|
چه‌کی ئه‌تۆم و کورته‌یه‌ك له مێژووه‌که‌ی
Apr 24,2011 00:00
by
xabat
چه‌کی ئه‌تۆم ،جۆره چه‌کێکی سه‌ربازی تۆقێنه‌ره،که له کاتی ته‌قینه‌وه‌یدا بڕێکی هێجگار زۆر له ووزه‌ی ئه‌تۆمی به‌رهه‌م ئه‌هێنێت،یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه و په‌ره‌پێدانی بۆمبای ئه‌تۆمی (که پێی ئه‌وترا : ئا بۆمبا) له ژیر ناوی ( پرۆژه‌ی مانهاتن) ،له 16-7-1945 له ناوچه‌ی تاقیگایه‌ك له نزیك ( ئالامۆگۆردۆ ) له ( نوی مه‌کسیکۆ ) تاقیکرایه‌وه، که له دووری 160 کم هه‌ست به‌و شه‌پۆله پاڵه‌په‌ستۆیه ئه‌کرا، ئه‌و هه‌وره‌ی له شێوه‌ی قارچکێكش دروستی کرد تا 12 کم به‌رز بووه .
ئه‌م پرۆژه‌یه له کاتی شه‌ڕی جیهانی دووه‌م له ساڵی 1942 ز دامه‌زرا له ژێر ڕکێفی جه‌نه‌ڕاڵێکی سه‌ربازی به‌ناوی (لێسلی گرۆڤیس) ده‌ست به‌کار بوو ،به به‌شداری چه‌ند زانایه‌كی ناوداری وه‌ك ( ئێنریکۆ فێرمی ، ڕیچارد فاینمان ، ئێدوار تێللهر ، هاراد ئوڕێ) به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌ری زانستی زانای فیزیکی ئه‌مه‌ریکی ( ج . رۆبه‌رت ئۆپنهایمه‌ر) ، که له دوای شه‌ڕی جیهانی دووه‌م ( کۆمیسیۆنی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌مه‌ریکی ) هه‌موو لێپرسراوێکی وزه‌ی ئه‌تۆمی گرته ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه به په‌ره‌پێدانی چه‌کی ئه‌تۆمیشه‌وه، دواتر چه‌ند جۆرێکی تر له‌م چه‌کانه دروست کر ا و په‌ره‌ی پێدرا ، هێزی ئه‌م چه‌کانه که به‌رهه‌م ئه‌هێنرا له ڕێگای ( پڕۆسه‌ی تێکه‌ڵ کردن) هبوو ،تا ئه‌و کاته داهێنانی پێکهاته و هێزی ئه‌م چه‌که بریتی بوو له سوتاندنێکی به گوڕ و خێرایی و پارچه پارچه کردنی پێکهاته‌یه‌کی کیمیایی ،ئه‌م جۆره پرۆسیهش وای ئه‌کرد ته‌نها ووزه‌ی به‌رگی ده‌ره‌کی ئه‌لیکترۆن له ئه‌تۆم جیا ئه‌کرایه‌وه. ئه‌و ماتڕیالانهی که به‌کار ئه‌هێنرێت بۆ دروست کردنی ئه‌م چه‌کانه ( یۆڕانیۆم ) یان ( پلوتۆنیۆم) ، له پرۆسه‌ی تێکه‌ڵکردندا ناو‌کی ( هایدرۆجین) ئهتوینرایهوه بۆ ( هیلیۆم) ێکی قورس . له ئه‌نجامی ئه‌م داهێنانه چه‌کی ئه‌تۆمی دروستکرا ، له 1000 ته‌ن ( تی ئێن تی ) یه‌ك ملیۆن 1000000( تی ئێن تی ) به‌رهه‌م ئه‌هێنرا ، بۆ نمونه بۆمبێکی ئه‌تۆمی به قه‌باره‌ی تۆپێکی تێنس هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به 20000 بیست هه‌زار ته‌ن(تی ئێن تی )هه‌یه Abbildung SEQ Abbildung \* ARABIC 1 وێنه‌ی پێکهاته‌ی بۆمبی ئه‌تۆم
