بەکارهێنانی ئاوێنە لە جیاتی ووزەی کارەبا بە هێزی ئەتۆم
May 25,2011 00:00 by xabat

ژێرزەمینی تاریك  و ژووری بێ پەنجەرە لە ڕێگای سیستەمێکی نوێی ئاوێنەوە ڕوناك ئەکرێتەوە و ئەتوانرێت  کەمتر ووزەی کارەبای ئاسایی بەکاربهێنرێت  ،کە لە هێزی ئەتۆمەوە بەرهەم ئەهێنرێت. لە ڕێی ئەم سیستەمەوە ئەتوانرێت ئەو شوێنە تاریکانە بکەینە شوێنی نیشتەجێ بون وحەوانەوە ،کە پێویستیان بە کارەبایی ئاسایی نابێت .
لەگەڵ ئەوەی ئەم ژوورانە پێویستیان بە کارەبایەکی زۆری گران هەیە ،زۆربەی جاریش هەست بە ئاسوودەیی ناکرێت لە کاتی دانیشتن تیایاندا ،ئێستا  بەم  سیستەمە  ڕوناکی تیشکی ڕۆژ  بە ئاسانی ئەگەیەنرێتە ئەم ژورە تاریکانە ،ڕەنگدانەوەکەشی هێندە بەتوانا و کاریگەرە ،کە لە کاتی ئاسمانێکی هەوراویشدا  ئەتوانرێت تیشکێکی تەواو  بگەیەنرێتە ئەم شوێنانە ،لە هەمان کاتیشدا ئەم ئاوێنانە ئەتوانێت دیمەنی ئاسمان و دار و درەختی دەرەوە بگوێزێتەوە ناو ژێرزەمینەکان و بهێنرێتە بەر چاو ،وەك ئەوەی لە ژورێکی پڕ پەنجەرەدا دانیشتبیت.

لەوانەیە لە داهاتودا زۆرتر لە ئێستا  ،بە هۆی یەکەکانی  تیشکی ڕۆژەوە  و ژور و  ژێرزەمینە تاریکەکان بگۆڕین بە ژورێکی ڕوناکی دڵگیر ،کە بتوانین بە ئاسودەیی تێیدا دابنیشین و کاری تێدا بکەین. بە تایبەتی ئێستا لە ناوچە دڵگیرە چڕ وپڕەکاندا کە قەڵەباڵغییەکی زۆریان لەسەرە، ئەتوانرێت سود  لەم تەکنیکە  وەربگیرێت . ئەو تیشکی ڕوناکی یەی کە هەیە ئەتوانرێت لە ڕێگای پایەکی (عمود) سوڕاوەوە ڕوناکی یەکە بگوێزێتەوە ،  لە ٢٠ % ی تیشکە ئاساییەکەش  بەهێزتر ئەبێت ،ئەم کۆمپانیا سویسرییەی(هێلیۆ بوس ئا گێ) ئەم سیستەمی ڕوناکی ئاوێنەی داهێناوە ، ماوەیەکە لە شوێنە گشتی یەکاندا بەکاری ئەهێنن  وەك  ئیستگای شەمەندەفەرەکانی ژێر زەوی ، کە ئەیانەوێت بەم زوانە بەکاری بهێنن بۆ ماڵان، وەك  لەم  وێنەیە دا دەر ئەکەوێت کە ڕوناکی یەکەی چەند بەهێزترە لە ڕوناکی ئاسایی

 

 

 

 

 


 

بۆ نمونە ،ئێستا لە ئیستگای شەمەندەفەری ژێرزەمینی ( پۆتسدامەر پلاتس) لە شاری  بەرلین بەم سیستەمە ڕوناك کراوەتەوە ، کە لە ژێر زەمینەکەدا ٣ پایەی تیشکییان  داناوە ،گەرەورەترینیان ٢١ مەترە و بەشکراوە بەسەر ڕوبەری ئەو ئیستگایە ،کە ئەو  بە بەردەوامی ڕوناکی سەر زەوی ئەهێنێتە ژێر زەمینەکە ، چەند لولەیەك ( وەک بۆری ئاو ) چەقێنراون لەسەر زەوییەکە  یان هەڵواسراون ،لە ڕێی ئەمانەوە  ڕوناکییەکان بەش ئەکرێت. ئەمە  نەك هەر ڕوناکی ئەبەخشێت بە ژێر زەمینەکە ،بەڵکو دیمەن و دیکۆرێکی جوانیش ئەدات بەم ناوچەیە. لە  ژووری ماڵانیشدا ڕوناکییەکی زۆر ئەدات بە ژورە تاریکەکان کە هەر پێویست بە گڵۆپ نەکات بەکار بهێنرێت . 
 لە ئەڵمانیادا ١١% ی ئەو کارەبایی بەرهەم ئەهێنرێت تەنها بۆ ڕوناک کردنەوە ماڵان لەڕێی گڵۆپەوە بەکاردێت. بۆیە لە ڕێی ئەم سیستەمە نوێ یەوە ئەتوانرێت دەست بگیرێتەوە لە بەکارهێنانی کارەباییەکی ئاسایی گران و هەرزانتر ئەکەوێت  بۆ ماڵان.
 تەنها گرفتێك هەیە بۆ ئەم سیستەمە ، ئەوەیە کە شوێنی یەدەکی ( خزن) کردنی نیە ،کە بتوانرێت بۆ تاریکی شەویش بەکاربهێنرێت ،تەنها بە ڕوناکی ڕۆژ  کار ئەکات.

 

    سەرچاوە : گۆڤاری زانستی ئەڵمانی

PM – Magazin

خەبات لاوباخ