|
داهێنانی قه‌ڵه‌مێکی کۆمپوته‌ری
Sep 30,2007 00:00
by
Shwany
داهێنانی قه‌ڵه‌مێکی کۆمپوته‌ری ئامێره کۆمپوته‌ریه‌کان هه‌مویان شاشه و کیبۆردێکی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵ دایه به‌ڵام ئه‌م داهێنانه نوێه هیچ کام له‌وانه‌ی له‌گه‌ڵدا نیه.ئه‌م ئامێره له شێوه‌ی قه‌ڵه‌مێکدایه پێی ده‌وترێت (فلای) که کۆمپانیای (لیپ فرۆگ) دروستی کردوه و ناوی داهێنه‌ره‌که‌ی (جیم مارگراف)ه.كۆمپيوته‌ری قه‌ڵه‌می (فلای) سكرينی نيه‌و شاره‌زايانی بواری كۆمپيوته‌ری منداڵ ده‌ڵێن كه ئه‌م سيفه‌ته باش‌ترين شتی ئه‌م داهێنانه‌يه چونكه سكرينی كۆمپيوته‌ر وا له منداڵان ده‌كات خه‌یاڵیان نه‌خه‌نه‌كار. ئه‌م قه‌ڵه‌مه توانایه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له زیره‌کیدا که ده‌توانێت هاوکێشه بیرکاریه‌کان شیکار بکه‌یت و وێنه‌ی حاسیبه‌یه‌ک بکێشیت.بۆ نمونه 10×10= 100یان کیبۆردی پیانو دروست بکه‌یت و ئاواز دابنێت به‌شیکی تری تێدایه که تایبه‌ته به وه‌رگێران که ئه‌مه‌ش هانی منداڵان ده‌دات بۆ زیاتر فێر بون.ئه‌وه‌ی شایانی باسه ئه‌م ئامێره نوێیه بۆ منداڵانی (8-12) به‌کردێت. سه‌رچاوه : که‌ناڵی voa 25-9-2007 |