|
سه‌رده‌می(کاتی) گۆڕینی گۆی زه‌وی یه
May 08,2011 00:00
by
xabat
* چۆن مرۆڤ زه‌وی ئه‌گۆڕێت؟ گۆڕینی که‌ش وهه‌وا،به‌کارهێنانی ڕوبه‌ری زه‌وی ،نه‌مانی هه‌ندێك توخم (جۆری ڕووه‌ك وگیانله‌به‌ر) و که‌م بونه‌وه‌ی کانزای خاو ( وه‌ك نه‌وت ،خه‌لوزی به‌ردی وکانزای ژێر زه‌وی) ،ئێمه‌ی مرۆڤ شوێنی نیشته‌جێبونمان به هه‌ڵپه و درێژخایه‌ن ئهگۆڕیین ، شوێن په‌نجه‌ی ئه‌م کاره‌مان له‌سه‌ر زه‌وی بۆ ماوه‌یه‌کی ئێجگار زۆر به جێ ئههێڵیین ،مه‌رجه‌کانی ژیانی نه‌وه‌کانی داهاتومان قورس‌تر و ته‌سکتر ئه‌که‌ینه‌وه ،هه‌ندێك له زانایان ئه‌مه به سه‌ره‌تایی سه‌رده‌مێکی نوێی زه‌وی ده‌ستنیشان ئه‌که‌ن ،که ناوی ( ئهنترۆپۆتسێن) لێ ئه‌نێن ، ووشه‌ی ( ئهنترۆپۆتسێن) له لایه‌ن ( پاول کرۆتین – زانای هۆڵه‌ندی خاوه‌ن خه‌ڵاتی نۆبڵ) ه‌وه پێشنیارکراوه ،که به سه‌رده‌مێکی نوێ دائه‌نرێت ،که به‌هۆی چالاکی مرۆڤه‌وه کاریگه‌ری خراپ ئه‌کرێته سه‌ر ژینگه ،که سه‌ره‌تاکه‌ی ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ره‌تای شۆڕشی پیشه‌سازی له ساڵی 1800 زاینی‌دا. * به‌رزبونه‌وه‌ی شتومه‌کی به‌کارهاتوو له ووزه و کانزایی خاو : ئاخۆ ئه‌م کانزا یهدهکیانهی به‌شی چه‌ند ساڵی تر بکات ؟
به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای سه‌ر زه‌وی ،به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی ڕوی ده‌ریا ،مه‌یلی زۆری مرۆڤ بۆ کانزاکانی ژێر زه‌وی ،ئێمه‌ی مرۆڤ کاریگه‌رێکی خراپ ئهخهینهسهر ژینگه‌ی زه‌وی ، وه‌ك ووتمان ڕوبه‌ری زه‌وی به شێوه‌یه‌کی وا زۆر وخراپ ئه‌گۆڕین ،که نه‌وه‌ی داهاتومان ،بناغه وبنه‌ماکانی ژیانیان زۆر سه‌ختر ئه‌که‌ین ،که به‌رده‌وام بوونه‌که‌ی نادیاره. ئێمه له‌سه‌ر خاڵی وه‌رچه‌رخاندن وه‌ستاوین : ئێستا دانیشتوانی مرۆڤ له سه‌ر زه‌وی نزیك بۆته‌وه له 7 ملیارد که‌س ،نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشبینی ئه‌که‌ن تا ساڵی 2050 ز دانیشتوانی سه‌ر ڕوی زه‌وی بگاته نزیکه‌ی 10،6 ملیارد که‌س ،ئه‌مه‌ش به هۆی که‌م بونه‌وه‌ی شوێنی نیشته‌جێبون و خۆراك و گۆڕینی ژینگه ئه‌بێته گیرگرفتێکی ڕاسته‌قینه بۆ سه‌ر زه‌وی ،که که‌س نازانێت زه‌وی به‌رگه‌ی چه‌ند دانیشتوانی تر ئه‌گرێت. وه‌ك هه‌ست ئه‌کریت له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوودا گۆڕانکارییه‌کی زۆر خێرا به سه‌ر زه‌ویدا هاتووه ،به‌هۆی