|
دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی نوێ له وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
Jan 12,2009 00:00
by
fouad
دۆزینه‌وه‌ی ووزه‌ی نوێ له وولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکی توانی به‌سه‌رکه‌وتووی پڕۆسێسێک ده‌ست پێ بکات که ده‌توانێت له هه‌موو ئه‌و ماددانه‌ی که بۆ ڕیسایکل ده‌ست ده‌ده‌ن وه مادده‌ی کاربۆنی تێدایه بیگۆڕێت بۆ نه‌وت گاز وه غاز. ئه‌مه‌ش به شێوازێکی زۆر ئاسان و هه‌رزان ده‌کرێت چۆن؟ ئه‌م مادده‌یه‌ی که ئیتر پێویستت نامێنێت بۆ نمونه تایه‌ی ئۆتۆمبیل، ئه‌م تایه‌یه له‌گه‌ڵ ئاو تێکه‌ڵ ده‌کرێت و ده‌خرێته ناو تانکی یه‌کی گه‌وره لێره‌دا ده‌کوڵێنرێت تا ماده‌کان له یه‌ک جیا ده‌کرێنه‌وه وه مادده‌کان شی ده‌بنه‌وه، پاشان ده‌چیته ناو تانکی یه‌کی تر، لێره‌دا ئاو خۆی ژێر ده‌که‌وێت گاز دێته سه‌ر ئاوه‌که وه غاز سه‌ر هه‌مویان ده‌که‌وێت چونکه له هه ردوکیان سوک تره. به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی که کۆمپانیاکه بڵاوی کردۆته‌وه ده‌توانێت ساڵانه 400 ملیۆن لیتر له نه‌وت و گاز‌و غاز بهێنێته به‌رهه‌م ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بڕه‌یه که ئه‌مریکا ساڵانه له ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ده‌یکڕێت. بۆ بینی ئه‌م بابه‌ته له زمانی به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌م پڕۆسێسه‌وه فه‌رموو کرته‌ی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه به زمانی ئینگلیزی.
|