له یۆنان ملیۆنه‌ر بوو وه تیجاره‌تی که‌ره‌سه‌ی جه‌نگی ده‌کرد، ئه‌م که‌سه پاشان بووه خۆشه‌ویستی ژنه‌که‌ی جۆن که‌نه‌دی که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بوو وه کوشتیان .ئه‌م ده‌وڵه‌مه‌نده یۆنانی یه له ساڵانی 1980دا چه‌ند که‌ره‌سه‌یه‌کی جه‌نگی له ئه‌مریکا کڕی ئه‌وه بوو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه پێیان ڕاگه‌یاند که ده‌بێت په‌یوه‌ندی یه‌که‌ی بوه‌ستێنێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی جۆن که‌نه‌دی، ئه‌ویش به‌مه قایل نه‌بوو، پاشان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م که‌سه ناسراوه‌ی یۆنانی دا به دادگا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیجاره‌تی که‌ره‌سه‌ی جه‌نگی کردووه به بی ڕوخسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا. گه‌وره ده‌وله‌مه‌ندی یۆنانی وازی له ژنه‌که‌ی جۆن که‌نه‌دی هێنا له پێناوی ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا ئه‌م داوا یاسای یه بکێشێته‌وه، وه داواکاری یه‌که‌ی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکاوه به خۆشحاڵی یه‌وه قبوڵ کرا. ئه‌م که‌شتی یه جه‌نگی یه‌ش یه‌کێک بوو له‌و که‌ره‌سه جه‌نگی یانه‌ی که له‌و کاته‌دا کڕدرا بوو له ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا، چونکه ئه‌م که‌شتی یه له چه‌ند وێنه‌یه‌کی پله‌ی بۆی به‌کار هاتبوو بۆ وێنه گرتن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنێت که ئه‌مریکا له‌و ساڵانه‌ی جه‌نگی جیهانی دووه‌م دا سه‌رگه‌رمی ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه بووه وه ئێستاش هه‌ر له ناو یه‌که‌ی سه‌ربازی ئه‌مریکا به شێوه‌یه‌کی زۆر نهێنی ئیستفاده‌ی لی ده‌کرێت بۆ دروست کردنی چه‌نده‌ها ئامێری جه‌نگی نوێ ، ئێستاش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌کی ڤیدیۆم ئاماده کردوه له ڕێگه‌ی یوتوب ده‌توانیت به زمانی ئینگلیزی گوێ بیستی بیت. |