به‌ که‌می ڤیتامینی B12 مێشک بچوک ده‌بێته‌وه‌
Sep 27,2011 00:00 by fouad

ته‌مه‌نداره‌کانی که‌ نه‌قسی ڤیتامین B12 یان هه‌یه‌ مێشکیان بچوکتره‌و له‌ تاقی کردنه‌وه‌شدا نه‌تیجه‌ی باش به‌ده‌ست ناهێنن.

لێکۆڵه‌ره‌‌وانی زانکۆی  Rush University Medical Center به‌دواچونیان کردوه‌ بۆ 121 که‌س له‌ ته‌مه‌نی 65 ساڵ و به‌ره‌وژور.
فه‌حسی خوێنیان بۆ کراوه‌  بزانن نه‌قسی ڤیتامن
B12 هه‌یه‌ یان نا؟

دوای ئه‌وه‌  تاقیکردنه‌وه‌یان بۆ کردوون بۆ له‌بیرچونه‌وه‌ و  زانین.
پاشان گه‌وره‌ی مێشکیان ده‌پێوان به‌
MRI-Scan .

 

مێشک گه‌وره‌یی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات له‌ کاتی پیریدا، ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ نه‌قسی ڤیتامین  ب 12 هه‌بووبێت زیاتر له‌ 4 تا 5 جار ئه‌وانه‌ مێشکیان بچوک تر بوه‌ و ڕێژه‌ی زانیاریشیان که‌متر بوه‌.