|
زاناكان خێرایی ڕووناكی ده‌گۆڕن
Jun 02,2011 00:00
by
fouad
بۆ یه‌كه‌م جار زانا فه‌ڕه‌نسیه‌كان ڕایانگه‌یاند كه خێرایی ڕووناكی جێگیر نیه ، به‌ڵكو ده‌گۆڕێت له ژێر گاریگه‌ری بواری كارۆموگناتیسیدا به پێی ئاراسته‌كه‌ی. زاناكان هه‌ستان به پێوانه‌ی جیاوازی خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕووناكی به دوو ئاراسته‌ی دژ به‌یه‌ك بۆ دڵنیابوون له‌و تیۆریه. ئه‌و ئه‌نجامه ووردانه بوارێكی فراوان ده‌كاته‌وه له به‌رده‌م ئه‌و تۆژهرهوانهی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌ره به نمونه‌یه‌ك بده‌ن كه كارلێكی نێوان گه‌رده‌كان باس ده‌كات ، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و تۆژینه‌وه‌یه له گۆڤاری زانستی ( فیزیكاڵ ڕیفیۆ لینهرز ) دا بڵاوبكرێته‌وه. زاناكان وایان ده‌زانی كه ڕووناكی به هه‌مان خێرایی له بۆشاییدا بڵاو ده‌بێته‌وه و به هه‌موو ئاراسته‌كان ، هه‌تا ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ی دوایی دۆزرایه‌وه ، هه‌ندێك باریش هه‌ن كه ڕاستاندنیان بۆ نه‌كراوه وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر بواره‌كه ته‌نها كاره‌بایی یان موگناتیسی بێت. ؟ تیۆریه زانستیه‌كان له كۆتایی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردوه‌وه نه‌یاتوانیوه پێشبینی له بوونی ئه‌و بارانه بكه‌ن ،هه‌رچه‌نده هه‌ندێك له زاناكان تێبینی ئه‌وه‌یان كردبوو له بۆشاییدا به‌ڵام نه‌یانتوانیبوو ڕاستاندنی بۆ بكه‌ن له تاقیگاكانیاندا ، به‌ڵام ئه‌مڕۆ پێشكه‌وتنی ته‌كنیك ڕێگای خۆشكردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كاریگه‌ریانه له سه‌ر خێرایی ڕووناكی. تۆژهرهوهكان بۆ ڕاستاندنی گریمانه‌ی گوڕانی خێرایی ڕووناكی گازی نایترۆجین و بوارێكی كارۆموگناتیسیان به‌كار هێنا بۆ تێبینی كردن له‌و كرداره. تۆژهرهوهكان له په‌یمانگای فه‌ڕه‌نسی بۆ تۆژینه‌وه زانستیه‌كان وه زانكۆی بۆڵ ساباتببیه ئامێرێكی تایبه‌تیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكردوه ، تیشكی ڕووناكی پێیدا ده‌ڕوات له ژێر كاریگه‌ری موگناتیس و بواری كاره‌باییدا كه بوارێكی كارۆموگناتیسی به‌هێز دروستده‌كه‌ن ، ئه‌و بواری كارۆموگناتیسیه به 20 هه‌زار جار له بواری كارۆموگناتیسی زه‌وی گه‌وره‌تره. له میانه‌ی ئه‌و ئامیرهوه تۆژهرهوهكان به نیازن بیسه‌لمێنن كه ڕووناكی به هه‌مان خێرایی و به هه‌موو ئاراسته‌كاندا بڵاو نابێته‌وه ، وه له ناوه‌ندێكدا كه گازێك و بوارێكی كارۆموگناتیسی به‌هێزی تێدابێت. جیاوازی خێرایی له‌و بار‌و دۆخانه‌دا ده‌گاته له ملیاریكدا 1 ی مه‌ترێك بۆ چركه كه ئه‌وه‌ش جیاوازییه‌كی زۆر كه‌مه به‌ڵام ئه‌و زانایانه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وه زۆر گرنگ ده‌بێت و ئاسۆی فراوان ده‌كاته‌وه له به‌رده‌م زاناكان جه‌مال محمد \ سلێمانی www. alqanat. com |