|
ته‌له‌فۆنێکی مۆبایل داهێنراوه که پێویست به شه‌حن کردنه‌وه ناکات
Feb 07,2010 00:00
by
fouad
تازه‌ترین دۆزینه‌وه له بواری ته‌له‌فۆندا، که له‌مه‌دوا ته‌له‌فۆنه‌که‌ت پێویستی به شه‌حن و کاره‌با نابێت. چۆن شه‌حن ده‌بێته‌وه؟ ته‌له‌فۆنه‌که به شه‌پۆله ده‌نگی یه‌کان شه‌حن ده‌بێته‌وه که مرۆڤه‌که خۆی دروستی ده‌کات له کاتی گفتوگۆ کردندا. ئه‌م ته‌کنه‌لۆجی یه که پێ ی ده‌وترێت په‌یزۆ ئه‌له‌کتریستی دۆزاروه‌ته‌وه له ئاخری سه‌دی نۆزده‌دا له لایه‌ن پێری کوری وه جاکه‌س کوری. په‌یزۆ ئه‌له‌کتریستی بۆ چه‌رخیش به‌کار دێت، به‌ڵام بۆ چه‌رخ وا دروست کراوه که ده‌ستی پێدا ده‌نێیت به‌و کرداره‌ش کاره‌با دروست ده‌بێت. توێژه‌ره‌وه‌یه‌ک ئه‌مریکا به‌ناوی تاهیر کاگین که خۆی پرۆفێسۆره له دانیشگای تێکساس ئه‌ی ئه‌ن ئێم ، ده‌ڵێت له ڕێگه‌ی نانۆ ته‌کنه‌لۆجی ده‌توانیت په‌یزۆ ئه‌له‌کتریستی دروست بکه‌یت بۆ مۆبیل که ئیتر پێویست به شه‌حن کردنه‌وه نه‌کات. ئه‌م ته‌کنه‌لۆجی یه زۆر تازه‌یه ئێستا که تاقی کردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت له ڕێگه‌ی نانۆته‌کنه‌لۆجی، هه‌ر جاره‌و کێشه‌یه‌ک دروست ده‌بێت ، تا ئێستا جاڕه‌سه‌ری گرفته‌کان نه‌کراوه به ته‌واوی. به‌ڵام تاهیر ده‌ڵیت ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی که تا ئێستا بینراون زۆر دڵ خۆشکه‌رن. |