|
یه‌که‌م ئۆتۆمبیلی سپۆرتی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌ڵمانی
May 30,2011 00:00
by
xabat
له ئه‌ڵمانیا له مانگی 10 ی ئه‌مساڵدا ،یه‌که‌م ئۆتۆمبێلی سپۆرتی ئه‌له‌کترۆنی ئه‌که‌وێته بازاره‌وه ، ئه‌مه‌ش له لایه‌ن کۆمپانیایه‌کی بچوکی ( ئێ ڤۆلف) ی شاری ( فرێچن ) له هه‌رێمی ( نۆردڕاین ڤێستفالن) ی ئه‌ڵمانیا وه دروست ئه‌کرێت ، ناوی ئه‌م ئوتۆمبیله‌ش ( ئه‌لفا 2) ه. وه‌ك له وێنه‌که‌دا ئه‌یبینیت ،شێوه‌که‌ی ته‌خت و چوارگۆشه‌یی یه وه‌ك ( لامبۆ - جۆرێکه له ئۆتۆمبیل) ،خێراشه وه‌ك مارکه‌ی ( فیراری) ئیتاڵی ، نرخه‌که‌شی نزیکه‌ی 292000 یۆرۆ یه ( دووسه‌د و نه‌وه‌د و دوو هه‌زار ) ه ،که خاوه‌نی دوو ماتۆری ( مه‌کینه) ئه‌له‌کترۆنی یه ،به هه‌ردوکیان هێزێکی ( 187) ئه‌سپیان هه‌یه ،که کاریگه‌ره‌که‌ی زۆرتره له ئوتومبیلی به‌نزین ، واته به هێزێکی که‌متر ،خۆشییه‌کی زۆرتر ئه‌بینیت له کاتی لێخوڕیندا ،ته‌نانه‌ت له دوای ته‌نها 30 چرکه‌دا ( سانیه) ، گوڕێکی 375 ئه‌سپی ئه‌به‌خشێت له‌گه‌ڵ سوڕانه‌وه‌یه‌کی 1000 جاری . له ماوه‌ی ته‌نها 3،9 چرکه‌دا پاش لێخوڕینی خێرایی یه‌که‌ی ئه‌گاته 100 کم له کاتزمێرێکدا ، ئه‌توانی تا خێرایی 230 کم له کاتژمێرێکدا لێی بخوڕیت. ئه‌م ئۆتۆمبیله هه‌رچه‌نده وه‌ك فیراری ( سپۆرت ئاوتۆ) یه ،به‌ڵام بێ ده‌نگه و وه‌ك فیراری ده‌نگی به‌رزی نیه له کاتی لێخوڕیندا. به پاترییه‌کی پڕه‌وه ئه‌توانیت 300 کم پێی بڕۆیت ،دواتر پێویستی به پڕ کردنه‌وه ( شحن) هه‌یه ،که ته‌نها ماوه‌ی 30 خوله‌ك ( ده‌قیقه) ئه‌خایه‌نێت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی.
سه‌رچاوه : ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی Die Bild Zeitung خه‌بات لاوباخ
|