واته هه‌وڵدرا قه‌باره‌ی بۆمباکان بچوک بکرێته‌وه وله‌گه‌ڵیشیدا به هێزتر بکرێت. تا ئیمڕۆش خه‌ریکی په‌ره‌پێدانی ئه‌م جۆره چه‌که ناوکییانانهن له ( لۆس ئه‌له‌مۆس ) له ئه‌مه‌ریکا ، له تاقیگای ( لاورێنس لیڤه‌رمۆر) له کالیفۆرنیا و ( ئالدهماستۆن) له ئینگلته‌ره . له ساڵی 1905 کاتێك ( ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین) بیردۆزه‌ی ڕێژه‌یی بڵاوکرده‌وه ،ئه‌م هاوکێشه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ستنیشان کرد E = mc2
بڕی ووزه = پێوانه * خێرایی تیشکی ڕوناکی دوجا واته بڕێك ماتڕیالی که‌م یه‌کسانه به وزه‌یه‌کی یه‌کجار زۆر ، مانای وایه ته‌نها کیلۆیه‌ك له‌و ماتڕیالانهی که ئه‌گۆڕدرێن بۆ ووزه ،ئه‌توانرێت له کاتی ته‌قینه‌وه‌دا 22 مێگا ته‌ن ( تی ئێن تی ) به‌رهه‌م بهێنیت. دوو زانای کیمیکی ئه‌ڵمانی ( ئۆتۆ هان ، فریتس شتڕاسمان) توانیان له ساڵی 1938 ناو‌کی یۆرانیۆم بکه‌ن به دوو به‌شی یه‌کسان . کاتێك که نۆیترۆنیان تێ گرت جۆره‌کانی سیسته‌م یان میتۆدی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆم: بۆ ته‌قینه‌وه‌ی چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌وڵدرا چه‌ند سیسته‌مێك به‌کار بهێنرێت ، ئاسانترین سیسته‌م بۆ ئه‌م کاره بریتی بوو له به‌کارهێنانی ماتڕیالێك که توانای دابه‌ش بوون و لێکترازاندنی هه‌بێت ،ئهگیرایه نیشانه‌یه‌ك ،که له هه‌مان ماتڕیاڵ پێكهاتبێت ،له کاتی به‌رکه‌وتنیان به یه‌کدا ،له ناو یه‌کدا ئه‌توێنه‌وه و پێکهاتویه‌کی زۆر به هێز و بێهاوتا پێك دێنن ، ئه‌م سیسته‌مه‌ش له‌کاتی بۆمبابارانی شاری هێرۆشیما به‌کار هات له ڕێکه‌وتی 6 – 8 – 1945 ،که هێزی ته‌قینه‌وه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به 20 ته‌ن ( تی ئێن تی ) بوو . ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌و بۆمبایه‌ی له هێرۆشیما به‌کار هات جۆرێکی تر له میتۆدی به کار هێنانی ئه‌م چه‌که که زۆر ئالۆزه ، بریتیه له به‌کارهێنانی چه‌کی خڕی تۆپی ،که به‌شی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م تۆپه پێك هاتوه له چه‌ند چینێکی ئه‌ستور ،که له ته‌نیشت یه‌که‌وه ڕێك خراون، له ماتڕیالێك دروستکراون ،که ئه‌بێته هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی یه‌کجار گه‌وره ، هه‌ریه‌ك له‌م به‌شانه‌ش کهپسولیکی تایبه‌تی ته‌قینه‌وه‌ی خۆی هه‌یه،ئه‌م پارچانه‌ش هه‌موو به کابڵ (وایه‌ر ) به‌یه‌که‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه ، له دوای لێدانێکی ئه‌له‌کترۆنی ( کاره‌بایی) ،هه‌موو ئه‌م به‌شانه به‌یه‌که‌وه