|
ته‌له‌سکۆپی ( جیمس – وێب) ،چاوێکی تر مرۆڤ له گه‌ردوندا
Apr 10,2011 00:00
by
xabat
به‌م زوانه مرۆڤ ئه‌بێت به خاوه‌نی باشترین و گرانترین ته‌له‌سکۆپ له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ،که جێگه‌ی ته‌له‌سکۆپی ( هوبل)هئهگرێتهوه ،که ئه‌توانێت دورترین خاڵی گه‌ردوون ببینێت و ده‌ست نیشانی بکات و له‌وانه‌یه بونه‌وه‌ری ده‌ره‌وه‌ی سه‌ر زه‌وی ئاشکرا بکات ،گه‌ر هه‌بن. جیمس- وێب یارمه‌تیمان ئه‌دات له تێگه‌یشتنی هه‌ندێك لایه‌نی بنه‌ڕه‌تی و بناغه‌ی سه‌ره‌تای دروستبونمان له گه‌ردوندا. هه‌ر له ئێستاوه گه‌ردونناسه‌کان خۆیان ئاماده‌کردوه بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و چرکه‌ساته‌ی که له مانگی 6 ی 2014 له‌وانه‌یه توشی تا لێهاتنیان بکات ، کاتێك که ئه‌م ته‌له‌سکۆپه ڕوانه‌ی گه‌ردوون ئه‌کرێت،که ڕوانین و نیگای ئه‌گاته دورتین خاڵی ئه‌م گه‌ردوونه تا چاو بڕ بکات ،له هه‌موو ئه‌و توانایانه‌ی که تا ئێستا هه‌یه به‌هێزتر ئه‌بێت بۆ ئاشکراکردنیان ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئامێره خاوه‌نی نوێترین ته‌کنیکه که تائێستا نه‌بووه ،بۆیه زانا و پسپۆڕه‌کان ناچار بون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌کنیکێکی نوێ له ڕاکێته‌کانیان تا بتوانن بیگوێزنه‌وه بۆ گه‌ردوون. تێچون و جێ به جێ کردنی ئه‌م کاره مه‌زه‌نده ئه‌کرێت به نزیکه‌ی 6،5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریکی ، که زۆر له‌وه زۆرتره که پیلانی بۆ کرابوو. ئه‌و 2000 (دوو هه‌زار) ئه‌ندازیار و پسپۆرانه‌ی به‌شدارن له‌م کاره‌دا ،هه‌موو هاوڕان ،گه‌ر بێت وئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی له کاری ئه‌م ئامێره‌ی ئه‌یکه‌ن بۆیان جێ به‌جێ بکات ،بێگومان ته‌نها یه‌ك سه‌نتی ئه‌و پاره‌یه‌ی تێیدا خه‌رج ئه‌کرێت به فیڕۆ ناچێت. دوای ته‌واو بونی ئه‌م ته‌له‌سکۆپه ،جێی ئه‌و ته‌له‌سکۆپه‌ی (هوبل) ئه‌گرێته‌وه ،که ماوه‌ی 20 ساڵه شۆڕشێکی به‌رپاکردوه له ڕێی ئه‌و وێنانه‌ی که ئهینیرێتهوه سه‌ر زه‌وی و زۆر له نهێنیه‌کانی گه‌ردونی ئاشکرا کردوه ،که‌وا بیر ئه‌کرێته‌وه تا 2014 بتوانێت کاره‌کانی جێ به جێ بکات ،بۆیه وا بڕیاره ته‌له‌سکۆپی جیمس – وێب له‌جێگای ڕه‌وانه‌ی گه‌ردون بکرێت. چاوه‌ڕێ ئه‌کرێت ئه‌م ئامێره نوێیه باشتر چاودێری گه‌ردوون بکات به قه‌واره و دورییه‌کی زۆرتره‌وه. ئه‌م ته‌له‌سکۆپه قه‌باره‌یه‌کی 3 جار گه‌وره‌تری هه‌یه له (هوبل) ه ،ته‌نها ئاوێنه‌که‌ی نیوه‌تیره‌که‌ی 6،5 م ،که ئه‌توانرێت له ڕێی ئه‌م ئامێره‌وه ته‌واوی گه‌ردوون ببینرێت ،کهدوورییهکهی به 13،7 ملیارد ساڵ به خێرایی تیشکی خۆر ئه‌خه‌مڵێنرێت . ڕاڵف ماوره‌ر (سه‌رپه‌رشتیاری کاری) کۆمپانیای EADS Astrium له ئۆتۆبون ،که پارچه‌یه‌كی ده‌زگای ئه‌م ته‌له‌سکۆپه دروست ئه‌که‌ن، ئه‌ڵییت : ئه‌توانین بزانین له ڕابردودا چی گۆڕانکارییه به‌سه‌ر ئه‌م گه‌ردوونه‌دا هاتووه ،بۆ نمونه( گه‌له‌کسی ئهندرۆمێدیا- کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌ی ئهندرۆمیدیا) که به دوری 2،5 ملیون ساڵه له زه‌وییه‌وه ،ئه‌بینین پێش 2،5 ملیون ساڵ شێوه‌که‌ی چۆن بووه و چی به‌سه‌ر هاتووه،که ئه‌و کاته ڕوناکی ناردووه ،ئێمه‌ش دوای 2،5 ملیون ساڵه چاومان ئه‌چێته سه‌ری و هه‌ستی پێ ئه‌که‌ین ،ئه‌شتوانین بزانین فۆرم و شێوه‌ی ئه‌م گه‌ردونه چۆن بووه ،که پێش چه‌ندان ملیون ساڵه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوی