|
هەڵمژێنەرێك ( گەسكێکی ڕۆبۆت) بۆ پاك کردنەوەی دەریا لە نەوتی ڕژاو
May 22,2011 00:00
by
xabat
زاڵ بوون بەسەر گیروگرفتی پیس بونی دەریا وئۆقیانوسەکان بە نەوتی پیسی ڕژاو لە کێڵگە نەوتیەکانی دەریا و تەنکەری گواستنەوەی نەوت ،تا ئێستا بە گرفتێکی بێ چارە و مەحاڵ ئەزانرا ،کە مرۆڤ لە ئاستیدا بێ دەسەڵات بوو ،ئەمەش کارەساتێك بوو بۆ ژینگە و لەناو بردنی سامانی دەریا و باڵندەکانی سەر دەریا ، بەڵام بەم زوانە ئەم بۆچون وڕەشبینیە ئەگۆڕدرێت. چەند زانایەکی چینی دیزاینی ئامێرێکی نوێیان نمایش کردوە ،کە ئەتوانێت ئاوی دەریاکە بپاڵێوێت ( فلتەری بکات) لە نەوتە پیسەکە . بە واتایەکی تر ئەم ئامێرە پێك هاتووە لە چەند ڕۆبۆتێکی مەلەوان کە بەیەکەوە بەستراونەتەوە وەك زنجیرێك ،کە هەر یەکەیان درێژییەکەی ١١ مەترە ، بەیەکەوە چواردەوری نەوتە ڕژاوەکەی سەر دەریاکە ئەدەن و ڕێگری لە بڵاوبونەوەی زۆرتر ئەگرن بە سەر دەریاکەدا ،لە هەمان کاتیشدا نەوتەکە هەڵ ئەمژن بە سیستەمێکی تایبەتی کە نەوتەکە لە ئاوەکە جیا ئەکەنەوە ،شان بە شانی ئەمەش تیشکێك دەرئەکات بۆ چەواشە کردنی چاوی ماسی و باڵندەکانی نزیك ئەم ئامێرە ،تا وایان لێ ئەکات دورەوپەرێز بن لە نەوتە ڕژاوەکە و پەنا ببەن بۆ شوێنێکی ئارامتر ، دوور بکەونەوە لە زیان .
سەرچاوە : گۆڤاری زانستی ئەڵمانی PM – Magazin خەبات لاوباخ
|