سه‌به‌بی موی زۆر به‌ ده‌م و چاوه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌
Jun 07,2011 00:00 by fouad

زانایه‌کی چینی به‌ ناوی چاو زانگ پاش ڵێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر توانی سه‌به‌بی موی زۆر به‌ لاشه‌وه‌ بدۆزێته‌وه‌.
ئه‌م زانا چینیه‌ توانی شوێنی تایبه‌تی ئه‌م نه‌خۆشی یه‌ بدۆزێته‌وه‌ له‌ کرۆمۆسۆمدا،  ئه‌م به‌ شه‌ له‌
DNA وا ده‌کات که‌ گه‌شه‌ کردنی موه‌کان زیاد بکات.

ئه‌م تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر دوو خانه‌واده‌ی مه‌کسیکی و چینی کراوه‌، له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا به‌شێکیDNA دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ X-chromosoom.

چاره‌سه‌ر:
نه‌تیجه‌ی ئه‌م که‌شفانه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌ له‌ ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکی به‌ ناوی
American Journal of Human Genetics.

زانایان هیوایان زۆره‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشی‌ بکه‌ن.
ئه‌م دۆزینه‌وه‌ تازه‌یه‌  هه‌نگاوێک نزیک بۆته‌وه‌ له‌ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م نه‌خۆیه،  بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت ده‌رمانێک دروست بکرێت  که‌ خۆی بتوانێت ئه‌م جینه‌ بکوژێنێته‌وه‌ یان دایبگیرسێنێت.‌