|
ئینتەرپلانێت ، سایتی خەوێکی جیهانی
May 31,2011 00:00
by
xabat
ئینتەرپلانێت ، سایتی خەوێکی جیهانی داهێنەری ئینتەرنێت ئەیەوێت ئەستێرەکان بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە ببەستێتەوە کاتێك کە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە سەردەمی جەنگی ساردا ئەویست تۆڕێکی تۆکمە دروست بکات بۆ جەنگێکی ئەتۆمی ،ڤینتۆن گرای ئامادەی کارکردن بوو بۆ ئەم مەبەستە و تۆڕی ئینتەرنێتی ئیمڕۆی تێدا هاتە بەرهەم . ئێستاش ماتماتیکزان و کارمەندی کۆمپانیای (گۆگل) ڤینتۆن ،ئەیەوێت هەنگاوێك بەرەو پێشەوە بنێت و ( ئینتەرپلانێت) دابهێنێت ،لەکاتی گفتوگۆکردندا لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرای کرد کە سەرقاڵی دروستکردنی سایتێکی گەردوونی یە ،کە هەموو سەتەلایت ،کەشتی یە ئاسمانییەکان ،بنکە سەربازییەکانی داهاتووی سەر مانگ و مەریخ لەگەڵ هەموو نەتەوەکانی سەر زەوی بە تۆڕێك بەیەکەوە ببەستێتەوە تا بتوانرێت باشتر لەسیستەمی هەسارەی ڕۆژ بکۆڵرێتەوە. هۆکاری ئەم داهێنانە لەسەر زەوی میکانیزمی گۆڕینەوەی داتا و زانیارییەکان بۆ دەرەوەی زەوی زۆر خاو و هێواشن زۆر جاریش لە کاتی سوڕانەوە بە چوارلای ئەستێرەیەك پەیوەندیی یەکان ئەبچڕێت . نیگەرانی ئەم زانایە بۆ ئینتەرنێتی پلە دوو ( کلاسەی دوو) ڤینتۆن گرای نیگەرانە لە گەشەسەندنی ئیمڕۆی ئینتەرنێت ، بۆ ئەو بێ لایەنی یەی لە تۆڕی هەندێك لە کۆمپانیاکان بەدی ئەکرێت ،کە نیازیان وایە لە داهاتودا ، داتای هەندێك لە سایتە دیاریکراوەکان بخەنە پێشتر و بەخێراییەکی زۆرتر بگوێزرێنەوە ، ئەوانی تریش بە هێواشی و لەسەرخۆتر بگوێزرێنەوە یان پێویستە پارەی گواستنەوەی ئیکسپرێس بدەن بۆ ئەوەی داتاکانیان بە خێرایی بگوێزرێتەوە ،بۆ نمونە سایتی ( یوتوپ) پێویستە پارەی زۆرتر بدات تا ڤیدیۆکانی بە خێرایی بگوێزرێتەوە ، بە بۆچونی ئەم زانایە ،ئەم جۆرە جیاوازی کردنە لە ئینتەرنێتدا زیان بە پێشبڕکێی زانستی و بەکارهێنەرانی ئەدات. خانووی داهاتوو بە ئۆنلاین بەڕێوە ئەچێت لەگەڵ ئەمانەش باوکی ئینتەرنێت ئەیەویت تۆڕی ئینتەرنێت باشتر بپارێزێت لە کاری خراپ بەکارهێنانی ئەم خزمەتگوزارییە ،ئەویش لەم ساڵەوە ئەیەوێت ( واژۆی دیگیتاڵ - ئیمزاکردن) بە کار بهێنێت ، بەم کارە ، بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ کاری فێڵ و تەڵەکەبازی سەختر ئەکات. ڤینتۆن کێرف لە ساڵی ٢٠٠٥ ەوە کار بۆ گۆگل ئەکات ،لە هەوڵی ئەوەدایە ئەم کۆمپانیایە لە ڕێی کارانەیەوە بەربڵاوتر و بەناوبانگتر و خۆشەویستر بکات لە لای بەکارهێنەرانی یەوە ، منیش ئەڵێم هەر تەمەن درێژ و لەش ساغ بێت بە کاری باشتر و جوانتر.
سەرچاوە ڕۆژنامەی ئەڵمانی Die Bild Zeitung خەبات لاوباخ
|