ئه‌ته‌قێنرێنه‌وه ،شه‌پۆلی ئه‌م ته‌قینه‌وه له ناوه‌ڕکی ئه‌م چه‌که دورست ئه‌بێت ،لێره‌شدا ئه‌و تۆپه‌ی (که له‌و ماتڕیاله ی توانای دابه‌ش بونی هه‌یه دروستکراوه) ئه‌که‌وێته ژێر پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی بێهاوتاوه که له ناو بۆمباکه‌دا دروست ئه‌بێت ، له ئه‌نجامدا چینی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ماتڕیاڵه فروانتر ئه‌کات و پێکهاتوویه‌کی زۆر که‌موێنه ئه‌خوڵقێنێت ، ئه‌مه‌ش ئه‌و بۆمبایه بوو که له ( ئالامۆگۆردۆ) تاقیکرایه‌وه و دواتر له نازاکی له 9 – 8 – 1945 به‌کارهات ،که هه‌ر یه‌کێك له‌وانه هێزی 20 ته‌ن ( تی ئێن تی ) ی هه‌بوو. بێ چاولێگرتنی ئه‌و جۆره سیسته‌م ومیتۆدانه ،دره‌نجامی ئه‌م چه‌کانه بریتیه له زنجیره کردارێك ،که به یه‌ك به‌ش له ملیۆنێكی چرکه‌یه‌ك وزه‌یه‌کی گه‌رمایی یه‌کجار زۆر ئه‌به‌خشێت ، واته به خێراییه‌کی زۆر زۆر له چوارچێوه‌یه‌کی بچوكدا گه‌رمایی یه‌ك ملیۆن پله‌ی گه‌رما به‌رهه‌م دێنێت ،ئه‌مه‌ش کاریگه‌رێکی وێرانکاری له چوارده‌وری خۆیدا ئه‌بێت.
کورته‌یه‌ك مێژووی دۆزینه‌وه و به‌کارهێنانی ئه‌تۆم: ساڵی 1896 ز پسپۆڕی فیزیکی فه‌ره‌نسی ( ئه‌نتۆنی هێنری بیککویڕیل 1852- 1908) تیشکی چالاک (ڕادیۆئه‌کتیف)ی دۆزییه‌وه، ساڵی 1897 پسپۆڕی فیزیکی ئینگلیزی ( جۆزیف تۆمسن) توانی (ئه‌لیکترۆن – جه‌مسه‌ری نێگه‌تیف) بدۆزێته‌وه. ساڵی 1898 زانای فیزیکی (پیررێ کوریی 1859 – 1906 ) له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی ( ماری کوریی) توخمی ( ڕادیۆم – توخمێکی کیمکیی یه که له‌ناو یۆرانیۆم هه‌یه و به خێرایی گڕ ئه‌گرێت) دۆزییه‌وه . ساڵی 1905 زانای ئه‌ڵمانی ( ئه‌لبیرت ئه‌نشتاین) بیردۆزه‌ی ڕێژه‌یی ئاشکرا کرد ،که سه‌لماندی له بڕێکی پێوانه‌یی توانای گۆڕینی هه‌یه بۆ ووزه‌یه‌کی گه‌وره. ساڵی 1911 داهێنه‌ری ئینگلیزی ( ئیرنست ڕوتهرفۆرد 1871- 1937) ناو‌کی ئه‌تۆمی دۆزییه‌وه.
تاکو ئێستاش چه‌ندان کاره‌ساتی تری دڵته‌زێن ڕویان داوه وزۆربه‌یان به نهێنی ماونه‌ته‌وه ،دواکارهساتیش ،کاره‌ساتی ئه‌م دواییه‌ی یابان بوو . به کورتیش ئه‌توانین به خێرایی چاوێك به‌و کاره‌ساته ئه‌تۆمیانه‌دا بخشێنین که پێش چێرنۆبیل ڕویانداوه : له ڕێکه‌وتی 7-10-1957 ئاگرێك که‌وته‌وه له سه‌نته‌ری کوره‌ی به‌رهه‌مهێنانی پلوتۆنیوم له ( سێلهفیلد) ی ئینگلته‌ره. په‌رتوکی ئه‌ڵمانی : سایتی ئه‌ڵمانی : www-wissen.de , www.wikipedia.de پرۆگرامی ئه‌ڵمانی : Microsoft Encarta خه‌بات لاوباخ ، به‌رلین
|