|
تێستی جینه‌کان به هۆی پڕۆگرامێکی کۆمپیوته‌ری نوێ وه
Sep 22,2007 00:00
by
Shwany
تێستی جینه‌کان به هۆی پڕۆگرامێکی کۆمپیوته‌ری نوێ وه.زانايانى به‌شى زانستى نه‌خۆشيه‌كانى جه‌سته له‌زانكۆى (كه‌يمبريج) ڕێگه‌يه‌كى نوێى خێراتر و ئاسانتريان په‌ره‌پێداوه بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى ناته‌واوى جينه‌كانى مرۆڤ.زانايان به‌دواى ناڕێكوپێكى ده‌گه‌ڕێن له جينه‌كاندا كه‌ده‌بێته هۆى دروست بوونى چه‌ند حاڵه‌تێك له‌وانه نه‌زۆكيه لاى پياوان.گه‌ڕان به‌دواى گۆڕانكارى تايبه‌ت له‌ڕێكخستى جينه‌كاندا ئه‌ركێكه كه‌لێهاتوويى زۆرى ده‌وێت به‌ڵام به‌رنامه‌يه‌كى كۆمپيوته‌رى نوێ كاره‌كه خێراتر و ئاسانتر ده‌كات.ئێستا كه‌سانى تاڕاده‌يه‌ك نه‌شاره‌زا به‌به‌كارهێنانى كۆمپيوته‌رێك ده‌توانن جۆره شيكاركردنێك بكه‌ن كه‌له‌ڕابردوودا ئه‌ركى تاقيگه گه‌وره‌كانى توێژينه‌وه بووه.ته‌نيا تێستێكى جينێك هه‌زاران نمونه‌ى (DNA) له‌خۆ ده‌گرێت، توێژه‌ره‌وه‌ى شاره‌زا چه‌ندين سه‌عات به‌سه‌رده‌به‌ن له‌هه‌وڵدان بۆ ناسينه‌وه‌ى گۆڕانكارى له‌تاكه سلايدێكدا.پرۆگرامه كۆمپيوته‌ريه نوێيه‌كه هه‌موو تێسته‌كه به(20) خوله‌ك ته‌واو ده‌كات. پرۆگرامه‌كه نمونه‌كان ده‌گۆڕێته سه‌رشێوازى خاڵ خاڵ.هيچ كارامه‌ييه‌كى زۆري ناوێت بۆ دياريكردنى خاڵێكى سورى گومان‌لێكراو كه‌واتاى بوونى جينێكى ناته‌واوه.هاوكات له‌له‌نده‌ن گه‌وره زانايانى بوارى جينه‌كان كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پێشكه‌وتنه‌كانى بوارى تاقيكردنه‌وه‌ى جينه‌كانى ئاوڵه‌مه بۆ ڕێگرتن له‌گوێزانه‌وه‌ى نه‌خۆشى.ئێستا چپێكى بچكۆله‌ى باركراو به (DNA) هۆكارێكى به‌هێزه له‌گه‌ڕان به‌دواى جۆره شێواوى يه‌كی تايبه‌ت له‌جينه‌كاندا.تاقيكردنه‌وه‌ى جينه‌كانى ئه‌و ئاوڵه‌مانه‌ى له‌هێلكه‌يه‌كه‌وه دروست بوون كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ى منداڵدانى دايكه‌كه‌دا پيتێنراون واتاى ئه‌وه‌يه پێشكه‌وتن له‌و بواره‌دا يارمه‌تی خۆبه دوورگرتن ده‌دات له‌ئه‌گه‌رى توشبون به‌و نه‌خۆشيانه‌ى مرۆڤ لاواز ده‌كه‌ن و نه‌وه بۆ نه‌وه له‌خێزانه‌كاندا گوێزراونه‌ته‌وه.
|