داهێنانی ته‌کنیکی نوێ و به‌کارهێنانی ڕێژه‌یه‌کی زۆری کانزا‌کان ،ئه‌مه‌ش به به‌رده‌وامی و خێراتر هه‌نگاوی گۆڕانکاری نوێتر چاوه‌ڕوانمانه. + مه‌یلی به‌کارهینانی کانزایی سوته‌مه‌نی : * هه‌ڵکه‌ندنی گرد وتهپۆلکه له جیاتی دیمه‌نی سروشتی گه‌شاوه: مرۆڤ به پێی پێویستی ، ڕوخسار و سیسته‌می ئابوری ڕوی زه‌وی ئه‌گۆڕن ، خه‌لوزی به‌ردی سه‌ر زه‌وی هه‌ڵئه‌که‌نن و ڕوخساری دیمه‌نی جوانی سروشتی له گۆڕ ئه‌نێن ، که ته‌نها 6% ی ئه‌و خه‌ڵوزه‌ی سه‌ر زه‌وی ئه‌توانن سودی لێ ببینن
. دیمه‌نی سروستی له ناو ئه‌برێت وشوێنی ژیانی گیانله‌به‌ر و ڕووه‌که‌کان به‌رته‌سكتر ئه‌کرێته‌وه ، یان له ناوئهچن و ئه‌مرن ، له ده‌یان ساڵی رابردودا به هۆی هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵوزی به‌ردییه‌وه ،ڕوبار و چه‌مه‌کانی ناوچه نزیکه‌کانیان ژه‌هراوی ئه‌کرێن ،تا وای لێدێت دیمه‌نی سروشتێکی کاولکار ده‌هێننه به‌رهه‌م و ئه‌مه‌ش تا ده‌یان ساڵی تر به‌رده‌وام ئه‌بێت. * ژیانێکی گرانبه‌ها ( لوکسوس) له بیاباندا : به‌رزترین و گرانترین باڵه‌خانه و خانوبه‌ره له دوبه‌ی ،به‌رده‌وام بون له‌سه‌ری به خێرایی ، به‌رزتر ،گرانتر ئه‌وه‌ی که ڕه‌چاو ناکرێت ،دروست ئه‌کرێت به بێ بیر کردنه‌وه له پارێزگاری ژینگه له‌و ناوچه‌یه‌دا. دانیشتوان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاتانی که‌نداو و ئیماراتی عه‌ره‌بی سود له‌و ده‌رفه‌ته ئه‌بینن ،که ئیمڕۆ جیهان وابه‌سته‌ی نه‌وته ، له ناوچه‌یه‌کی بێ مانای بیابانیدا توانیان میترۆپۆڵێکی گرانبه‌ها و نمونه‌یی دروست بکه‌ن ،که بێهاوتایه له جیهاندا. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ئاسایی به‌ده‌ست بهێنن، پێویستیان به به‌کارهێنانی وپاککردنه‌وه‌ی ئاوی سوێری ده‌ریا هه‌یه له گه‌ڵ ئێرکۆندیشن ( واته به کارهێنانی ده‌زگایه‌ك بۆ فێنک کردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌رمایه) ،ئه‌مه‌ش به ووزه‌یه‌کی هه‌رزان وخۆرایی ناتوانرێت ئه‌و هه‌موو گڵۆپ و ڕوناك کردنه‌وه‌یه بێته دی ، ئه‌و کاته ئه‌بێته هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی ووزه وتواناکان بۆ به ده‌ستهێنانی ئه‌م خه‌مخواردنه. * خه‌و بینین به ژیانێکی خۆشتره‌وه : شاره‌کان به‌رده‌وام گه‌وره‌تر ئه‌بن به بێ کۆنتڕۆڵ کردنیان ، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام