|
داهێنانێکی نوێ : دروستکردنی پایسکیلێك لە ڕێگای چاپی (لێزەر)ەوە
Apr 08,2011 00:00
by
xabat
ئەم پایسکیلەی لەم وێنەیەدا ئەیبینیت ناوی ( ئێربێك ) ە پارچەکانی بەهۆی چاپێکی لێزەرەوە چاپ کراوە و دروستکراوە. چاپێکی لێزەر ماتریالێکی دروستکراو (کونستشتۆف) چین بە چین چاپ ئەکات ،هاوکات ڕەقیشی ئەکات ،کە لەئەنجامدا ئەتوانرێت ئەم پایسکیلەی لێ دروست بکرێت ،کە زۆر توند وتۆڵە وکێشەکەشی لە ئەلەمنیوم کەمترە ،ڕەقییەکەشی لە پۆلا بە هێزترە. پێکهاتەی ئەم ئامێرە نوێیە لە ئەنجامی دوو شۆڕشی تەکنیکیەوەیە ، کە لە ( نایلۆن ) دروست کراوە و لە ئامێرێکی چاپەوە( پرینتەر) دەر دێت. کە پێکهاتوە لە ڕەنگی ڕەشی چاپ لەگەڵ تێکەڵەی تۆزی ماتریاڵێکی دەستکردی وەك (نایلۆن) ،کە بەهۆی ئەو تیشکی لێزەرەی بە سەریدا تێ ئەپەڕێت ، چینێکی تر دروست ئەکات لەسەری و فۆرمەکەی توند وتۆڵ ئەکات ، دواتر بە یەکەوە ئەیپێچێتەوە . واتە هەموو پارچەکانی یەك لە دوای یەك دائەڕێژرێت ،باشترە بڵێین چاپ ئەکرێن ،شێوەیەکی جوان و کێشێکی کەمتری پێ ئەبەخشڕێت. گەر بێتوو بەشێك لەم ئامێرە ببڕیتەوە بۆ پارچەی زۆر بچوكی بیخەیتە ژێر میکرۆسکۆبێکەوە ،ئەبینرێت لە شیوەی دروستبونی یەکەکانی وەك نایلۆن وایە و بە شێوەی ئێسقانیش ڕەق و توند تۆڵە ، واتە زۆر سوك وتۆکمەیە. ئەم ئامێرە لە لایەن دەزگای ئەوروپی )European Aeronautic Defence and Space Company EADS( دروستکراوە ،ئەمە بەشێکە لەو هەوڵانەی ئەم دەزگایە کە ماوەیەك لەوەپێش لە کاری فڕۆکەوانی و دروستکردنی چەند پارچەیەك بۆ ڕاکێت و فرۆکەکان لەڕێگای چاپی ( ٣ د) بەرهەم هێنراوە. کە ئەمانەش لە ڕێگای پاڵەپەستۆی چاپکردنەوە دروستکراون ،کە ئەمانە تەنها درێژی و پانی نیشان نادەن بەڵکو بەرزییەکەی و فۆڕم وشێوەکانی نیشان ئەدرێت. گەر بێتوو ئەنجامی ئەم داهێنانە سەرکەوتوو بێت و بەرگەی دژەکارەکانی بگرێت ،ئەوە بیر ئەکرێتەوە ،کە لەداهاتوودا زۆر پارچەی ئالۆزی فڕۆکە بەم شێوەیە دروست بکرێت تا وای لێدێت لە داهاتودا تەواوی فڕۆکە بەم شێوەی چاپکردنە دروست بکرێت. منیش لە کۆتاییدا ئاواتەخوازم ئەم جۆرە تەکنیکانەش هەرێمەکەی ئێمەش بگرێتەوە و کەمێك سودبەخش بێت بۆمان.
خەبات لاوباخ سەرچاوەی ئەم نوسینە گۆماری ئەڵمانی Pm Magazin |