|
ڕووناکى گۆیا...شێوازێکى ترى گەیاندنەکانە
May 15,2011 00:00
by
fouad
لە داهاتوودا دەکرێت کە بڕێکى هێجگار زۆر لە داتا و زانیاریەکان لە ڕێگاى ڕووناکیەوە بگوازرێتەوە ، هەر لە میانەى ئەو ڕووناکیەوە کە کارەکانتى لەبەر دەکەیت ، بچیتە نێو تۆڕى ئینتەرنێتەوە یان پەیوەندیە تەلەفۆنیەکانت ئەنجام بدەیت !! ( هارالد هاس ) سەرگەرمى تۆژینەوەکانیەتى لە دوو شوێنەوە ، ئەو وەک مامۆستا لە پەیمانگاى گەیاندنە ژمێرەییەکان لە زانکۆى ئەدنبەرە لە ئوسکوتلاندە وە لە هەمان کاتدا وەک مامۆستاى فەخرى لە زانکۆى بریمن کار دەکات . خاڵى هاوبەش لە نێوان ئەو دوو زانکۆیەدا هەیە ، وەک ئەوەى کە لە هەردووکیاندا زمانى E زمانى خوێندنە و لە هەردووکیاندا خویندکارەکان لە ڕەگەزى جیاجیان لە هەموو دونیاوەن . ئەو مامۆستایە 10 خوێنکارى لەبەر دەستدایە لە چین و هیندستان و میسر و ئەڵمانیا و ڕۆمانیاو بوڵگاریاوە . لە بریمن تۆژینەوەکان لە سەر تیشکى خوار سور چڕ دەکرێنەوە بە مەبەستى گەیاندنەکان ، بەڵام لە ئەدنبەرە گرنگى دەدرێت بە ڕووناکى سپى بۆ ئەو مەبەستە ، وە هاس پێشەنگە لەو بوارەدا و لە هەوڵى بەدەست هێنانى تەکنیکێکى نوێیە لەو بوارەدا ، ئەو کۆمپانیایەى دایمەزراندوە ئەو کارە لە ئەستۆ دەگرێت ، ئامێرێکى نێرەر و وەرگر Transceiver بە ئەندازەى سەرە دەرزیەکە ، هەموو داتاکان دەگوێزێتەوە لە ڕێگاى ڕووناکیەوە . هاس لە هەوڵى ئەوەدایە کە کۆمپانیا گەورەکان قایل بکات بەوەى ئەو ئامێرەى بەکار بێنن لە فڕۆکەکان و مۆبایلە زیرەکەکان و گڵۆپە دایۆدیەکان و ئامێرەکانى وێنەگرتن بە زرنگانەوەى موگناتیسى ، و هەندێکیان بەوە ڕازى بوون . بنەماى ئەو تەکنیکە نوێیە ئەوەیە کە لە ڕێگاى دایۆدى LED ى نوێوە ڕووناکى نەبینراو دەنێررێت بە بارێک زانیاریەوە و بە هۆى ئامێرى تران سیڤەرەوە وەردەگیررێتەوە کە پێشتر ئاماژەمان پێدا . لەوەش زیاتر هاس دەتوانێت بیسەلمێنێت کە لە ڕێگاى ڕووناکیەوە قسەکردنیش ئەنجام دەدرێت وە ئەوە شۆڕشێکى گەورە دەبێت لە بوارى گواستنەوەى زانیاریەکان ، ئێتر گەیاندنى بێتەلى لە هەموو شوێنێکدا لە بەر دەستدا دەبێت بە خێراییەکى زۆر زیاتر لەوەى ئێستا لە سەرى ڕاهاتووین لە ماڵەکانماندا . لە ماوەیەکى نزیکدا واى لێدێت لە ڕێگاى ئەو تەکنیکە نوێیەوە قەرەباڵخى و جەنجاڵى سەر شەقامەکانیش چارەسەر بکرێت ، وە بە ئاسانى و لە هەرشوێنێکدابیت هەتا لە ناو فڕۆکە و شەمەندەفەرى خێرادا بیت بچیتە نێو تۆڕەى ئینتەرنێتەوە زۆر بە خێرایى ، وە وەک هاڕالد هاس دەڵێت گەیاندنەکان لە ڕێگاى ڕووناکى بینراوەوە واتە visible light communication پەیوەندى نێوان مرۆڤ و ئامێر پتەوتر دەکات .
http://www.dw-world.de/dw/ جە مال محمد / سلێمانى
|