زه‌وی ده‌وروبه‌ری شاره‌کان به‌کار ئه‌هێنرێت ، به خێراییه‌کی یه‌کجار زۆر شاری چه‌ندین ملیۆن که‌سی بێ کۆنتڕۆڵ وبێ نه‌خشه بۆکراو یان به بێ پیلان ته‌شه‌نه ئه‌سێنێت. پێش ماوه‌یه‌کی که‌م بۆ یه‌که‌مجار له هه‌موو جیهاندا به پێی ئامارێك خه‌ڵکی له شاره‌کاندا زۆرتر ئه‌ژین وه‌ك له دێهاته‌کاندا ، له‌به‌ر ئه‌وه شوێنی نیشته‌جێبوون که‌متر ئه‌بێت ،له‌گه‌ڵ که‌مبونی کاره‌با و ئاوی پاك و زۆربونی خۆڵ وخاشاك ،به تایبه‌تی له ووڵاتانی تازه پێگه‌یشتوه‌کاندا ،ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتون له کۆششی ئه‌وه‌دان به‌ره‌و شار بڕۆن و ژیانێکی خۆشتر مسۆگه‌ر بکه‌ن ، خه‌و به‌و ژیانه باش و خۆشگوزه‌رانیه‌وه ئه‌بینن ، کاتێك ئه‌مانه له قه‌راغی شاره گه‌وره‌کان جێگیر ئه‌بن به بێ خزمه‌تگوزاری و ئاسانکاری ،هه‌ر زوو ئه‌و خه‌وه‌ی به ژیانێکی خۆشگوزه‌رانیه‌وه بینیویانه له ناو ئه‌چێت و به‌ره‌و کاره‌سات ئه‌چن ،لێره‌وه له‌ناو بردنی دیمه‌نی سروشتی زه‌وی ده‌ست پێ ئه‌کات،به‌تایبه‌تی به کارهێنانی چیمه‌نتۆ سروشت له ناو ئه‌بات. * ووشکایهکی بێ به‌زه‌یی: ده‌ریاچه‌ی (ئاڕاڵ) له ناوجه‌رگه‌ی ئاسیادا،که یه‌کێکه له چواره‌مین ده‌ریاچه‌ی گه‌وره له جیهاندا،به‌رده‌وام به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه و ووشك بونه‌وه ئه‌چێت ،ئه‌م ووشك بونه‌وه‌شی یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین هۆکاری کاره‌ساتی ژینگه بۆ ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌و ناوچه‌یه ،که له ساڵی 1960 ه‌وه به خێرایی ده‌ستی پێ کردوه. ئاوی ئه‌م ده‌ریاچه‌یه زۆر گرنگ و پێویست بوو بۆ چاندنی لۆکه له‌و ناوچه‌یه‌دا ،به‌ڵام ئێستا هه‌ندێك ده‌ریاچه‌ی سوێری پڕ خوێی له ناوه‌ڕاستی حه‌وزێکی قوریندا به‌جێ هێشتووه. له ئه‌وروپا ئێستا له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شی ووشك بون و دروست بونی بیاباندان ئه‌ناڵێنن، په‌ره‌سه‌ندنی ووشك کردنی زه‌وی قه‌ڕاغی چوارده‌وری ده‌ریای ناوه‌ڕاست به‌دی ئه‌کرێت. ئه‌مه‌ش ده‌ره ئه‌نجام وبهرپێچدانهوهی زۆرتر به‌کارهێنانێتی له توانای خۆی. * شیلك له زستاندا: له سوپه‌رمارکێته‌کان له ناوه‌اڕاستی زساتاندا ڕه‌فه‌کان پڕه له شیلك و ته‌ماته ، شپارگلی ( جۆره خۆراکێکی سه‌وزه‌یه له کوردستاندا نیه) تازه له ناوه‌ڕاستی شوباتدا دێته بازاره‌وه ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئامرازی خێرای گواستنه‌وه و سیسته‌می ساردکردنه‌وه و خانوی شوشه‌یی بۆ به‌رهه‌م هێنانی میوه وسه‌وزه ، ئه‌توانرێت له هه‌موو وه‌رزه‌کاندا ئه‌م به‌رهه‌مانه به‌ده‌ست بهێنرێت ،گه‌وره‌رین خانووی شوشه‌یی بۆ به‌رهه‌مهێنانی میوه و سه‌وزه له جیهاندا ئه‌که‌وێته ناوچه‌یه‌کی ووشکایی ئه‌نده‌لوس له خوارووی ئیسپانیا ، لێره‌دا زۆرتر له پێویستی خۆیان میوه و سه‌وزه به‌رهه‌م ئه‌هێنرێت، به به‌کارهێنان و چه‌وسانه‌وه‌و سود وه‌رگرتن له کرێکارانی هه‌ژار . له ڕاستیدا له جیاتی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ماته‌یه‌کی زۆر و هه‌رزان بۆ ووڵاتانی پیشه‌سازی و ده‌وڵه‌مه‌ند ،پێویست بوو دانه‌وێڵه (گه‌نم وجۆ) بۆ ووڵاتانی سێهه‌م و که‌مده‌رامه‌ت به‌رهه‌م بهێنرێت ،که له توانایاندا بێت به ده‌ستی بهێنن بۆ ژیانی ئاسایی ڕۆژانه‌یان . ئیمڕۆ پێویسته یه‌ك له‌سه‌ر سێی ڕوبه‌ری زه‌وی جگه له ناوچه سه‌هۆڵبه‌نده‌کان بۆ کوشتوکاڵ به‌کار بێت تا بتوانرێت به‌شه خۆراکی دانیشتوانی گۆی زه‌وی دابین بکرێت ،به‌رده‌وام به‌کارهێنانی ئه‌م ڕوبه‌رانه له هه‌ڵچوندایه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ش ناکات. * جیهانی ژیان به‌ره‌و ڕۆچون ئه‌چێت : له دوای دوا کاره‌ساته‌که‌ی کووره ئه‌تۆمیه‌که‌ی (فوکوشیما) له یابان ،بابه‌تی هه‌وڵدانی گۆڕینی ووزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ووزه‌یه‌کی تر له سه‌ر زاری هه‌موو سیاسه‌تمه‌دار وبهرپرسێکی لێپرسراوه له جیهاندا،پرسیار ئه‌کرێت چۆن بۆیان سه‌ربگرێت ، ئهڵتهناتیڤێکی گونجاو بدۆزنه‌وه ،که جێێ ووزه‌ی ئه‌تۆم بگرێته‌وه،هه‌موو باس له ووزه‌ی هێزی ئاو ئه‌که‌ن. له کاتی دروستکردنی به‌نداوی گه‌وره بۆ به‌ده‌ستهێنانی ووزه ،زیانێکی گه‌وه‌ره له سیسته‌می ئابوری ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌گه‌یه‌نێت ، زه‌وی وزاری و ماڵی ملیۆن که‌س له ناو ئه‌بات ، بۆ نمونه بۆ دروستکردنی 3 به‌نداو له چین ،ڕوبه‌ری 600 کم دوجای داگیر کردوه ،ڕوباری (زانگتسه) له ناوچه‌که‌دا به زه‌حمه‌ت ئه‌ناسرێته‌وه ،ئه‌وه‌نده گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه،نه‌ك هه‌ر دیمه‌نی سروشتی ناوچه‌که تێك چووه ،به‌ڵکو چه‌ندین شار‌و لادێ که‌تونه‌ته ژێر ئاوه‌وه و نزیکه‌ی 10 ملیۆن که‌سیش گواستراونه‌ته‌وه بۆ شوێنی تر ،ئه‌مه‌ش