|
كاتژمێری ئه‌تۆمی (ده‌ستی)
May 15,2011 00:00
by
xabat
ووردبینترین و ته‌واوترین کاتژمێر له جیهاندا ،کاتژمێری ئه‌تۆمی یه ، ئێستا چوارچیوهکهی بچوك کراوه‌ته‌وه ،که هێنده‌ی کاتژمێرێکی ده‌ستی یه، وبه شێوه‌یه‌کی زۆر ته‌واو کات نیشان ئه‌دات. زانایانی ئه‌مه‌ریکی په‌ره‌یان به‌م کاتژمێره بچوکدا داوه و خستویانه‌ته بازاره‌وه بۆ کاری سه‌ربازی و بازرگانی . ئه‌م کاتژمیره که ناوی ( سی- ئێس – ئای – سی ) لێنراوه CSAC (Chip Scale Atomic Clock) درێژیه‌که‌ی ته‌نها 4 سم و ئه‌ستوری یه‌که‌ی 1،2 سم ، زۆرتر به‌کار دێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی کاتێکی دیاریکراو ( میقات کردن) له‌و شوێنانه‌ی که ناتوانرێت له ڕێی سه‌ته‌لایته‌وه کات نیشان بکرێت ، وه‌ك له قوڵایی ده‌ریاچه، ده‌ریا و ئۆقیانوسه‌کان ،یان ئه‌شکه‌وته‌کان. له‌گه‌ڵ باشی و توندوتۆڵی ئه‌م کاتژمێره ،سوده‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ووزه‌یه‌کی زۆر که‌می پێویسته بۆ کارکردن ، ته‌نها 100 میلی وات ، که ئه‌کاته ته‌نها دوو پاتری بچوك ،گه‌ر به به‌راورد له‌گه‌ڵ کاتژمێره ئه‌تۆمییه ئاساییه‌کاندا بکرێت ،ئه‌وان پێویستیان به پاتری یه‌کی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبیل هه‌یه ،که زۆر جێگا ئه‌گرن و قورسیشن . داهێنه‌رانی کۆمپانیای : Symmetricom Inc. Draper Laboratory und des Sandia National Laboratory له داهێنانی ئه‌م کاتژمێره( ئه‌تۆمی سیزیۆم) یان به‌کارهێناوه بۆ دروست کردنی ، کاتێك که تیشکێکی لێزه‌ری لاواز ئه‌گیرێته ئه‌م ئه‌تۆمه ، بارگاوی ئه‌کرێت به ووزه . ئه‌م لێزهوره به تایبه‌تی دروستکراو ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌کاره ،هه‌رزانه ،پته‌وه و ووزه‌یه‌کی که‌می پێویسته . له هه‌ر 20 ملیۆن ساڵێك ، یه‌ك چرکه دوا ئه‌که‌وێت : ئه‌و ووزه‌یه‌ی که له تیشکی لێزه‌ره‌که ئه‌گیرێته ئه‌تۆمی سیزیۆم ، دوباره له شێوه‌ی شه‌پۆلی ئهلێکترۆماگنێتهوه( شه‌پۆلی موگناتیسی کاره‌بایی) ئه‌یبه‌خشێته‌وه ، ئه‌م شه‌پۆلانه خاوه‌نی فریکوێنزێکی ( شه‌پۆلی له‌ره‌له‌ر) تایبه‌تین ، که توانایه‌کی تایبه‌ت به‌م کاتژمێرانه ئه‌دات ، زۆر به ووردبینی کاته‌کان ئه‌ژمێردرێت ،به شێوه‌یه‌ك له‌هه‌ر 20 ملیۆن ساڵێك ته‌نها یه‌ك چرکه دوا ئه‌که‌وێت . ئه‌م کاتژمێره ئه‌تۆمیانه ئه‌وه‌نده‌ی تر ووردبینتر ئه‌بن له ژماردن و پێوانه‌یی کاتدا ،گه‌ر بێتوو شه‌پۆلی ئهلێکترۆماگنێتهکان به‌رده‌وامتر و جێگیرتر و تۆکمه‌تر بن ، بۆیه له‌م کاته‌دا زانایان له شاری (زاندیا) سه‌رگه‌رمی په‌ره‌پیدانی دروستکردنی ئه‌م کاتژمێرهن له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاسن ، که مژده‌ی ئه‌وه ئه‌ده‌ن که باشتر و ووردبینتر بکرێت بۆ پێوانه‌کردنی کات ،به هه‌مان کێش ، هه‌رزانی ، چوارچێوه بچوکه‌که‌ی و به به‌کارهێنانی ووزه‌یه‌کی که‌م ، ئێمه‌ش وا چاوه‌ڕێ ئه‌که‌ین ،بزانین که‌ی ئه‌گاته ده‌ستمان . سه‌رچاوه: له گۆڤاری زانستی ئه‌ڵمانی وه‌رگیراوه ، خه‌بات لاوباخPM – Magazin |