داوه ،تا ئێستاش به به‌رده‌وامی گه‌ردوون ڕووی له کشان و گه‌وره بوندایه وه‌ك میزهلانێك که چۆن فوی تێ ئه‌کرێت ،گه‌وره‌تر ئه‌بێت تا وای لێ دێت و ئه‌ته‌قێته‌وه. به نیازن ( جیمس – وێب ) نیشانمان بدات چۆن ئه‌ستێره و گهلهکسیهکان( کۆمه‌ڵه ئه‌ستێره‌کان) له سه‌ره‌تادا دروست بون ، یان چاومان ئه‌چێته سه‌ر ئه‌و تۆزه هه‌ورانه‌ی که چۆن ئه‌ستێره‌یه‌کی نوێ دورست ئه‌که‌ن ، ئه‌بێته یارمه‌تیه‌کی گه‌وره بۆ تێگه‌یشتن له لایه‌نه شاراوه ونهێنیه‌کانی سه‌ره‌تای دورست بونی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی ، بزانین چۆن ئێمه هاتوینه‌ته ئه‌م ژیانه‌وه و له کوێوه ده‌ستمان پێکردوه. له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته پسپۆر و زانایان بیر له زۆر شتی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بکه‌نه‌وه ،چونکه سه‌یر کردنی گه‌ردون به دوری 13،7 ملیارد ساڵ به تیشکی ڕوناکی ،به بێ گیروگرفت و سه‌ریه‌شه نابێت ،بۆیه پێویسته ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامه‌که‌ی،هه‌ندێك گرفتی تریش دێته به‌رده‌میان : + گرفتی یه‌که‌م : گه‌ر یه‌که‌م ئه‌ستێره وه‌ك خێو وا بوبێت ،300 جار گه‌وره‌تر بێت له پیوانه و ڕوبه‌ری ڕۆژ به ملیون جار ڕوناکتر بێت له تیشکی خۆر ، هه‌موو ئه‌ستێره‌کانی گهلهکسییهکه به‌یه‌که‌وه ڕۆشن بن،به‌هۆی ئه‌و ماوه دوره‌ی نێوانمان ئه‌و ڕوناکی یه به کزی ئه‌گاته لامان و ئه‌یبینین ،که له‌وانه‌ی به چه‌ندان ملیارد جار لاوازتر له ڕوناکی یه‌کی خۆی بیبینین. بۆیه پێویستیان به ئاوێنه 6،5 م که‌ی ته‌له‌سکۆپی (جیمس – وێب) ه‌که بتوانێت ئه‌و ڕوناکیانه ببینێت و لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر بکرێت.گرفته‌که لێره‌دا ئه‌وه‌یه که هیچ ڕاکێتێك ناتوانێت ئاوێنه‌یه‌کی 6،5 م ی بگوێزێته‌وه بۆ گه‌ردون ، بۆیه بیر له چاره‌سه‌رێك کراوه‌ته‌وه ، ئه‌م ئاوێنه‌یه نابێت وه‌ك سینیه‌ك دابڕێژرێت ،به‌ڵکو له 18 پارچه پێك دێت ،که هه‌ر پارچه‌ی نیوه‌تیره‌که‌ی 1،3 مه‌تره ،که ئاسانتره بۆ گواستنه‌وه ،که دواتر به یه‌که‌وه به‌ستران وه‌ك ئاوێنه‌یه‌کی گه‌وره کار ئه‌کات.ئه‌م پارچانه‌ش له ماتریالێکی زۆر سوک به‌ڵام تۆکمه و به‌رگری ئه‌تمۆسفیری گه‌ردون ئه‌گرێت وه‌ك ( بێریلیۆم) ،به ئاڵتونیش ڕوپۆش ئه‌کرێت تا ڕه‌نگدانه‌وه‌که‌ی باشتر و به‌هێزتر هه‌بێت. + گرفتی دووه‌م : ڕوناکی سه‌ره‌تایی گه‌ردوون،هێنده کاره‌کان بێهێز و سه‌رلێشێواو ئه‌کات ،که ناتوانرێت به ئاسانی ڕاستی و دروستی شته‌کان ببینرێت .ئه‌و کشان وفراوان بونه‌ی ڕوبه‌ری گه‌ردوون وای کردوه شه‌پۆلی تیشکه‌کان درێژ تر ببنه‌وه،وا ئه‌کات که ڕه‌نگه جیاوازه‌کانی گه‌ردوون به ڕونی نه‌گاته لامان و هه‌ندێ جار به ڵێڵی بیانبینین، ته‌نها ڕه‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی تێکه‌ڵ. ته‌له‌سکۆپی (هوبل) به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م ڕه‌نگانه‌ی نه‌ئه‌ناسییه‌وه ،به‌ڵام ته‌له‌سکۆپی ( جیمس – ویب ) خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌نگانه ئه‌گونجێنێت. به هیوای ئه‌نجامێکی باش و سه‌رکه‌وتوو بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و ئاشکراکردنی نهێنیه‌کانی گه‌ردوون و گه‌یشتن به مه‌به‌ست ، چاوه‌ڕوانیش تا ساڵی 2014 بزانین چی ئاشکرا ئه‌کرێت. ئه‌م باسه له گۆڤاری ئه‌ڵمانی وه‌رگیراوه PM Magazin خه‌بات لاوباخ |