|
نه‌شته‌رگه‌ری جه‌ڵته به‌بێ مادده‌ی بێ هۆشکه‌ر
Sep 25,2007 00:00
by
fouad
له مانگی هه‌شتی 2007 بۆ یه‌که‌م جار نه‌شته‌رگه‌ری جه‌ڵته کرا به به‌ی به‌نج: ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی که بۆ نه‌خۆشێک کرا به ناوی (مارگرێت سکاڵن) که جۆری نه‌خۆشییه‌که‌ی جه‌ڵته بوو له کاتی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌یدا ته‌واو به ئاگا بوو کاتێک دکتۆره‌کان چاره‌سه‌ری دڵیان بۆ کرد.که ئه‌ویش کردنه‌وه‌ی خوێنبه‌ره گیراوه‌کانی دڵی بو له ناو له‌شی نه‌خۆشه‌که به‌بێ ئه‌وه‌ی جه‌سته‌ی ده‌ستکاری بکرێت.ئه‌م داهێنانه نوێیه له شێوه‌ی تۆڕێکی زۆر بچوکدایه که پێی ده‌ڵێن (ستینت) که له ڕێگه‌ی خوێنبه‌ره‌کانه‌وه ڕه‌وانه‌ی دڵ ده‌کرێت و ڕێنمایی ده‌کرێت که بگاته شوێنی مه‌به‌ست، که گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست باڵۆنێک پڕده‌کرێت به مه‌به‌ستی پاڵنان به تۆڕه‌که‌وه یارمه‌تی کردنه‌وه‌شی ده‌دات، که ئه‌مه‌ش ده‌ست ده‌کات به فراوانکردنی ئه‌و خاڵه‌ی خوێنبه‌ره‌که که گیراوه.ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه پزیشکه‌کان سه‌یری ئه‌م کرداره ده‌که‌ن له ڕێگه‌ی تیشکی ئێکسه‌وه(x) سوده‌کانی:-1- نه‌شته‌رگه‌ریه‌که کاتێکی که‌م ده‌خایه‌نێت که که‌متره له 20 خوله‌ک.2- وا پێشبینی ده‌کرێت ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه ڕێگر بێت له دوباره‌بونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ3- ئه‌م ئامێره جۆره ده‌رمانێک هه‌ڵده‌گرێت که ڕێگره له دوباره بونه‌وه‌ی گیرانی خوێنبه‌ره‌کان. 4- نه‌خۆشه‌که یه‌ک شه‌و له نه‌خۆشخانه ده‌مێنێته‌وه چاوه‌رێده‌کرێت له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا بچێته‌وه سه‌ر کاره‌که‌ی ئه‌م بابه‌ته ئاماده کراوه له لایه‌ن دکتۆر هه‌ڵگورد ساڵح |