ئێستا نیاز وایه له تورکیا (باکوری کوردستان) دوباره بکرێته‌وه. * سیناریۆی کاره‌ساته‌کانی دوێنێ (ڕابردوو): له ساڵی 1980 ز به‌تایبه‌تی له ئه‌ڵمانیا باس له سیناریۆی کاره‌ساتی له ناوچون وووشک بونی دارستانه‌کان ئه‌کرا ،له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ئه‌خرایه به‌ر چاوی دانیشتوان ، که به‌م زوانه به هۆی باران بارینێکی ترشه‌وه ،ڕێی تێ ئه‌چێت دارستانه‌کان له ناوبچن و ووشك بکه‌ن. به‌ڵام ئه‌م سیناریۆیه هه‌روا مایه‌وه . ڕوداوی له ناوچونی دارستان به ڕوداوێكی ئاڵۆز هه‌ژمار ئه‌کرێت ،له پێش هه‌مویانه‌وه له سنه‌وبه‌ردا ماده‌ی ژیانبه‌خشی ناو هه‌وا ڕۆڵێکی گرنگ ئه‌بینێت. به ملیۆن ساڵ ڕووه‌ك به بونه‌وه‌ر هه‌ژمار ئه‌کرێت ،تا ساڵی 2000 ز له 35% دره‌ختی دارستانه‌کان هیج نیشانه‌ی زیان لێکه‌وتنیان پێوه دیار نه‌بووه ، به پێێ ڕاپۆرتێکی بارودۆخی دارستانه‌کان ده‌ری ئه‌خات ،که به تێکرایی 27% دره‌خته‌کان کێشی ناوکیان که‌متر بووه ، واته ڕوداوی مردن و ووشك بونی دره‌خت ئه‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و به پێی ناوچه‌کان جیاوازی هه‌یه، هه‌ندێ ناوچه له‌گه‌ڵ چه‌ند تاکێکی دره‌خته‌کان زۆرتر کاریگه‌ری ژینگه‌یان له‌سه‌ره. به‌ڵام زۆر له ناوچه دارستاناوی یه گه‌وره‌کان دوورن له‌م گرفتانه. * لێشاویکی ( داگیرکردنی )گلۆبالیزمی بۆ سه‌ر هه‌موو جۆره‌کان: گۆڕینی که‌شوهه‌وا(کلیما) و ئامڕازی گواستنه‌وه‌ی وه‌ك فرۆکه،که‌شتی و شه‌مه‌نده‌فه‌ر ،هۆکارێکن بۆ له ناوبردنی ژینگه‌ی گلۆبالیزم ،که گیانله‌به‌ر و ڕووه‌کیش ئه‌گرێته‌وه ، ئه‌م لێشاوه هه‌موو کیشۆرهکانی زه‌وی ئه‌گرێته‌وه ،هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له هه‌موو جۆره‌کانی بونه‌وه‌ر له سه‌ر گۆی زه‌وی. به‌ڵام دژه له ناوبهرێك نیه بۆ ئه‌م لێشاوی بایۆلۆجی یه‌ی که ئه‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ هه‌ر جۆره ڕووه‌کێك له ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا. بۆ نمونه سه‌وزه‌ی به‌هاری هیندی له ئه‌ڵمانیا به شێوه‌یه‌کی خێرا بڵاو ئه‌بێته‌وه ، زۆر شوێن هه‌یه که دژایه‌تی ئه‌کرێت و به شوێنێکی نامۆ هه‌ژمار ئه‌کریت ،به‌ڵام دژایه‌تی کردن و به‌ڕه‌نگار بونه‌وه‌ی سه‌خته ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ ئه‌درێت ڕێگری له ده‌ره‌نجامه‌که‌ی بکرێت و که‌م بکرێته‌وه ، که ته‌نگ به ڕووه‌که خۆماڵیه‌کان هه‌ڵ نه‌چێنرێت و به هه‌میشه‌یی له ناو نه‌برێت. له ته‌نیشت گرفتی له ناوبردنی بناغه‌ی ژیانی ئه‌م بونه‌وه‌ر و ڕووه‌کانه ،گرفتێکی تری ئه‌م لێشاوی(داگیرکاری) هی گڵۆبالیزمی بۆ هه‌موو جۆره‌کان ،زه‌وی توشی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ پاشه‌وه ئه‌بێت و کار له سه‌ر ژیانی مرۆڤ ئه‌کات ،ئه‌رکه‌کانی سه‌ختر ئه‌کات. * به‌رده‌وام زۆربونی خۆڵ و خاشاك : جیاکردنه‌وه‌ی خۆڵ وپیسای و جارێکی تر به کارهێنانه‌وه‌ی کانزایی خاو کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ زه‌وی ،بێگومان بۆ به‌شێكی زۆری دانیشتوانی زه‌ویشه‌وه،به تایبه‌تی ووڵاتانی هه‌ژار له کۆششی به‌رده‌وامدان بۆ مانه‌وه‌یان له ژیاندا ،هه‌وڵدانیان بۆ به‌ده‌ستهێنانی قاپێك برنجی ڕۆژانه‌یان،که ئه‌مه بۆته گیروگرفتێکی ڕاسته‌قینه ،که ڕۆژانه گردێك له خۆڵ وخاشاك دروست ئه‌بێت ،مرۆڤی که‌مده‌رامه‌تیش تێی ئه‌که‌ون بۆ گه‌ڕان به شوێن پاشماوهیهك که بتوانن بیخۆن یان به‌کاری بهێنن ، به بێگومانیهوه خۆیان ئه‌م چاره‌نوسی ژیانیان هه‌ڵنه‌بژاردووه و به‌سه‌ریاندا سه‌پێنراوه . بۆیه پێویسته تا بتوانرێت خۆڵ وخاشاك که‌مبکرێته‌وه وهه‌وڵ بدرێت کانزا خاوه به‌نرخه‌کان به‌کار بێته‌وه ،تا خۆ لابدرێت له که‌ڵه‌که بونی گردێکی به‌رزی به ئاسمانا هه‌ڵکێشراو له پاشماوه‌ی خۆڵ وخاشاك. * له داهاتودا چی چاوه‌ڕێمانه ؟
پێشه‌کی له هه‌موو شتێك گرنگتر: پێویسته له سه‌رمان به گه‌شبینیه‌وه بژین وبه خه‌مخۆرییه‌کی زۆره‌وه بۆ ژینگه ،له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌شه‌ی که هه‌مانه هه‌ڵ بکه‌ین وقایل بین پێێ. هه‌رچه‌نده به ئاسانی ئه‌مه ئه‌وترێت ،گه‌ر بێتوو له ژیانێکی ئاسووده‌یی ووڵاتانی پیشه‌سازی ده‌وڵه‌مه‌ند گه‌وره بووبێت . په‌ره‌سه‌ندن و زۆربونی دانیشتوانی هه‌موو سوچێکی زه‌وی به به‌رده‌وامی و هه‌وڵدانیان به گه‌یشتن به ژیانێکی ئاسوده‌ی خۆشگوزه‌رانی وه‌ك ووڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکای باکور . بۆیه ئه‌توانین بڵێین زۆر ده‌مێکه گۆڕینی گۆی زه‌وی ده‌ستی پێکردووه ،به کورتیه‌که‌ی و ڕونتر ئه‌و گۆڕانکاری ئیمڕۆ به‌سه‌ر زه‌ویدا هاتووه پێوانه‌یه‌کی نادیاره.
نوسینی : گونار هێنتسه گۆڕینی له ئه‌ڵمانی یه‌وه : خه‌بات لاوباخ ، به‌رلین له گۆڤاری ئه‌ڵمانی وه‌رگیراوهWelt der Wunder
|