|
گواستنه‌وه‌ی خۆڵ وخاشاکی ماڵان به ژێر زه‌ویدا
May 17,2011 00:00
by
xabat
زۆر له شاره‌کانی ئیتالیا نوقمی خۆڵ وخاشاکی ماڵان بوون ،له هه‌ندێ شوێن به به‌رزایی چه‌ند مه‌ترێك که‌ڵه‌که بوون ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیه کۆمپانیایه‌کی ئیتاڵی ( ئۆپێنت سپا) بیری له رێگا چاره‌یه‌ك کردۆته‌وه بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه ، ئه‌مه‌ش له ڕێگای چه‌ند ده‌روازه‌یه‌كه‌وه له ته‌نیشت یه‌ك دانراون، که هه‌ریه‌که‌یان بۆ جۆرێك پاشماوه‌یه ،که پێویسته خاوه‌ن ماڵ جیایان بکاته‌وه ، هه‌ر یه‌ك له‌م ده‌روازانه‌ش له ڕێی بۆرییه‌کی پۆڵایینی( 50 سم ) ه‌وه ڕه‌وانه‌ی ژێر زه‌وی ئه‌کرێن ، ئه‌مه‌ش به هۆی پاڵه‌په‌ستۆییه‌کی هه‌وایی یه‌وه گوڕێك به خێرایی 70 کم له کاتژمێرێکدا ئه‌درێت به‌م پاشماوانه‌دا و ده‌رباز ئه‌کرێت بۆ چه‌ند ئه‌مبارێك دوور له ناوچه نیشته‌جێ بوه‌کاندا. له‌وێش به‌یه‌که‌وه ئه‌په‌ستێنرێت وئه‌گوێزرێته‌وه بۆ شوێنی تایبه‌تی بۆ به‌کارهێنانیان بۆ جارێکی تر . شاره‌کان هیواخوازن له‌م ڕێگایه‌وه دوور بکه‌ونه‌وه له گازی پیس،ده‌نگی به‌رزی لۆری گواستنه‌وه‌ی خۆڵ له‌گه‌ڵ بۆگه‌نی پاشماوه‌ی ماڵانی سه‌ر شه‌قامه‌کان. بیرۆکه‌ی به‌کارهێنانی ئه‌م سیسته‌مه له چاپخانه گه‌وره‌کانه‌وه وه‌رگیراوه ،که بۆ گواستنه‌وه‌ی پۆست و دۆکۆمێنته چاپکراوه‌کان له ڕێگای بۆرییه‌که‌وه به ته‌وژمی هه‌وا ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ به‌شه یان ژوره جیاوازه‌کانی خانوبه‌ره گه‌وره‌کان ، که پسپۆڕان به هیوای ئه‌وه‌ن به‌م سیسته‌مه پارێزگاری له ژینگه‌ی شاره‌کان بکه‌ن ، ئیتر له‌مه‌ودوا گواستنه‌وه‌ی خۆڵ وخاشاك به لۆری گه‌وره‌ی ده‌نگ به‌رز وپیس کردنی ژینگه و بۆگه‌نی گه‌ڕه‌که‌کان ڕزگاریان ببێت ،وورده وورده ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌و نه‌مان بچێت و ئه‌م سیسته‌مه هه‌موو شاره‌کان بگرێته‌وه . یه‌که‌م شار ،که ئه‌م سیسته‌مه‌ی تێدا به‌کار هاتووه شاری ( ڤێناری ڕیاڵ) ه له نزیك شاری (تۆرین) و هه‌ندێ ناوچه‌ی تری نزیك شاری (میلانۆ) ه‌وه . له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم خۆزگه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمیش بیریان لێ بکردایه‌ته‌وه ،ئه‌م خزمه‌تگوزارییه و سیسته‌مه نوێ یه‌یان بهێنایه‌ته کوردستانه‌وه ،ئه‌توانرێت هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان به‌م سیسته‌مه ڕزگار بکرێت له پیسی و بۆگه‌نی شه‌قامه‌کان و پاککردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان.
سه‌رچاوه : له گۆڤاری ئه‌ڵمانی وه‌رگیراوه PM – Magazin خه‌بات لاوباخ
|